عه‌رزی ئاغای خۆم ده‌پێوم ؟؟!!! په‌ندیکی کورده‌واری هه‌یه سه‌باره‌ت به ئیشێک یان شتێک که ناتوانی ده‌ستی لێ بشویته‌وه و ئه‌گه‌ر ده‌ستیشی لێ بشۆیته‌وه ده‌رئه‌نجام و ئازاریکی زۆری به دوا دا هه‌یه.. که ده‌ڵێن ئه‌و ئیشه یان ئه‌و شته وه‌ک گونی قۆڕی لێهاتوه ، ئه‌یبڕی سوێته بێته‌وه نایبڕی هاپێته‌وه... قه‌شمه‌رئاواش وا دیاره وه‌ک گونی قۆڕی لێهاتبێ!!!
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی نووسه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی قه‌شمه‌رئاوا ده‌ستیان لێ شۆردوه‌ته‌وه و جار و بار به لووته لایه‌که‌وه، لووتێکی پێدا ده‌هێنن.. هه‌ر کات به هه‌ر کام له‌و ئه‌ندامه که‌م کارانه‌ی قه‌شمه‌رئاوام کوتبێ ئه‌رێ کاکیلێ! خوشکیلێ! بۆ له قه‌شمه‌رئاوا ناپرسن؟ جوره وڵامێک ده‌ده‌نه‌وه که ده‌ڵێی به زۆر ئه‌یانگووشم و قه‌شمه‌رایه‌تیان پێ ده‌چۆڕێنم!!
کێشه‌کانی بنه‌ماڵه‌که‌مان ئه‌مانه‌ن:
بناری ورده‌واڵه فرۆش عاشق بووه و جار و باریش ئه‌گه‌ر له کون و قوژ بنه‌کانیش دا ده‌ری بێنن سه‌ری ده‌کاته‌وه به ناو ورده‌واڵه فرۆشیه‌که‌ی دا..
حه‌زره‌تی کامیل خه‌ریکی موهندسایه‌تیه و جار و باریش تووشی پلیشاسیون ده‌بێ..
گه‌ڵاژن ده‌ڵێ ده‌رسم هه‌یه.. به‌ڵام بۆ چه‌ت کردن ده‌رسی نیه..
داواشی لێ کردم به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی که قه‌شمه‌رایه‌تیم نایه‌ت، ناوم بسڕنه‌وه له قه‌شمه‌رئاوا دا، منیش سڕیمه‌وه..
خاتوو قه‌شمه‌ر و دژهۆنی له‌م بار و دۆخه‌ی قه‌شمه‌رئاوا ناڕازین و که‌س نیه پێیان بڵێت، ده‌ی جا ئه‌مه حاڵتانه بۆ هه‌وساره‌که‌ی قه‌شمه‌رئاوا ناگێڕن به لایه‌ک تر دا با ئێمه‌ش بزانین ئێوه بۆ کویی ده‌به‌ن...
ئه‌له‌ند و باجی له‌وێر و هه‌ستیار هه‌ر ده‌رنه‌که‌وتن.. بزانین ئه‌وان چیان پێیه....
هیوا قه‌شمه‌ریش هه‌ر به هه‌ڕه‌شه و گووڕه‌شه له چیلکه پیاو خۆیی په‌ڕانده..
سه‌ر و بنی قسه‌ی هه‌موویان: ده‌ڵێن نامانپه‌رژێ و کارمان هه‌یه.. ئیتر نازانم کێ بێکاره.. مه‌گه‌ر مێروله بێکار بێت...
* * *
یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که قه‌شمه‌رئاوای کۆنی دامه‌زراند و وه‌ک یه‌که‌مین که‌سیش به‌جێی هێشت من بووم .. ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئیتر کار له قه‌شمه‌رندنا نه‌مابوو، به‌ڵکوو بوو بوو به مه‌یدانی چه‌وره جوین..
له ناو ئه‌ده‌بی کوردی دا ته‌نز و پێکه‌نین جێگایه‌کی ئه‌وتۆی نیه بێجگه له چه‌ند کتێبێک و بیجگه له چه‌ند ئه‌دیبێک، که‌س خۆیی له‌م لایه‌نی ئه‌ده‌بیه نه‌داوه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌دیبانی کورد یان شاعیرن، یان وه‌رگێڕ.. جا بۆیه ئه‌گه‌ر کولانه‌یه‌ک وه‌ک قه‌شمه‌رئاوا ده‌س که‌وێ که‌س نازانی چی بنووسێ؟؟!! یه‌کێک زمانی جوین یان هجو به‌کار دێنێ.. یه‌کێک زمانی هه‌ڵماڵراو یان بێ په‌رژین به کار دێنێ.. یه‌کێک زمانی ره‌خنه به کار دێنێ.. یه‌کێک به‌س زمان ده‌ر دێنێ.. یه‌کێک به ته‌مایه زمانێکی بۆ ده‌ر بێنن..
به‌ڵام به هه‌ر شێو‌یه‌ک بێت من قه‌شمه‌رئاوا هه‌ر به پیرۆز و پڕ بایه‌خ و ئاوه‌دان ده‌یبینم.. ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانهه‌وێ به شێوازگه‌لیکی تر قه‌شمه‌رئاوا ئاوه‌دان تر بکه‌نه‌وه فه‌رموون ئێمه‌ش یارمه‌تی بده‌ن به‌ڵام نه‌تۆرێن و قین نه‌که‌ن..فه‌رموون قۆڵ هه‌ڵماڵن.. خۆ قه‌شمه‌رئاوا ئه‌گه‌ر مڵکی باب و باپیرانم بێت که‌وا یه‌خه‌ی خۆمی بۆ داده‌دڕم؛ چاک بزانه که مڵکی باب و باپیرانی تۆشه.. قه‌شمه‌رئاوا چاوه‌ڕوانی هه‌ره‌وه‌ز و بابه‌ته ره‌نگینه‌کانتانه، که نه‌بێته گونی قۆڕی زه‌مانه..