...
هه‌رچی ره‌خنه‌گره به سه‌گی یانی گریان ده‌زانم!
به باوڕه‌ری من ده‌بێ ئه‌ده‌بی سه‌رده‌م"بۆ ئه‌ده‌بی هه‌رچی به‌سه‌ر زارت دا هات" ته‌رخان بكرێ! ئه‌وه باوه‌ڕی تا به ئێستای كابرایه‌كی وه‌ك منه (مه‌رج نییه سه‌تا سه‌ت وابێ.. ده‌كرێ له داهاتوودا ئه‌م باوه‌ڕه‌شم بگوڕدرێ). پێ ده‌چێ بۆ ئه‌و شته‌ی من پێی ده‌ڵێم:" باوه‌ڕی تا به‌ئێستام" كه‌سانێكی دیكه و له ژێر ناو گه‌لێكی تریش قسه گه‌لێكی له‌و چه‌شنه‌یان كردبێ، به‌هه‌ر حاڵ با كارم به‌وه‌ی نه‌بێ قسه‌ی وا كراوه یان نا، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێستا كابرایه‌كی وه‌ك منیش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه و ده‌یهه‌وێ وه‌ك خۆی هه‌رچی به‌سه‌ر زاری داهات بیڵێت و به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بڵێ: گیانی من به‌قوربانی چاوه‌كانت ده‌ردێنم.. من پێم وایه..! تۆش كه‌یفی خۆته!. من به‌م شێوازه نووسینه له وێبه تاكه‌كه‌سییه‌كه‌ی خۆمدا ده‌ڵێم:"بۆهات"! ده‌كرێ بۆهات مانای تریش له خۆوه بگرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا زۆر به‌لای منه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه:" من ئه‌وه‌ی بۆم دێ و ده‌توانم به زمان بیدركێنم ناوم ناوه بۆهات".
زۆر جار لێره‌و له‌وێ له‌ژێر ناوی:" ره‌خنه ئه‌ده‌بی" یان " ره‌خنه‌ی... هتد" دا ده‌بینین كه‌سانێك دێن و به‌خه‌یاڵی خۆیان بابه‌تی نووسه‌رێك لێك ده‌ده‌نه‌وه و ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و گۆڕی بابی سێحه‌بی بیر و بۆچوونه‌كانی كابرا ده‌گێڕن و له‌ولای داده‌نێن. هه‌ن كه‌سانێكیش كه هه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی شه‌ل و گێر و قۆڕ كراون ده‌كه‌نه بابه‌تی ناوازه و شاز و شاخ و باڵی بۆ ده‌دۆزنه‌وه و شتی وا ده‌ڵێن كه نووسه‌ری قوڕبه‌سه‌ر هه‌ر به‌حه‌یاتی بیریشی لێ نه‌كردۆته‌وه.
زۆر سه‌یره! باشه بۆ ده‌بێ هه‌ندێك بابه‌ت له روانگه‌ی منه‌وه زۆر تایبه‌ت و له رانه‌گه‌ی جه‌نابته‌وه زۆر ناتایبه‌ت بن؟
ئه‌وه پرسیارێكی زۆر مێشك ته‌قێنه!!! نازانم!!!
كێ راست ده‌كات؟ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی رووخاندووه، یان ئه‌وه‌ی لووتی بابه‌ته‌كه‌ی به هه‌ور گه‌یاندووه؟ یان ئایا ده‌كرێ ئه‌و قسه‌یه‌ی منیش راست بێ كاتێك ده‌ڵێم:" لێی گه‌ڕێن با كابرا هه‌رچی به‌سه‌ر زاری دا هات بیڵێ!" ؟
نازانم.. ئه‌وه‌نده ده‌زانم من وه‌ك خۆم:"هیچ كه‌سم له خۆم پێ تێ گه‌یشتوو تر نییه و خۆشم له هیچ كه‌س به تێ گه‌یشتووتر نازانم"، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌زانم" نابێ به‌خاتری دڵی خه‌ڵكی بنووسین و كاتێك ده‌نووسین به ئاراسته‌ی حه‌زی خه‌ڵك كه‌یبۆرده‌كه‌مان تاوبده‌ین،( به‌تایبه‌ت له شوێنێكی وه‌ك وێبلاگی شه‌خسی و خوسووی دا، ئیتر ئه‌وه هه‌ر تاوانه به‌ڕای من)"! كاكیله خوشكلیه لێگه‌ڕێ با كابرا ـ خۆم ئاسایی ـ هر گوویه‌كی پێ خۆش بوو پێ خوستی بكات!
ئه‌گه‌ر قامكم له چاوی رۆ نه‌كه‌ن و نه‌ڵێن:" تۆش خه‌ریكی ره‌خنه و له جۆره جڵقیاته‌ی"، حه‌ز ده‌كه‌م روانگه‌یه‌كی خۆمتان له‌مه‌ڕ ره‌خنه بۆ باس بكه‌م:" به‌بڕوای من شتێك به‌ناوی "ره‌خه"، "ره‌خنه‌ی سازه‌نده"، "ره‌خنه‌ی رووخێنه‌ر" قۆڕترین شته و هه‌ر نه‌بێ باشتره! كاكه بۆ لێ ناگه‌ڕێن خه‌ڵك رووی راسته‌قینه‌ی خۆیان به‌بێ ده‌مامك ده‌ر بخه‌ن؟! گیانی من، ئه‌گه‌ر كابرا هه‌ر شتێكی نووسی و هه‌ر قسه‌یه‌كی كرد و ره‌خنه‌ی لێ گیرا و رووخێنرا ـ ئه‌گه‌ر بڕێك له‌سه‌ره خۆ نه‌بێ ـ ناچار ده‌بێ به له‌به‌ر چاو گرتنی ره‌خنه‌ی خه‌ڵك شته‌كانی بنووسێ، ده‌زانن ئه‌وه‌ش یانی چی؟ ئه‌وه‌ش یانی سه‌ره‌تای دتاشینی هه‌زاران ده‌مامكی جۆراوجۆر بۆ شاردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی راسته‌قینه‌ی خۆی له بن ئه‌و ده‌مامكانه. من پێم وایه.. پێم وایه قوڕبه‌سه‌ری ئێمه له‌و كاته‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دا كه به یه‌كێك ده‌ڵێن: ئافه‌رین بۆ شتی گوتت و به یه‌كی تر ده‌ڵێن: نه‌ئافه‌رین بۆ شتی گوتت. كوڕه كاكه لێی گه‌ڕێن با قسه‌ی دڵی خۆی بكات، كابرا پێی خۆشه ئاوا بیر بكاته‌وه! ئاوا شه‌كر بشكێنێ!
هه‌ر وه‌ك گوتم: كاره‌ساته‌كه له‌وێڕا ده‌ست پێ ده‌كات كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌بێ نووسه‌ر و قسه كه‌ر وه‌ك ئێمه چۆنمان پێ باشه بنووسێت و قسه بكات. لێی گه‌ڕێن با كابرا قسه‌ی خۆی بكات، ئه‌گه‌ر تۆسقاڵێكی هونه‌ری لێك دانه‌وه له وجوودی دا هه‌بێ، بۆ خۆی له ره‌وتی بینین و خوێندنه‌وه و گوێ را‌گرتن له قسه‌ی خه‌ڵكانی تر بۆی ده‌ر ده‌كه‌وێ كه ئه‌و قسه‌یه‌ی كردوویه‌تی.. ده‌بوایه بیكردبایه یان نا؟! بۆی ده‌ر ده‌كه‌وێ قسه‌كه‌ی و نووسینه‌كه‌ی به‌هێزه یان نا! ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت كه به‌هێزه ئه‌وه له‌سه‌ری سوور ده‌مێنێته‌وه ، ئه‌گه‌ریش زانی كه به‌هێز نییه ئه‌وه ده‌ست ده‌نێته‌وه گووكارییه‌كه‌ی خۆی و هه‌وڵ ده‌دات به‌جۆرێكی دیكه‌ی دابڕێژێته‌وه. ئه‌وه‌ش یانی داهێنان.
من وه‌ك خۆم هه‌رچی ره‌خنه‌گره به پووشێكیش قه‌بووڵم نین و هه‌رچی ره‌خنه‌گره به سه‌گی یانی گریان ده‌زانم! ئه‌و سه‌گانه‌ی كه سفه‌تی سه‌گێنی خۆیان له‌بیر چۆته‌وه و نازانن كه سه‌گ نابێ هار بێ، كه‌چی به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆخۆشی بزانێ هار بووه و قولاپه‌ی لاقی خه‌ڵكی ده‌گرێ.
هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر لێمان گه‌ڕێن هه‌ر كه‌سه و به كه‌یفی وانێكی خۆی بنووسێ و قسه بكات، ئه‌وكات كۆمه‌ڵگایه‌كی داهێنه‌رتر و پڕ له جیاوازی ترمان ده‌بێت. ئه‌گه‌ر لێش نه‌گه‌ڕێن هێنده‌مان مرۆڤی لێك چوو و (زیراكس) سازكردووه كه هه‌تا ده‌مرین ده‌بێ پێیانه‌وه بناڵێنین.
سیه‌ره وه‌ڵا سه‌یره! پیاو نازانێ.. بڵێ چی!؟ ئیتر ژنیش كه‌یفی خۆیه‌تی! ئه‌وه‌نده ده‌زانم منیش شتێكم گوت، ئیتر ئێوه‌ش كه‌یفی خۆتانه، حه‌ز ده‌كه‌ن ره‌خنه‌ی لێ بگرن، حه‌زیش ده‌كه‌ن پێیا هه‌ڵبڵێن.
ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ش ده‌زانم:" منیش شتێكم بۆهات و بۆهاتێكم ئێستا فڵقاندووه و ئیتر هیچی تر...