به شه‌ره‌ف هه‌ر چی بێشه‌ره‌فه!! دڵم ئه‌تۆقی ئه‌گه‌ر نه‌یڵێم ....
هه‌ر چی خۆم گرت که‌چی وادیاره ده‌رینا‌ینێ،،،
له‌م رۆژانه دا هه‌ستام رۆشتم بۆ خابگای کچان ویستم بزانم ده‌نگ و باسی ئه‌و کچانه‌ی زانکۆ چیه؟؟ به قه‌ولی فارس وته‌نی:"چشمتان روز بد ن‌بیند" به‌ڵام کوره تۆ سه‌ری بابتان وه‌رن هه‌ر شتی وا ببینن.
هه‌موویان خۆیان له تیپ داوه و ناسک و جوان دانیشتوون. نانێکمان خوارد و بڕێک قسه‌مان کرد دیتم خۆ مۆڵه‌تی یه‌کتر ناده‌ن بۆ قسه کردن!! وابزانم گوێی مفته‌یان ده‌س که‌وتبوو... جا منیش بۆ چی چووم و چیم ده‌س که‌وت، هه‌ر له باسی کوڕان و جل و به‌رگ و مودێله‌وه بگره؛ تا ئه‌و قسه قۆڕانه.
ئیتر موباییله‌که‌یان با بێسی. هه‌ر یه‌ک به جۆرێ خه‌ریک بوو. شتێک که زۆر سه‌یر بوو یه‌کێک له کچه‌کان نوێژی ده‌کرد، له به‌رده‌م به‌رماڵه‌که‌ی دا موباییله‌که‌ی دا نابوو. له پڕێک موبایله‌که‌ی زه‌نگی خوارد و نوێژه‌که‌ی بڕی و موبایله‌کی هه‌ڵ گرت...
کوره قوڕی دونیا‌م به سه‌ر نه‌بێ وام ده‌زانی ئه‌و کچانه له بیری گۆڕانی بار و دۆخی ژنان و مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌که‌یان و ئه‌و جۆره تڕه‌هاته‌ن!!!!!!! منیش وامده‌زانی له گه‌ل بیری نوێ دا بیر و ڕا ده‌گۆڕمه‌وه، حه‌یا حه‌ی ی ی ی کوره خۆ حه‌یاش نه‌ماوه..
ئه‌وکچانه وه‌کوو زیبای خفته و سفید برفی و سیندرلا چاوه‌ڕوانی شازاده‌ی خه‌یاڵیانن که بێت و ماچێک له لێویان بگرێت و سواری ئه‌سپه سپیه خه‌یاڵاویه‌که‌یان بکات و زیندوویان کاته‌وه. سه‌رم ماسیوه به قه‌ده‌ر سه‌ره‌خڕه‌که‌ی حه‌زره‌تی کامیل؟!!!!!!!؟
ئه‌و کچانه تا که‌ی نایانهه‌وێ زه‌حمه‌تێک به مێشکیان بده‌ن و بیرێک له خۆیان و مافه‌کانیان بکه‌نه‌وه و دواتریش بۆ هیواکانیان..........
باشه کچه‌کان !! هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی که ناتوانن وه‌کوو کوڕان به پێوه میـز بپه‌رێنن، ده‌بێ ده‌س له خۆتان بشۆنه‌وه!!!! کوا جنسیت ئه‌وه‌نده گرنگه؟؟ بۆ مه‌گه‌ر نازانن "ناتوانم" له له‌شی هیچ ئینسانێک دا نیه.