گووخانه‌ی فولكلۆريی من و عه‌تای نێو ده‌وڵه‌تی
ئه‌و رۆژه چوومه به‌ر ئاوێنه و چاوێكم له به‌ژن و بازوو و مه‌چه‌ك و باهۆی خۆم كرد و به خۆمم گوت: وه‌ڵاهی خۆ ئه‌و "كاوه‌ی ئاسنگه‌ر"ه‌ی كه باسی ده‌كه‌ن، ئه‌ویش هه‌ر به قه‌ت تۆی شان و باهۆ هه‌بووه!
هه‌ر بۆیه به خێرایی له خۆبایی بووم و به باقه‌یه‌ك سمێڵه‌وه، هه‌ستام چووم بۆ ئاسنگه‌رییه‌كانی هه‌ولێر. سه‌رم به هه‌ر ئاسنگه‌رییه‌ك دا ده‌كرد، له‌ڕێوه ده‌مگوت: ئه‌رێ خاره شاگردوو ناوێ؟!
ئه‌و رۆژه هه‌رچی ئاسنگه‌ریی هه‌ولێر بوو چووم، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچیان شاگردیان نه‌ده‌ویست!
تێدا مابووم بچم به‌دوای چ كارێكی دیكه دا بگه‌ڕێم!؟
له‌و فكر و خه‌یاڵاتانه‌دا بووم كه له‌پڕ، عه‌تا كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێم لێم وه‌ژوور كه‌وت، ده‌ی دوای چاك و چۆنی و ئه‌ملا و ئه‌ولا، به عه‌تام گوت: كوڕه براله بێكارم و سه‌رم لێ ماساوه، ئه‌رێ بۆ كارێك شتێكم بۆ نادۆزییه‌وه؟
عه‌تای به‌سته‌زمانی له خۆم خرابتریش، هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشا و زۆر به ناهومێدییه‌وه گوتی: حه..ح! وه‌ڵا باشه! به خوای به‌كه‌سێكی خاوێن ده‌ڵێی كارت بۆ بدۆزێته‌وه!
گوتم: بۆ؟
گوتی: ئه‌ی ئابرا ناڵێ من به‌م كه‌ڕه‌ی به‌یانییه له ماڵی ئێوه چی ده‌كه‌م؟! ئه‌گه‌ر خۆم كارم بوایه لێره چیم ده‌كرد؟! ئه‌وه وام دانابوو به‌شكم تۆ كارێك بۆ من بدۆزییه‌وه! حه..ی! حه‌ی!!!
ده‌ی سه‌رتان ناهێشێنم، من و ئابرا عه‌تا دانیشتین بۆ ته‌گبیر كردن! ته‌گبیرێك له من و ته‌گبیرێك له‌و، تا به‌ڵكوو كارێك ئیشێك شتێك بدۆزینه‌وه و به‌یه‌كه‌وه خۆمانی پێوه خه‌ریك بكه‌ین.
عه‌تا هه‌ندێك پێشنیاری وه‌ك: فرۆشتنی ئه‌سباب بازی و بووكه‌ڵه‌ی منداڵان و واكسی و رێزه‌نان فرۆشی و له‌و جۆره شتانه‌ی پێ كردم و رووی كرده من و گوتی: نه‌زه‌رت چه‌س؟! منیش وه‌ك ئه‌وه‌ی له نێو كۆمه‌ڵێك پیاو ماقووڵ و شتی وا لێم به‌ر بووبێت، خۆم كڕ كرد و له‌به‌ر خۆمه‌وه به‌بێ ده‌نگی له دڵی خۆمدا گوتم: پف ف ف...! وه‌ڵا باشه، كوڕه ئه‌گه‌ر من پیاوی ئه‌و كارانه بوایه‌م بۆ خوا له‌ونی لێ گۆڕی بووم هه‌ستم بێم بۆ ئه‌م به‌قوڕێ گیراوه بۆ پێشمه‌رگایه‌تی؟!
گوتم: نا.. نا! كاكه ئه‌وه بۆ ئێمه نابێت، خۆ ناڵێم ئێمه زۆر موته‌شه‌خس و پیاو ماقووڵین، نا.. له‌به‌ر ئه‌وه نییه! له‌به‌ر ئه‌وه نییه بڵێم: پێم عه‌یبه و حه‌یامان ده‌چێ، حاڵه یان حیسابه و له‌و جۆره قسانه! نا..! له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و كارانه بكه‌ین، له‌وانه‌یه نان و دۆی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژار و قووڕ به‌سه‌ره‌ش ببڕێن كه خه‌ریكی ئه‌و جۆره كارانه‌ن! ئاخر ئێمه به‌و نێوچاوانه‌ی هه‌مانه ده‌بینه سه‌به‌ب كار و باعیسی خه‌ڵكی ره‌ش و رووتیش، هه‌ر بۆیه با بیر له كارێكی تر بكه‌ینه‌وه!
ده‌ی دیسان سه‌رتان زۆر ناهێشێنم، قسه‌یه‌ك له‌من و قسه‌یه‌ك له مام عه‌تا و پێشنیارێك له من و پێشینارێك له‌و، تاكوو به‌و نه‌تیجه و ئه‌نجامه گه‌یشتین كه "گووخانه‌یه‌كی سه‌ییار" دابنێین!
ئاوامان له‌لای خۆمان لێك داوه: گوتمان خه‌ڵكی ئه‌م به‌قوڕێ گیراوه، خه‌ڵكێكی زۆرخۆر و زگ په‌روه‌رن، هه‌ر بۆیه زۆریش گوو ده‌كه‌ن! جا باش وایه داشقه‌یه‌كی گووی سه‌یار دابنێین و ده‌ست بكه‌ین به كاسپی. ئه‌وجۆره‌ی لێكمان دابۆوه، به مسته‌ڕا و w.c ی سه‌ییار، به‌ماوه‌یه‌كی زۆر، به پاره‌ی گووكردنی خه‌ڵك، ده‌بووینه خاوه‌نی هه‌موو شتێك!
هه‌ر بۆیه دانیشتین و بیرمان له چۆنێتیی دامه‌زراندنی كرده‌وه:
من: كا عه‌تا! ناوی ده‌نێین" گووخانه‌ی فولكلۆری من و عه‌تای نێو ده‌وڵه‌تی" پێت چۆنه؟!
عه‌تا: زۆر باشه، زۆر جوانه، مادام فولكلۆر و سوونه‌نه‌تیشه، ده‌بێ له‌جیاتی ئاو،"به‌رد" بۆ قوونسڕینی خه‌ڵك دابنێین!
من: بۆ دانانی به‌رد رازیم، به‌ڵام ده‌بێ ده‌سماڵ كاغه‌زی و ئاوی مه‌عده‌نیش هه‌ر دابنێین!
عه‌تا: راست ده‌كه‌ی، له‌وانه‌یه موشته‌ریی خاریجیشمان هه‌بێ، ئه‌وه فكرێكی باشه، كه‌وابێ با توالتێكی فه‌ڕه‌نگیش دابنێین.
من: زۆر چاكه، به‌ڵام شتێكی دیكه‌شمان نابێ له‌بیر بچێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه داشقه‌كه‌مان ده‌بێ به‌شی ژنانیشی هه‌بێت!
عه‌تا: زۆر باشه، كاكه تۆ ببه به مه‌سئوولی به‌شی ژنان و منیش به‌شی پیاوان به‌ڕێوه ده‌به‌م!
من: بۆ ئه‌وه‌یانم پێ خۆشه، ئاخر من له زمانی ژنان له كاتی گووكردن باشتر حاڵی ده‌م تا تۆ!
عه‌تا: واش نییه، به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ، با وابێ! تا له‌بیرم نه‌چووه، ده‌بێ بۆ به‌شی خزمه‌ت گوزارییه‌كه‌ی دووسێ شتی دیكه‌ش دابین بكه‌ین. یه‌كه‌م: ده‌بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گوویان له قوون ده‌گیرێ، رۆنی قوونچه‌ور كردن و چیلكه‌ش دابنێین.
دووهه‌م: هه‌ندێك له موشته‌رییه‌كانیشمان له‌وانه‌یه حه‌ز بكه‌ن له كاتی گوو كردن‌دا، قلیان و نێرگه‌له و جگه‌ره و سیگار و شتی وا بكێشن و هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه حه‌زیش بكه‌ن كه گوێ بۆ گۆرانی و مۆسیقاش رابگرن، هه‌ر بۆیه نابێ ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌شمان له‌بیر بچێ و ده‌بێ دابینیان بكه‌ین!
من: زۆر فكرێكی چاكه، قلیان و سیگاره‌كه‌ی زۆر به‌قازانجی خۆمانه، یانی یارمه‌تی گووكه‌ره‌كانمان ده‌دات كه گوویه‌كه‌یان به خێرایی بكه‌ن! ئه‌وكات موشته‌رییه‌كی زیاتریش ده‌توانین به‌ڕێ بكه‌ین!
عه‌تا: تێ ناگه‌م سیگار و قلیان چ ره‌بتێكیان به خێرا گووكردنی موشته‌رییه‌كانمانه‌وه هه‌یه؟!
من: با.. ره‌بتی هه‌یه! وه‌ك ده‌ڵێن: سیگار و قلیان بڕێكیان "نیكۆتین" تێدایه، نیكۆتینیش له باری پزشكییه‌وه سابت كراوه كه خێرایی گووكردن ده‌باته سه‌رێ!
عه‌تا: وه‌ڵاهی جا بڵێم چی!؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیكۆتینیش چاری نه‌كردن، ده‌بێ زوو زوو به شه‌پ له ده‌رگای مسته‌ڕاكه بده‌ین و به كابرای گووكه‌ر بڵێن: ده‌ی، یاڵا ده‌ی! زووكه! زووكه كاكه! زووكه موشته‌رییه‌كانمان به‌خۆیانیان داكرد!
من: ئه‌وه‌ش فكری چاكه! به‌ڵام یه‌ك شتی دیكه‌شمان نابێ له‌بیر بچێ، ده‌بێ له دیوی ژووره‌وه‌ی ده‌س به‌ئاوه‌كه هه‌ندێك تێبینی بۆ گووكه‌ره‌كانمان بنووسین، وه‌ك:
- تكایه خولاسه‌ی كه‌وه!
- تكایه زۆری بیر لێ مه‌كه‌وه!
- تكایه مشته و كابله‌مه و ئه‌عمالی غه‌یری شه‌رعی قه‌ده‌خه‌یه و به‌دواداچوونی یاسایی به‌دواوه‌یه!
- تكایه فشار بۆخۆت بێنه!
- تكایه درووشمی سیاسی له‌سه‌ر دار و دیواری مسته‌راحه‌كه‌تان مه‌نووسن!
- تكایه ئه‌گه‌ر دۆخینه‌كه‌تان گرێ پووچكه بوو، یان گرێ كۆره‌ی تێكه‌وت، ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، چوونكه باشترین موته‌خه‌سسی دۆخین كردنه‌وه‌مان بۆ له به‌نگڵادێشه‌وه بۆ گرتوون كه به ددان دۆخینه‌كانتان به خێرایی بۆ ده‌كاته‌وه!
- تكایه له كاتی تڕ كه‌ندندا داوای بێده‌نگ كه‌ر(سه‌دا خه‌فه‌كۆن) بكه‌ن و له كاتی ت‌س كه‌ندنیش دا داوای ماسك بكه‌ن!
عه‌تا: نا كاكه! من له‌گه‌ڵ ئه‌م تێبینییه‌ی ئاخرییانت نیم! ئاوا سه‌خت گیری بكه‌ین موشته‌رییه‌كانمان روومان تێ ناكه‌ن! ده‌بێ پێیان بڵێین: به‌كه‌یفی خۆتان بتڕن!
من: زۆر باشه بۆ ئه‌و به‌شه‌ی حه‌ق به‌تۆیه، خه‌ریك بوو له خۆڕا رێگای تڕ كه‌ندن له خۆشم بگرم! كاكه باشه به‌چاوان! با به‌كه‌یفی خۆیان بتڕن! هیچ نییه ده‌ی، خۆم خۆش!
عه‌تا: كاكه به‌ر له‌وه‌ی داشقه‌كه‌مان به درووستكردن بده‌ین و ده‌ست بكه‌ین به گه‌ڕان، ده‌بێ له‌سه‌ر سه‌ته‌لایت و رۆژنامه‌كان ته‌بلیغات و پرووپاگه‌نده‌یه‌كی زۆر باشی بۆ بكه‌ین! مه‌سه‌له‌ن له ته‌بلیغاته‌كه دا ده‌نووسین:
ئاگاداری! ئاگاداری!
مزگێنی! مزگێنی!
هاونیشتمانییه به‌ڕێزه‌كان!
خۆشكان و برایانی خۆشه‌ویست!
تكایه سه‌رنج بده‌ن! سه‌رنج بده‌ن!
ئێمه، وه‌ك دوو هاووڵاتیی كوردی بیانیی ئێوه‌ی به‌ڕیز، له هه‌ڵوێستێكی شۆڕشگێڕانه‌و نه‌ته‌وه په‌ره‌ستانه‌دا، هه‌ر وه‌ها بۆ رێز گرتن له بارودۆخی شوێنه پیرۆزه‌كان به‌تایبه‌ت مزگه‌وته‌كان، هه‌ستاوین به كردنه‌وه‌ی ده‌س به‌ئاوێكی سه‌ییار، به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێڕن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له فولكلۆری نه‌ته‌وه‌كه‌مان بپارێزین.
له كۆتایی دا پێتان راده‌گه‌یه‌نین بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست له‌كاتی گووكردندا ساتێكی خۆش و پڕ له نه‌شه و گه‌شه به‌سه‌ر به‌رن، سه‌ردانی "گووخانه‌ی فولكلۆری من و عه‌تای نێوده‌وڵه‌تی" بكه‌ن!
به‌سپاسه لێژنه‌ی ئاماده‌كاریی گووخانه‌ی سه‌ییار!
من: كا عه‌تا ئاگادارییه‌كه‌ت زۆر جوانه، به‌ڵام یه‌ك كه‌م و كۆڕی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئادره‌س و ژماره ته‌له‌فوونی ده‌قیقی خۆمانت له‌بیر چوو بۆ هاووڵاتییه به‌ڕێزه‌كانی بینووسی!
راسته گووخانه‌كه‌مان سه‌یاره به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر ئادره‌سی ده‌قیقیشمان نه‌بێ، ده‌توانین وه‌ك تاكسی ته‌له‌فوونییه‌كان ژماره ته‌له‌فوونی خۆمان بڵاو بكه‌ینه‌وه!
هه‌ر بۆیه پێم باشه ئه‌م به‌شه‌ش به ئاگاداریی و مزگێنییه‌كه‌مانه‌وه زیاد بكه‌ین:
- هاووڵاتییه خۆشه‌ویسته‌كان، له هه‌ر كوێیه‌ك و له هه‌ر جێیه‌كی ئه‌م هه‌رێمه بوون، له هه‌ر كات وساتێك دا گووتان هات، ته‌نها پێویسته ژماره ته‌له‌فوونی 0001 لێ بده‌ن، تا ئێمه به‌خێرایی خۆمان بگه‌یه‌نینه سه‌رتان و له ته‌نگاوی رزگارتان بكه‌ین!
- تێبینی: تكایه بۆ میز كردن ته‌له‌فوونمان بۆمه‌كه‌ن، چوونكه ئه‌گه‌ر بۆ میز كردن ته‌له‌فوونمان بۆ بكه‌ن پاره‌ی گووكردنێكی خه‌ستتان لێ وه‌رده‌گرین!
عه‌تا: ئه‌گه‌ر وایه، ده‌بێ به‌شی ئۆرژانسیشمان هه‌بێ، چوونكه له‌وانه‌یه هێندێك له موشته‌رییه‌كانمان حاڵیان زۆر خراپ بێت و كاتێك ده‌گه‌ینه سه‌ریان به‌خۆیانی دابكه‌ن و پێویستییان به شۆردنه‌وه و شتی وا ببێت!
من: ئا.. ئا! ئه‌یچۆن! ده‌بێ له‌سه‌ر داشقه‌كه‌شمان ئاژیر وه‌سڵ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی په‌له په‌لدا پۆلیسی هاتووچۆ و داشقه‌و بارگینی خه‌ڵك رێگه‌مان بۆ چۆڵ بكه‌ن!
عه‌تا: ئه‌رێ باسی خزمه‌ت گوزاریمان كرد و باسی مۆسیقاشمان كرد، به‌ڵام باسی ئه‌وه‌مان نه‌كرد چ مۆسیقایه‌ك بۆ موشته‌رییه‌كانمان وه‌سه‌ر بخه‌ین؟!
من: كاكه بۆ موشته‌رییه كورده‌كانمان، گۆرانییه‌كانی سمایل سه‌رده‌شتی و عه‌زیز وه‌یسی وه‌سه‌ر ده‌خه‌ین و بۆ موشته‌رییه خارجییه‌كانیشمان مایكێل جاكسۆن و پۆپ و راك و شتی وا وه‌سه‌ر ده‌خه‌ین!
عه‌تا: كاكه خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته موسووڵمانن، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌مان لێ نگرن، ده‌بێ كاسه‌ی مسته‌ڕاحه‌كه‌مان به‌شێوه‌ی ئیسلامی دابمه‌زرێنین! خۆ ناكرێ روو به قیبله دایبه‌ستین!
من: راست ده‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش بۆخۆی قسه‌یه‌كه، به‌ڵام خۆ ده‌س نییه له گۆزه دا مابێته‌وه، داشقه‌كه‌مان ته‌گه‌ری هه‌یه و به پێی دینی كابرای گووكه‌ر داشقه‌كه‌مان راده‌گرین، با ئیسلامییه‌كان لاشانیان له قیبله بێت و كافره‌كانیش قوونی تێ بكه‌ن!
هه‌روه‌ها ده‌بێ به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی قوربان و بۆنه ئایینییه‌كان نرخی گووكردنه‌كان دابشكێن و ته‌خفیف بۆ گووكه‌ره‌كانمان قایل بین! من له ئێستاوه یه‌ك ده‌رسه‌د داشكاندنه‌وه و ته‌خفیف پێشنیار ده‌كه‌م!
عه‌تا: كاكه منیش رازیم، له‌سبه‌ی ڕأ ده‌چین داشقه‌كه‌مان به درووستكردن ده‌ده‌ین، جا چوونكه تۆ ده‌نگت له ه‌ی من بۆڕ تر و زلتره، من پاڵ به‌داشقه‌كه‌وه ده‌نێم و تۆش له‌سه‌ر داشقه‌كه دانیشه و یه‌ك به‌خۆت هاوار بكه:
گوو.. گوو..! ئای وه‌ره گوو! وه‌رن گووبكه‌ن! گوو به به‌لاش! گوو به‌خۆڕایی! وه‌رن هه‌ڕاجمان كرد! وه‌رن گوو بكه‌ن! ئاورمان له ماڵی خۆمان به‌ردا! گووكردن به خۆڕایی، گووكردن به هه‌رزان، گووكردن به دووتمه‌ن!( له‌وانه‌یه نووسه‌ر مه‌نزووری له دووتمه‌ن هه‌مان دووهه‌زارتمه‌ن یان دووهه‌زار دینار بێت)
ئا............ی! میلله‌ت گوو، گوو... گوو كردن به شێوه‌ی سوونه‌تی و مۆدێڕن!
گوو به‌هه‌رزان، گوو به خۆڕایی!
له هه‌ر كوێیه‌كی و گووت دێ پێوه‌ندی بكه به‌و ژماره ته‌له‌فوونه‌وه 0001 !
گوو! گووخانه‌ی فولكلۆری من و عه‌تای نێوده‌وڵه‌تی، وه‌رن بابه ده‌ی یاڵڵا!!!
گووخانه‌ی ته‌له‌فوونی! گووخانه‌ی ئۆرژانس! وه‌رن گوو بكه‌ن! ده‌ی یاڵڵا ده‌ی!!!
وه‌ره ده‌ی كاكه، وه‌رن گوو بكه‌ن! زووكه‌ن، زووكه‌ن ده‌نا وه‌دوا ده‌كه‌ون!
- شه‌پێك له‌و ده‌رگایه بده، ئه‌و سه‌گبابه بۆ نه‌هاته ده‌رێ، ئه‌و كابرایه خه‌ریكه به‌خۆی داده‌كات!
- كاكه وه‌ره ده‌رێ فشاریان هێناوه! وه‌ره‌ده‌رێ به‌زیادم نه‌كردی، ئه‌وه گوو ده‌كه‌ی یان گوریس!؟ وه‌رده‌رێ! زووكه! له جیاتی تۆبایه‌م ئێستا به‌شی خشتی شارێكم گوو كردبوو!
- گوو گوو! گوو به‌به‌لاش! گوو به خۆڕایی! گوو به‌هه‌رزان
- عه‌لۆ! به‌ڵێ! به‌ڵێ بۆخۆمانین! به‌ڵێ گووخانه‌ی فولكلۆری كاك ناسر و كاك عه‌تای نێوده‌وڵه‌تییه، فه‌رموو! ئێ باشه كاكه، ئه‌وه ده‌گه‌ینێیه، به خۆتی دانه‌كه‌ی! قامك له قوونت راكه ئه‌وه هاتین!!!
- ئه‌وه كێ بوو؟! موشته‌ری بوو؟!
- كاك ناسر بابڕۆین نه‌فه‌رێك ته‌له‌فوونی بۆ كردم خه‌ریكه به‌خۆی داده‌كات!
- كوڕه له موشته‌ری گه‌ڕێ، گه‌ڕ! بۆخۆم خه‌ریكه به‌خۆمی داده‌كه‌م!!!
- های شیڕڕڕڕڕڕ بۆ كاسپی كردمان!
های شیڕڕڕڕڕڕرررررررررررررررررررررررررررررررررررررررررر !!!