ئانفلۆئانزای جودایی 2
ئانفلۆئانزای جودایی 2
ساقیا وا باده‌وه تۆبه‌ی ده‌كه‌م
دۆی ده‌ڕێژم ئێسته داوای مه‌ی ده‌كه‌م
گه‌ر ده‌ڵێم دۆ تێکه هی ناچاریه
هی قه‌رزداری و خه‌می بێکاریه
بۆیه داوای دۆی ده‌كه‌م پاره‌م نییه
تاڵ نه‌بێ ترشی ده‌خۆم چاره‌م نییه
دۆی ده‌خۆم با نه‌بمه كوردی دۆ نه‌دیو
نه‌بمه خه‌ڵكی خۆ له‌بیرچووی خۆ نه‌دیو
با نه‌ڵێن كورد به‌رهه‌می خۆی لا كه‌مه
دۆ ده‌نا كه‌ی بۆ خه‌می من مه‌رهه‌مه
ساقیا دۆ كوانێ چاره‌ی خه‌م ده‌كا
كوا له باری ئه‌و خه‌مانه كه‌م ده‌كا
ساقیا ئاوڕ ده‌وه خۆت که‌ر مه‌که !
قه‌ت مونافیسه له گه‌ڵ قه‌شمه‌ر مه‌که
تێکه له‌و وێسکێ و شه‌ڕابه تاڵه‌که‌ت
ئه‌و شه‌رابه ئاڵه‌که‌ی حه‌و ساڵه‌که‌ت
ئه‌و شه‌ڕابه‌ی تاڵه هه‌ر وه‌ک ژینمان
ژینمان ، ئایینمان و دینمان
ئه‌و شه‌رابه‌ی ره‌نگی خوێنی چێشتووه
ته‌رمی سه‌د هیوای له خۆی دا نا‌شتووه
ئه‌و شه‌رابه‌ی گه‌ر نه‌بێ خه‌م ده‌مكوژێ
مه‌ینه‌ت و زووخاو و وه‌رهه‌م ده‌مكوژێ
کرمی کو‌ردی کرمی کو‌ردی کوشتمی
نه‌ک به یه‌کجاری به وردی کوشتمی
حه‌سره‌تی ماچی خودایی كوشتمی
ئانفلۆئانزای جودایی كوشتمی
ئانفلۆ ئانزایه كاكه ده‌ردی من
باعیسی ئاه و هه‌ناسه‌ی سه‌ردی من
ئانتی هیستامین ئیتر باوی نه‌ما
ئه‌و حه‌ب و كه‌پسووله هه‌ر ناوی نه‌ما
ئامپی سیلین كوانێ وه‌ك مه‌ی كار ده‌كا
ئێمه له‌و وایرۆسگه‌له رزگار ده‌كا
هه‌ر شه‌رابی تاڵه ده‌رمانی مه‌یه
هه‌ر ده‌ڵێی ئاوی حه‌یاته ئه‌و مه‌یه
رانه‌وه‌ستی ساقیا بۆ یه‌ك ده‌قه
تێكه بۆم با نه‌تده‌مه به‌ر پێله‌قه
پێم نه‌ڵێی زۆر مه‌ستی چی دیت ناده‌مێ
با نایه‌م بتكه‌م به په‌ندی عاله‌مێ
خۆت له كار و باری پیاوان وه‌رمه‌ده
ده‌ست له ده‌فر و پیاڵه‌كه‌ی خۆت به‌رمه‌ده
له‌و شه‌رابه‌ی هێند ده‌خۆم تا مه‌ست ده‌بم
مه‌ستی لایه‌عقه‌ل نه‌بم پێی په‌ست ده‌بم
تێكه ساقی تێكه وازوو نامگرێ
سوێند به قه‌یته‌رقوو و به مازوو نامگرێ
نامگرێ ئه‌ڵكۆڵی چوار پێج ده‌رسه‌ده
به‌سه چیدیكه شه‌رابم پێ مه‌ده
گه‌رچی زۆر عاشقی شه‌راب و ئابجۆم
چاری ناچارم ده‌بێ ده‌بێ ویسكی بخۆم
زووكه ویسكی بێنه ساقی زووكه ده‌ی
رامه‌وه‌سته تۆ له سووچی مه‌یكه‌ده‌ی
تێكه له‌و شیوازه هه‌ژده ساڵه‌كه‌ت
مێزه‌كه‌ش بسڕه به لۆی ده‌سماڵه‌كه‌ت
من مه‌زه‌م ناوێ مه‌زه‌م بۆ دامه‌نێ
ئاو و نۆك و شۆرمه‌زه‌م بۆ دامه‌نێ
به‌سسه ساقی پرته پرت و بۆڵه‌بۆڵ
بیخه ناو ئه‌و پیكه دوو تیكه سه‌هۆڵ
چاره‌گێك ویسكی بخۆم سه‌رخۆش ده‌بم
پاشی وی مه‌منوونی لوتفی تۆش ده‌بم
ساقیا ده‌ردم گرانه ساقیا
تۆش به ده‌ردی من بزانه ساقیا
درێژه‌ی هه‌یه ....