ئه‌ی جه‌نابت چۆنی بۆ ده‌چی؟
ئه‌م وه‌ڵام دانه‌وه‌یه بۆ پشتیوانی كردن له "قوون به‌گێچه‌ڵ (كاروان)" نییه، بڵكوو هه‌ست ده‌كه‌م منیش (چیلكه پیاو) ده‌گرێته‌وه بۆیه به‌پێویستم زانی ئه‌م وڵامه بنووسم.
"مه‌لا گیان ببووره نه‌مهێشت هاڵاوی گووه‌كه‌ت بڕوات، منیش گووم كرده‌وه سه‌ری."
سه‌ره‌تا سه‌یری ئه‌م بۆچوونه بكه‌ن، بنهتاش سه‌یری وه‌ڵامه‌كه‌ی من بكه‌ن.
"کاکی قوون به گێچه‌ڵ وا ده‌زانێ به‌و زمانه قۆره و به‌و جنێو دانه‌ی، ده‌وری که‌سێکی رۆشه‌ن ته‌ڕه‌ماش ده‌گێرێ که له هیچ شتێک ناسڵه مێته‌وه و زۆر که‌سێکی کراوه‌یه! به‌ڵام نازانێ له هه‌ڵه دایه وزۆر شتی تێکه‌ڵ کردووه! به قسه کانی ڕا و جۆری نووسینه‌کای را دیاره،ده‌روونێکی نائارام و یاخی هه‌یه ودهیهوه به هه‌ر جۆرێک بێ خۆی خاڵی کات! به‌رده‌وامیش خه‌ریکی ره‌خنه گرتنه! به‌ڵام من وه‌ک خوێنه‌رێکی هه‌میشه‌یی قه‌شمه‌ر ئاوا تاقه‌تی ئه‌و قسه قۆرانهییم نییه! هه‌موو قسه‌کانی هه‌ر "کیر"و"قوزه"! کاکی قوون به‌گێچه‌ڵ! ئه‌گه‌ر هیچیش نانووسی ئه‌وه‌نده گاڵته به‌م و ئه‌و مه‌که و ناڕاسته‌و خۆ گرێ دهروونییهکانت لێره خالی مه‌که! وا مه‌زانه زۆر خوێن شیرین و قسه خۆشی! وادیاره ئه‌و قسانه‌ت به دڵی که‌س نییه! به‌ڵام نازانم بۆ که‌س هیچ ناڵێ!به ڕاستی وا ده‌زانن ئه‌و که‌سانه‌ی ڕاشکاوانه هه‌موو شتێک دێننه‌وه سه‌ر سێکس ، به‌خه‌یاڵی خۆیان کراوه‌ن؟ له ڕاستیدا من وای بۆ ناچم وئێوه‌ش که‌یفی خۆتانه..."
1_ ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی نووسیوه زۆر ده‌مارگرژانه نووسیویه‌تی و به بۆچوونه‌كه‌ی را دیاره "كاروان" له نزیكه‌وه ده‌ناسێ. به‌ڕێز گیان "رۆشن ته‌ڕه‌ماش" هێرشه! هێرشێكی زۆر ده‌مارگرژانه، ئه‌ویش به‌كه‌سێك كه پێویست ناكات له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك هێرشی بكرێته سه‌ر، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونه به‌شێوه‌ی خسووسی بۆ ئه‌و براده‌ره "كاروان" نووسرابایه، نهمگوتبایه ده‌مارگرژانه‌یه! به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر راسته‌خۆ ته‌وهین و هێرش به كه‌سێك كراوه كه به‌دڵنیایه‌وه ئه‌ویش خاوه‌نی دنیایه‌كه كه حه‌زده‌كات خه‌ڵك رێزی لێ بگرن، با ئه‌وه‌ی كه‌م و كووڕیشی هه‌بێ.
2_ "له‌هیچ نهسڵهمانهوه" بۆ ده‌بێ نه‌رێنی و مه‌نفی بێ؟ نامهه‌وێ چه‌واشه‌كاری بكه‌م، له‌وانه‌یه نووسه‌ر نه‌یتوانیبێت بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی خۆی له ده‌سته‌واژه‌ی گونجاو كه‌ڵك وه‌ربگرێ، هه‌ر بۆیه به‌س ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم: به‌كارهێنانی ره‌سته‌ی "له‌هیچ نهسڵهمانهوه" له شۆنی خۆی نییه‌و، هیواداريشم دانیشتوانی قه‌شمه‌رئاوا هیچ كات له هیچ شتێك نه‌سڵه‌مێنه‌وه.
3_ كراوه بوون یان داخراو بوونی هه‌ركه‌سێك به‌خۆی به‌ستراوه‌ته‌وه و ئه‌وه سفه‌تێكی زۆر ناجوانه كه ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به چۆنێتیی كه‌سایه‌تیی كه‌سێك شتێك بزانی و بیهێنی له‌به‌ر چاوی گشتى دا له‌قاوی بده‌ی، ئه‌وه‌ڵه‌ن پێویست ناكات، دووهه‌مه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌ی له قه‌شمه‌رئاوادا ده‌نووسن ئه‌وه‌نده‌یان هێزی ته‌شخیس هه‌یه كه پێویست نه‌كات كه‌سێك بێت و مووشكافی كه‌سایه‌تیی ئه‌ویتریان بۆ بكات ـ ئه‌ویش له روانگه‌ی تاكی خۆیه‌وه ـ كه به‌ڕاستی ئه‌وه زۆر له‌سه‌ر دڵی من وه‌ك خۆم گران هات.
4_ نووسه‌ری به‌ڕێز تۆ چووزانی "قوون به‌گێچه‌ڵ" زۆر شتی تێكه‌ڵ كردووه؟ ئه‌وه‌نده‌ی من و جه‌ماعه‌تی قه‌شمه‌رئاوا بزانين كاروان جگه له كۆمه‌ڵێك بۆچوون كه "زمان شڕی" بووه، هیچ شتێكی دیكه‌ی نه‌نووسیوه و منیش وه‌ك خۆم ئه‌گه‌ر زمان شڕیی له‌گه‌ڵ كردبێتم هیچم به‌لاوه گرنگ نییه‌و ئه‌گه‌ر بۆشم گرنگ بایه وه‌ك خۆم داوام لێ ده‌كرد كه جنێوم پێ نه‌دات و، خۆشم ناكه‌مه وه‌كیلی ماباقی دانیشتووانی قه‌شمه‌رئاوا، چوونكه له‌وانه‌یه كابرا حه‌زی لێ بێ جنێوی پێ بده‌ن. كه‌واته به‌و پێیه ده‌ر ده‌كه‌وێ دیسان تۆ چوویه‌ته ناو ورده‌كارییه‌كانی ژیانی خوسووسی یان تاكه‌كه‌سیی "كاروان"ه‌وه.
5_ " ده‌روونی نائارام" ، "یاخی" و " خاڵی كردنی ئۆقده‌كان" كێشه‌یان چییه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بی بێ؟ با كارم به ده‌روونی نائارامه‌كه نه‌بێ، چوونكه پێم وا نییه كه‌س هه‌بێ ده‌روونی ئارام بێ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به "یاخی"بوون ده‌بێ بڵێم، زۆر جێی خۆشحاڵییه ئه‌گه‌ر كه‌سێك یاخی بێ، ئه‌وه‌ش له ده‌ستی كه‌س نایه‌ت، یاخی بوون وه‌ك نائارام بوونی ده‌روون نییه كه هه‌مووكه‌س تێیاندا بوونی هه‌بێ، به‌ڵكوو شتێكه كه له ده‌گمه‌ن كه‌سان دا بوونی هه‌یه و خۆزگه منیش ئه‌و سفهتهم تێدا به‌هێز بوایه، ئه‌گه‌ر دیسان چه واشهكاریم نه‌كردبێ و گوتبێتم كه: له‌وانه‌یه نوسه‌ر مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی هه‌بووه و نه‌یتوانیوه بووچوونهكهی خۆی باش بگه‌یه‌نێ، ئه‌وه له‌م كاته دا ده‌ڵێم: نووسه‌ری به‌ڕێز ئه‌گه‌ر ده‌زانی ناتوانی مه‌به‌سته‌كانی خۆت به‌باشی بگه‌یه‌نی بۆچی به په‌له و ده‌مارگرژانه و بێ بیر كردنه‌وه كه‌سایه‌تی كه‌سێك كه له‌وانه‌یه بۆ كه‌سانی تر جێی خۆشحاڵی بێ ده‌ڕووخێنی؟؟! كورد گوته‌نی "هیچ كه‌س له ده‌پێی خۆی دا خۆی پێ كه‌م نییه". به‌ڵام سه‌باره‌ت به خاڵی كردنی ئۆقده‌كان له شۆنێك به‌ناوی قه‌شمه‌رئاوادا، ده‌بێ بڵێم: من كه‌سێكم كه به‌شێك له ئۆقده‌كانی خۆم له قه‌شمه‌رئاوادا خاڵی كردووه و وه‌ك خۆم زۆر مه‌دیوونی ئه‌و وێبلاگه‌م و پێشم خراپ نییه كه ئۆقدهی كه‌سانی تریش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ببینم، چوونكه خاڵی كردنی ئۆقده‌كان و ههڵرشتنیان و بینی جۆراوجۆری ئۆقده‌كانی كه‌سانی تر له‌و چۆره پانتاییانه‌دا وا ده‌كات كه‌سی ئۆقده هه‌ڵڕێژ و ئۆقدهدار، له ئاوێنه‌ی چاوی كه‌سانی تره‌وه خۆی ببینێته‌وه و ئه‌گه‌ر زه‌رفیه‌تی خۆ گۆڕانی بوو ئه‌وه خۆی بگۆڕێ، نه‌ك ئۆقده‌كانی له وجوودی دا بهێڵێته‌وه و خۆی پێ بخنكێنێ. له‌وانه‌یه لێره‌دا بڵێی: منیش مه‌به‌ستم له‌و په‌یامه هه‌ر ئه‌وه بووه كه به به‌رامبه‌ره‌كه‌م بڵێم ئۆقده‌یی و ئه‌ویش به‌خۆیدا بچێته‌وه، خۆته ده‌ستت خۆش بێ، به‌ڵام له‌راستی دا ئه‌وه هاندانی ته‌ره‌ف بۆ به‌رته‌ره‌ف كردنی ئۆقده‌كانی نییه، به‌لكوو هێرشێكی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولایه كه هۆڕنی جه‌نگی تێدایه. به‌داخه‌وه.
6_ ره‌خنه گرتنیش پێم وانییه شتێكی خراپ بێ، من كه رقی دنیام له‌و كه‌سانه‌یه به‌رده‌وام به تاریفهكانیان به‌ره‌و گه‌مژه‌یی زیاترم هان ده‌ده‌ن، چاویشم ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هێرشم ده‌كه‌نه سه‌ر و بۆ هێرشهكهشیان ده‌لیل و به‌ڵگه‌ی ـ جیا له بێ رێزی ـ روون و ئاشكرایان پێیه. به‌ڕێز! به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆخۆتان هه‌ست پێ بكه‌ن جه‌نابیشت ره‌خنه‌ت گرتووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ره‌خنه‌كه ره‌خنه‌ی سازه‌نده نییه بلكوو ره‌خنه‌ی بێ رێزی كردن و هێرشی نامه‌نتقییه.
7_ ده‌ڵێی: "من وه‌ک خوێنه‌رێکی هه‌میشه‌یی قه‌شمه‌ر ئاوا تاقه‌تی ئه‌و قسه قۆرانهییم نییه! " وادیاره هێشتا پێناسه‌ی قهشمهرئاواتان له‌سه‌ر سه‌ره‌وه نه‌خوێندۆته‌وه، ئه‌گه‌ر وایه با جارێكی دیكه بۆتان بنووسمه‌وه" دنیا یانی تڕه‌هات باقییكهی قسه‌ی قۆڕه" ئه‌وه درووشمی نوێی قه‌شمه‌رئاوایه كه له‌سه‌ر بنه‌مای" دنیا یانی قسه‌ی قۆڕ باقییكهی تڕههاته" ساخ بۆته‌وه. دیسانیش نامهه‌وێ چه‌واشه‌كاری بكه‌م و ده‌ڵێم: له‌وانه‌یه لێره‌ش نه‌ت توانی بێت په‌یامی خۆت بگه‌یه‌نی، ئه‌و لاوازییه له گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌شت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه جه‌نابت زۆر به خێرایی و به‌بێ بیر كردنه‌وه هێرشتان كردووه، ده‌نا ئیمه‌ش ده‌زانين هه‌ندێك قسه‌ی قۆڕ قسه‌ی قۆڕ نین به‌ڵكوو هێرشی تووخاڵی و پڕووپووچن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت بگوتبایه دیسان رێی تێده‌چوو، به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ كابرا كه‌سایه‌تی خۆی له قه‌شمه‌رئاوا دا ئاوا ته‌عریف كردووه و حه‌قی خۆشییه‌تی كه چۆن كه‌سایه‌تی خۆی تهعرف بكات، ئێمه‌ش تازه له شیرهخارهیی و مه‌مكه مژه مژین چووینه‌ته‌وه كه كه‌سێك بیهه‌وێ ده‌رسمان دابدات و پێمان بڵێ چۆن بین و چۆن نه‌بین.
8_ ئه‌گه‌ر خوێنه‌ری هه‌میشه‌یی قه‌شمه‌رئاوا بی، ئه‌وه ده‌بوایه هێرشێكیشت بۆ سه‌ر چیلكه پیاو كردبایه، چوونكه ئه‌وه‌نده‌ی چیلكه پیاو "قوز و كیر"ی له قسه‌كانی دا به‌كار هێناوه "قوون به گێچه‌ڵ" به نیوه‌ی نیوی منیش له قسه‌كانی دا "قوز و كیر"ی به‌كار نه‌هێناوه. بۆیه ده‌كرا مه‌نتقی تر بوایه كه لێره‌دا بتانگوتبایه "كاروان" سه‌ر و بنی قسه‌كانی جنێودانه به دوو كه‌ره‌سه‌ی "كیر و قوز".
_ به‌م ره‌سته‌یه ده‌مار گرژییهكهتان ده‌گاته لووتكه" کاکی قوون به‌گێچه‌ڵ! ئه‌گه‌ر هیچیش نانووسی ئه‌وه‌نده گاڵته به‌م و ئه‌و مه‌که و ناڕاسته‌و خۆ گرێ دهروونییهکانت لێره خالی مه‌که! وا مه‌زانه زۆر خوێن شیرین و قسه خۆشی! وادیاره ئه‌و قسانه‌ت به دڵی که‌س نییه! به‌ڵام نازانم بۆ که‌س هیچ ناڵێ!" و بۆ شتێك كه جه‌نابت له‌گه‌ڵی كۆك نی خه‌ریكه "ده‌نگ" كۆده‌كه‌یه‌وه و ده‌ڵێی: بۆ كه‌س هیچ ناڵێ! ئه‌وه‌نده‌ی من له‌بیرم بێ هه‌میشه قێخا كورده و حه‌زره‌تی كامیل هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هۆشداریان به "كاروان"داوه، به‌ڵام كاتێك كابرا حازر نییه واز له‌و شته بێنێ ئه‌وه یانی حه‌زم لێ نییه و حه‌قی خۆشییه‌تی. ئه‌گه‌ر به‌كار هێنانی جنێو له لایه‌ن كاروانه‌وه ببێته هۆی سڵه‌مینه‌وه‌ی مێیینه و نه‌هاتنیان بۆ قه‌شمه‌رئاوا ئه‌وه من وه‌ك خۆم ده‌ڵێم خودای ده‌كرد یه‌ك مێیینه‌ش رووی نه‌ده‌كرده قه‌شمه‌رئاوا، چوونكه به‌ڕاستی ئه‌وه ده‌لیلێكی زۆر ساویلكانهو ناو ئهشكهوتییانهیه بۆ ئه‌وه‌ی ژنان روو نه‌كه‌نه ناو قه‌شمه‌رئاوا، جه‌ماعه‌ت ئه‌رێ ئه‌وه بۆ هه‌ر فێر نه‌بوون ته‌حه‌موولی جۆراوجۆرییه خاوێن و ناخاوێنه‌كانی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن؟ ـ دیاره ناخاوێن دیسان هه‌ر له روانگه‌ی كۆمه‌ڵگاوه ـ. ده‌نا من باوه‌ڕم به‌و قسه قۆڕانه نییه و نه‌هیچم پێ خاوێنه و نه‌هیچم پێ ناخاوێنه. دنیاكه‌ی وایه و هه‌ر وا بووه و هه‌رواش ده‌بێ و به‌و جیاوازییه سهمهرانهیهوه جوانه. دیاره ببوورن ئه‌وه بۆچوونی خۆمه، ببوورن من نوێنه‌ری كه‌س نیم و رێزم بۆ جیهانبنی هه‌موولایه‌كیش هه‌یه.
9_ له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ت دا ده‌ڵێی:" به ڕاستی وا ده‌زانن ئه‌و که‌سانه‌ی ڕاشکاوانه هه‌موو شتێک دێننه‌وه سه‌ر سێکس ، به‌خه‌یاڵی خۆیان کراوه‌ن؟ له ڕاستیدا من وای بۆ ناچم وئێوه‌ش که‌یفی خۆتانه..." نازانم نووسه‌ری به‌ڕێز، ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی پیامهكهت چ پێوه‌ندییه‌كیان به‌و رهستهیهوه هه‌بوو؟ بۆ له‌سه‌ره‌تاوه جه‌نابت باسی سێكست كردبوو وا له كۆتایی دا نه‌تیجه‌گیریی بۆچوونه‌كه‌ت هێنا سه‌ر سێكس؟ ئه‌گه‌ر ده‌تهه‌وێ ناراسته‌وخۆ به پلارێك دوو هه‌ده‌ف بپێكی، ده‌بێ بڵێم: هه‌ده‌فی دووهه‌م كه جه‌نابت پێكاته و خۆت لێ له‌ولای داوه من ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ڵه‌ن جنێودانی كاراون هیچ لایه‌نی سێكس ناگرێته‌وه و قسه‌كانی هه‌مووی هه‌ر جنێوه و له جێنێوزیاتر گوناحه پێی بڵێی قسه‌ی سێكسی كردووه، دووه‌مه‌ن جه‌نابت بۆ ده‌بێ له‌گه‌ڵ بابه‌تی سێكس كێشه‌تان هه‌بێ؟
دووه‌مه‌ن بۆ ئاگاداریتان من یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌م كه به‌رده‌وام به هه‌وڵی سه‌قه‌تی خۆم زۆر جار هه‌وڵمداوه له‌سه‌ر مه‌سایلی سێكسی شت بورووژێنم و هه‌ندێك جار شتی شێوه (شێبهه) سێكسیم نووسیوه و پێشم وا نییه تاوان یان كارێكی خراپم كردبێ و ئه‌گه‌ریش بزانم هه‌ر بابه‌تێك ئاراسته‌كه‌ی به‌ره‌و سێكسه دیسانیش حازرم به‌و ئاراسته‌یه‌ی دا ببه‌م و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش به كۆتایی بگه‌یه‌نم.
هه‌ر كات منی نه‌وعی زانیم ئۆقده جنسییهكانم و كێشه سێكسییه‌كانم و دهغدهدهغه سێكسییه‌كانم بابه‌تی نامێنن و بۆم گرنگ نامێنن ئه‌وه منیش وه‌ك جه‌نابت ده‌ڵێم:" من وای بۆ ناچم و ئێوه‌ش كه‌یفی خۆتانه" .
ئه‌ی جه‌نابت چۆنی بۆ ده‌چی؟ بۆ بۆمان روون ناكه‌یه‌وه؟ تكایه با هه‌ڵوێسته دهمارگرژییهكانمان جارێكی به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌یان پێداچوونه‌وه‌یان به‌سه‌ردا بكه‌ین.
تكایه/ تكا...!







