یاخی قه‌شمه‌ر و قه‌شمه‌رئاوای جندۆكان
خۆر له ئاوابووندایه كه ده‌چمه سه‌ر بان ماڵه‌كه‌م. قه‌شمه‌رئاوا كه‌سی لێ نیه و منیش وه‌ك كونده به‌بوو جێم نه‌هێشتوه و لێی ماومه‌ته‌وه. به‌ڕه‌یه‌كم ڕاخستوه و دو سه‌رینم لێ داناوه. وه‌ك هه‌موو ئێواره‌یه‌ك كه‌مێك داده‌نیشم، بێ تاقه‌ت ده‌بم. ده‌قریوێنم. فیكه ده‌كێشم و له‌به‌ر خۆمه‌وه گۆرانیه‌ك ده‌ڵێم. بێ تاقه‌تیه‌كه‌م ده‌رناچێت. هه‌ڵده‌ستم كراس و كه‌وا له به‌ر ده‌كه‌نم و بیجامه و ژیركراسی فڕه ده‌مه سه‌ر به‌ڕه‌كه. ڕووت و قووت ده‌ستم له پشت قوونم ده‌نێم و له سه‌ر بانه‌كه ده‌ڕۆم و دێم. ڕوو له ماڵی چۆڵ و هۆڵی ئاغا ده‌كه‌م و فیكه‌یه‌ك ده‌كێشم و له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌ڵێم ئه‌وه ئه‌و ئاغایه‌شمان تڕان. هاهاها...
ئه‌م جار كه ده‌گه‌یمه گوێسه‌بانه‌كه، سه‌ر كێ...م ده‌گرم و میز ده‌كه‌مه خواره‌وه. بای ئێواره‌ی قه‌شمه‌رئاوا لێی ده‌دات و گ...ن و ڕانم فێنك ده‌كاته‌وه. ئای له‌م خۆشییه...
جگه‌ره‌یه‌ك داده‌گرسێنم و مژی لێ ده‌ده‌م. پێكێك شه‌راب ده‌گرمه ده‌سته‌وه و لێی ده‌خۆم و جاروو باریش گۆرانیه‌ك له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌ڵێم و به ڕووتی بۆ خۆم هه‌ڵده‌په‌ڕم. نه قه‌یخایه‌ك، نه ئاغایه‌ك، نه ناله‌یه‌ك، نه میرزایه‌ك... ئای له‌م خۆشییه...
به‌ره به‌ره تاریكی دادێت. له‌به‌ر مێشووله بیجامه و كراسێك له‌به‌ر ده‌كه‌م. جارێكی تر ده‌ڕوانمه ماڵی ئاغا و دیوه‌خانه‌كه‌ی، كه تاریكی دایگرتوه فیكه‌یه‌ی دیكه‌ی بۆ ده‌كێشم و ده‌ده‌مه قاقای پێكه‌نین و ده‌ڕۆمه خواره‌وه. سه‌ماوه‌ره‌كه هه‌ڵده‌كه‌م. هێلكه و ڕۆنێكی بۆ ده‌خۆم و ڕادیۆكه ڕۆشن ده‌كه‌م....
گوێم له گۆرانیه‌ك گرتوه كه له ناكاو به ده‌نگی ته‌قه‌ی درگاكه ڕاده‌چڵه‌كم. ئه‌بێ كێ بێت؟ خۆ له‌و قه‌شمه‌رئاوایه قه‌شمه‌رێك نه‌ماوه! به ترس و له‌رزه‌وه له درگاكه نزیك ده‌بمه‌وه و ده‌ڵێم "كێیه؟" ده‌نگێكی نه‌ناسراو ده‌ڵێت: "بیكه‌وه یاخی، خۆمانین!"
"خۆتان كێن؟!"
"تو بیكه‌وه، ئه‌و جار پێت ده‌ڵێم."
"باشه خۆ له‌م قه‌شه‌رئاوایه كه‌س نه‌ماوه، ئه‌تۆ كێی؟ رێبواری؟ چه‌ته‌ی؟ چیت له من ده‌وێت؟ چۆن ده‌مناسیت؟"
ده‌نگه‌كه ده‌داته قاقای پێكه‌نین. ده‌ڵێت: "براله تۆ پێت وایه كه‌سی لێ نیه. ئێمه‌یش لێره ده‌ژین. ماڵمان هه‌یه. ژیانمان هه‌یه... تۆ بیكه‌ره‌وه به باشی تێت ده‌گه‌ینم!"
به ئه‌سپایی درگاكه ده‌كه‌مه‌وه. ده‌ڕوانم. كه‌س له پشت درگاكه‌وه نیه. سه‌رمایه‌ك به له‌شمدا ده‌گه‌ڕێت. بانگ ده‌كه‌م: "له كوێیت؟ چیت لێهات؟"
"ئه‌وه لێره‌م یاخی!"
ده‌نگه‌كه له پشت سه‌رمه‌وه‌یه. كه ئاوڕ ده‌ده‌مه‌وه... ئه‌ی براڕۆ ئه‌وه خۆ جندۆكه‌یه. دوو میتر و نیو زیاتر باڵایه‌تی. ڕیشێكی درێژی هه‌یه و چوار ده‌س و چوار چاوی هه‌یه. له ترس‌دا قسه‌م بۆ ناكرێت.
پی ده‌كه‌نێت و ده‌ڵێت: "مه‌ترسه یاخی قه‌شمه‌ر، له‌و كاته‌وه ئه‌و قه‌شمه‌رئاوایه هه‌یه، ئێمه‌یش لێره ده‌ژین. بۆ ئاگاداریت ئه‌م ئێواریه له‌و كاته‌وه كه تۆ چوویته سه‌ر بانه‌كه و بۆ خۆت كێ...رت ده‌ته‌قاند و فیكه‌ت ده‌كێشا ئێمه لێمان ده‌ڕوانیت و ڕامان ده‌بوارد! مژده‌یه‌كیشت پێ ده‌ده‌م. ئه‌وه شاژنی ئێمه خۆشی له تۆ هاتوه و ئێستا ده‌مه‌وێت بتبه‌م بۆ لای و بۆ خۆت ڕای بوێره، ئێمه‌یش قه‌شمه‌رین براله هاهاها..."
چارم نیه... درگای ماڵه‌كه‌م داده‌خه‌م و به دوای جندۆكه ڕیش پانه‌كه‌دا به‌ره‌و ماڵی شاژنی جندۆكان ده‌ڕۆم... مازوو به خاسی بگێڕیت... نه‌كا ئه‌و جندۆكه‌یه درۆزن بێت و... بمانگین؟!!
ته‌نیای ئه‌وه‌ی خراپه...