له سه‌ر پشتم راکشابووم و له‌و فیکرانه‌دا بووم که خه‌و بردمی. نازانم چی به سه‌ر جۆکه‌که هات به‌ڵام ده‌زانم خه‌ونێکی ئاڵۆزم دی. له خه‌ونم دا له یاریگایه‌کی گه‌وره‌ی فوتباڵ دا بووم و ئه‌ملا و ئه‌ولا بۆ سه‌نده‌ڵیه‌کی خاڵی ده‌گه‌ڕام. ئاخری له سووچێک جێیه‌کی خاڵیم دیته‌وه به‌ڵام هاتم دانیشم کابرای ته‌نیشیتم ده‌ستی له سه‌ر سه‌نده‌ڵیه‌که دانا و به‌ری گرتم. که ورد بوومه‌وه لێی دیتم کابرا رواڵه‌تی گاندی (پێشه‌وای هێندی) هه‌بوو. هه‌ڵبه‌ت له خه‌ونم دا نه‌مده‌زانی ئه‌و کابرایه به‌ناوبانگه. یا ره‌نگه گاندی له خه‌ونم دا ئێستا به‌ناوبانگ نه‌ببو. له ژێر زمانم چه‌ند جێنوم پێدوا و هه‌ڵگه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵێ. له ئاشپه‌زخانه دایکم چێشتی ساز ده‌کرد و من به خۆشحاڵی چووم بۆ لای. له بیرمه ده‌مگوت: دایه! دایه! فه‌له‌ستین ئازاد بوه! و دایکیشم هیچ نه‌یده‌دواندم، وه‌ک ئه‌وه‌ی من ئه‌سڵه‌ن نه‌بینێ. دوایی چاک له بیرم نیه، له‌گه‌ڵ براکه‌م قسه‌م ده‌کرد یا که‌سێکی دیکه بوو و ئاخری به ده‌نگی موبایله‌که‌م خه‌به‌رم بۆوه.
- ئه‌لۆ؟
- ها؟
- سه‌لام، من برادلیم. گوێ بگره، من ناتوانم بێم.
- چی؟
- له ئیزگه‌ی قه‌تارم. وادیاره موشکلێک پێش هاتوه. ده‌ڵێن نیو ساعه‌ت ته‌ئخیری ده‌بێ. من ده‌گه‌ڕێمه‌وه. دوایی ده‌تبینم.
- ئه‌لۆ؟
تماشای کاتژمێرم کرد. له هه‌شتی لا دا بوو. تازه هاته بیرم بڕیار وابوو ساعه‌ت حه‌وت له شوێنێک کۆ ببینه‌وه و به بۆنه‌ی ته‌واو بوونی ده‌رسی یه‌کێک له دۆستان جێژن بگرین. فیکری ئه‌وه‌یکه خۆم کۆکه‌مه‌وه و وه‌ده‌رکه‌وم هاته خه‌یاڵم به‌ڵام گۆم نه‌دایه. هه‌ر وا درێژ ببوم و تماشای بنمیچم ده‌کرد. باشه بۆچی فه‌له‌ستین؟ گاندی له‌وێ چی ده‌کرد؟ جێگای بۆ کێ راگرتبو؟ خودا ئه‌وانه چیه؟ ...
دوباره خه‌و بردمی.
+ نوشته شده در بیست و هشتم فروردین ۱۳۸۸ ساعت 15:40 توسط دژهــۆنـی
|
قه‌شمه‌ر ئاوا ئاوا بێ ، شوێنێک بۆ ئاڵ و گۆڕه پیاو هه‌ر به خۆی ناڵێ پیاو ، ژنیش شۆفیر ماتۆڕه مافی یه‌کسانیان هه‌یه ، که‌س له که‌س ناکا مۆڕه ئه‌وه‌ی لێره ده‌نووسێ ، خوێنده‌وار و پسپۆڕه دنیا یانی تڕه‌هات ، باقییه‌که‌ی قسه‌ی قۆڕه
ئێره قه‌شمه‌رئاوایه ، شوێنی قهشمهرێکانه سه‌رێکی له هه‌ولێره ، سه‌رێک له مه‌ریوانه نه خوای لێیه نه مه‌لا، راست بڵێم کافرستانه دروشمه‌که‌ی هه‌ڵگری ، ئاخرین ئاڵ و گۆڕه دنیا یانی تڕه‌هات ، باقییه‌که‌ی قسه‌ی قۆڕه
ئێمه هه‌موو قه‌شمه‌رین ، خاوه‌نی مانیفێستین نه‌ک به سه‌رۆک حیزبه‌کان ،به‌ڵکوو به خواش ئه‌وه‌ستین کاتێک ده‌ور هه‌ڵگرین ، به هیچ که س راناوه‌ستین هه‌ر که‌س دژی ئێمه بێ ، جێی ناوه‌راستی گۆڕه دنیا یانی تڕه‌هات ، باقییه‌که‌ی قسه‌ی قۆڕه
گه‌ر ده‌تهه‌وێ قهسمهر بی ، ده‌بێ زۆر نێره‌که‌ر بی وه‌ک مازوو بۆ خۆت خوا بی ، هه‌ر خۆشت پێغه‌مبه‌ر بی حیزبێک بی هه‌ر خۆت کادر و پێشمه‌رگه و سێکهرتر بی هه‌ر که‌سێ که قه‌شمه‌ر بێ ، خاوه‌نی مانیتۆڕه دنیا یانی تڕه‌هات ، باقییه‌که‌ی قسه‌ی قۆڕه
تاکه خوای قه‌شمه‌رئاوا ، هه‌ر حه‌زره‌تی مازوویه کتێبی پیرۆزی مه ، که‌لامی قهیتهرقوویه ئه‌وه‌ی لێره ده‌نووسرێ ، نه سێحره و نه جادوویه ژیان به بێ قه‌شمه‌ری ، پڕ له خه‌م و ناسۆڕه دنیا یانی تڕه‌هات ، باقییه‌که‌ی قسه‌ی قۆڕه
"میرزا و حه‌زره‌تی کامیل"
تێبینی : 1 - بۆ ئه‌وه‌ی قه‌شمه‌رئاوای نوێ ته‌واو له مێژووی پڕ له شانازی و سه‌روه‌ری خۆی دانه‌بڕێ ، به شێکی زۆر له "سروودی قه‌شمه‌رئاوای کۆن" لێره‌دا هاتۆته‌وه . جێی ئاماژه‌یه سروودی نه‌ته‌وه‌یی قه‌شمه‌رئاوای کۆن هۆنراوه‌ی حه‌زره‌تی کامیله. 2- ئه‌م سرووده دیارییه‌کی بچووکه بۆ هه‌موو قهسمهرانی جیهان به گشتی و قه‌شمه‌رانی قه‌شمه‌رئاوا به تایبه‌تی!!
+ نوشته شده در بیست و ششم فروردین ۱۳۸۸ ساعت 2:37 توسط میـرزا
|
نکوولی له‌وه دا ناکه‌م و هه‌زاری وه‌ک قه‌شمه‌رئاوا یان باشتر بڵێم چه‌له‌حانێ ئاوا ده‌که‌م به قووربانی کاروان(قوون به گێچه‌ڵ) ، که‌سیکی وه‌ک کاروان به ده‌یان جار چاکه‌ی ده‌رهه‌ق به من کردوه و چه‌ک کردنی ئه‌ویش ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی قه‌شمه‌ران دایه نه‌ک دژایه‌تی له‌گه‌ل ئه‌و به‌ڕێزه‌دا.. من ئه‌و به‌ڕێزه هه‌ر به دۆستی خۆم ده‌زانم و ئه‌گه‌ر کاره‌کانی من یه‌عنی پاکتاو کردنی قه‌شمه‌رئاوا له جوێن و گێره‌شێوێنی و من منایه‌تی به دیکتاتۆری ده‌زانن ئه‌وا من قه‌شمه‌رئاوا له ئه‌وپه‌ری رێزم دا بۆ ته‌واوی قه‌شمه‌ران به جێ دێڵم .. من ئه‌م رێچکه‌ی که به سه‌ر قه‌شمه‌رئاوا دا زاڵه پێم ته‌حه‌موول ناکرێ.. یان لانی که‌م له‌گه‌ل بیر و بۆچوونی من دا ناگوونجێت..
ئه‌و که‌سانه‌ی له گه‌ل بار و دۆخی هه‌ر لایه‌ک بۆیان ناکرێ وله گه‌ل جه‌ماعه‌تی ده‌ور و پشتیان دا هاو بیر نین ، سێ رێگایان هه‌یه ، یان ده‌بێ هه‌ڵ بێن ، یان ده‌بێ خۆڕاگرانه خه‌بات بکه‌ن ، یان ده‌بێ له سووچێک دا بێده‌نگ بن ... من له‌م بار و دۆخه‌ی ئێستا دا هه‌ڵ نایه‌م ، تا توانیم خه‌باتم کرد ، ئه‌وا ئه‌م جاره ده‌خزێمه کونێکه‌وه و بێده‌نگی باڵ به سه‌ر بیر و بۆچوون و دیکتاتۆریه‌تی من دا ده‌کێشێت ... تا ده‌رفه‌تێکی دیکه ... ئه‌ڵبه‌ت هه‌موو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌مه‌وه ئه‌م کاره‌ی من له به‌رژه‌وه‌ندی زۆر به‌ی خه‌ڵکی قه‌شمه‌رئاوا دایه و هیچ دڵگرانی و دڵیه‌شانیه‌ک له پشتیه‌وه نیه ...
یه‌کێک تر لر پرنسیبه ناشیرینه‌کانی که‌سانی وه‌ک کامیل ئه‌وه‌یه ؛ پێیان خۆشه ئه‌ندامان زۆر بن و بۆر بن.. ئیتر هه‌ر چۆن بن فه‌رق ناکا.. به‌ڵام من له‌و بڕوایه‌دام با دوو که‌س بن و چالاک بن ، نه‌ک ده که‌س بن و ناچالاک و گێره‌شێوێن بن ..
ئه‌گه‌ر کامیل له بیری بێت ، له کاتی دامه‌زراندنی ئه‌م قه‌شمه‌رئاوا تازه‌یه دا به‌رده‌وام جه‌ختم له سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه وریا بن ، ئاگات بێ ئه‌م جاره با ئه‌م قه‌شمه‌رئاوایه‌ش نه‌شێوێ.. ئه‌گینا ده‌بینه به‌زمی سه‌ر زاران.. به‌ڵام من وای بۆ ده‌چم به رۆشتنی من که له گه‌ل ئه‌و بیر و بۆچوونانه دا ناتوانم خۆم بگونجێنم . له هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه‌یه قه‌شمه‌رئاوا به‌رده‌وام ده‌بێ .. به شانازیه‌وه ده‌کشێمه‌وه..
داوا له کامیل ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ئینشعابی کرد و قه‌شمه‌رسیتی دامه‌زراند و درێژه‌ی پێ دا ، ئیتر له کاتی بچووکترین کێشه دیسانه‌وه ده‌س نه‌کات به من منایه‌تی و منت کردن به سه‌ر ئه‌م و ئه‌و دا و به نێوچاوانی قه‌شمه‌ره‌کانی مه‌ده‌وه و ئه‌وان به پیاز پاکه‌ر دامه‌نێ، با ئه‌وانیش له ده‌ورت نه‌کشێنه‌وه...
داوای لێ بووردن ده‌که‌م له‌و ئازیزانه‌ی بووم به مایه‌ی سه‌رلێشێواویان..
كارێكی باش
نییه ئه‌و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شانه. من ئه‌گه‌ر قه‌شمه‌رسیتیش داخه‌م هه‌ر كات حه‌زم
لێ بێ ده‌توانم سه‌رله‌نوێ بیكه‌مه. كوڕه رقم هه‌ستێنی
له سه‌ر هاستی خۆرهه‌ڵات نیوز سایتی قه‌شمه‌رئاوا.نێت داده‌نێم ها. كوڕه هه‌ڕه‌شه
له من مه‌كه. خۆت ده‌زانی ناسر و قوون به‌گێچه‌ڵ و میرزا و .... و 13 و مه‌لا
ناڵبه‌ند و بنار و دژهۆنی و باجی له‌وێر و براژن و حه‌زره‌تی مازووی ره‌حمه‌تیش
هیچیان له‌گه‌ڵ جه‌نابت نین و نابن. من ئه‌وه ده‌سڕمه‌وه به‌ڵام ئه‌و كاره‌ت
جوان نه‌بوو.
تا راده‌یه‌ک، وای بۆ ده‌چم که جه‌نابی حه‌زره‌تی کامیل به ته‌واوی بابه‌ته‌کان ناخوینێته‌وه یان له‌وانه‌یه له بابه‌ته‌کان به باشی تینه‌گات!!! ئه‌گینا من ئاماژه‌م پێ دابوو له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندی قه‌شمه‌رئاوا به هانای ده‌نگمه‌وه نه‌هاتن ، منیش به شێوه‌یه‌کی تاکه‌که‌سی ئه‌م ته‌مایانه‌م گرتوه.. چوونکا هه‌ستم به دڵیه‌شانی ئه‌ندامان ده‌کرد له یه‌کتر . بۆیه من ئه‌م ته‌مایه‌م به شێوه‌یه‌کی یه‌ک لایه‌نه گرتووه.. به‌ڵام قه‌د به مێشکم دا نه‌ده‌هات که‌سێکی وه‌ک کامیل ، لایه‌نی دیکه‌ی که‌سایه‌تی خۆی بخاته روو و له‌م ناوه دا من به دیکتاتۆر بزانێت و له‌وه‌ش خراپتر ماڵپه‌ڕێکی دیکه بکاته‌وه!!؟؟ زۆر به داخه‌وه...
خه‌ڵکی لای ئێمه ئه‌گه‌ر ئازادی بکه‌وێته ده‌ستیان و له ژیر گزنگی ئازادی و بیر و ڕا ده‌ربڕین وچانێکی کورتیان دا ، ئه‌م جاره ده‌که‌ون به شه‌واره‌وه وئیتر به‌رپێ خۆیان نابینن.. جا منیش نه‌ک وه‌ک دیکتاتۆر به‌ڵکوو وه‌ک که‌سێک که هه‌ستی به رووخانی قه‌شمه‌رئاوا کرد ئه‌م ته‌مایانه‌م گرت.. کامێنته‌کانم داخست له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندی نه‌هاتن به دنگمه‌وه که ئه‌و ته‌مایانه‌ی که پێشتر گرتبوومان په‌سندی بکه‌ین .. پێویسته هه‌مووان بزانن که ته‌نیا که‌سێک ئه‌و ته‌مایانه‌ی منی په‌سه‌ند کرد که یه‌کێکیان ده‌رکردنی قوون به گێچه‌ڵ وه‌ک که‌سێک که زمانی جوێن که نیشانه‌ی لاوازبوونی ده‌روونی ئینسانه‌کانه ، له‌م شوینه پیرۆزه‌دا به‌کاردێنی ؛ جه‌نابی حه‌زره‌تی کامیل بوو.. به‌ڵام چوونکا باقی ئه‌ندامان نه‌هاتن به هانای ده‌نگمه‌وه من له ده‌رکردنی قوون به‌گێچه‌ڵ خۆم پاراست و به داخستنی کامێنته‌کان بۆ ماوه‌یه‌ک قه‌ناعه‌تم هێنا.. به‌ڵام و به‌ڵام و به‌ڵام.....!!!؟؟؟ ئه‌وه‌ش پشتیوانی کامیل و هه‌ڵاتن به ده‌ستی کێشه‌کان و کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێکی دیکه و هان دانی میرزای برای بۆ یارمه‌تی دانی له‌م پرۆسه‌ی گێره‌شیونیه دا ...
کامیل به‌م کاره‌ی نیشانی دا ناراسته‌وخۆ حه‌ز له به‌کارهێنانی زمانی جوین ده‌کا ، ئه‌گینا چه‌ک کردنی جه‌نابی قوون به گێچه‌ڵ به هۆی به‌کارهێنانی زمانی جوێن یان دانانی یه‌که‌م کامینتی ناشیرین ، ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌یه که‌سانی وه‌ک قوون به گێچه‌ڵ ئیجازه به خۆیان نه‌ده‌ن که ئه‌م سکۆیه بکه‌ن به جێگایه‌ک بۆ خاڵی کردنه‌وه‌ی قسه‌کانی ناو زگیان ... بۆ ئه‌وه‌ی قه‌شمه‌رئاوا هی یه‌ک که‌س نیه و هه‌ر که‌سیش ئیجازه‌ی نیه مافی که‌سانی دیکه پێشێل بکات، ئه‌گه‌ر ده‌زانن زمانی جوین شتێکی باشه بۆ له ماڵپه‌ره‌کانی خۆیان دا جۆێنێک ناده‌ن ، یان قه‌شمه‌رئاوا به شوێنی خوێڕی و جێگای قسه‌ی ناشیرین ده‌زانن ..
ده‌س درێژی بۆ سه‌ر بابه‌ته‌کانی چیلکه پیاو یان قوون به گێچه‌ڵ (له مه به‌دوا) که تێیدا هه‌ڵوێستی تاکه که‌سی به‌رانبه‌ر به یه‌کتر بوو ، بۆ ئه‌وه‌یه که هزر و بیر و بۆچوونی خۆمان له سه‌ر کێشه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان زه‌ق بکه‌ینه‌وه ، نه‌ک راوه‌ستان دژ به یه‌کتر.. (یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی که قه‌شمه‌رئاوای کۆنی تووشی فه‌وتان کرد)
به‌ڵام جه‌نابی کامیل ! باش بزانه خه‌ریکی گێره‌شیوێنت . و به‌ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و خه‌ریکی مار ده‌گریت .. به‌ڵام باش بزانه ئیتر ئه‌م قه‌شمه‌رئاوا ، ئه‌و قه‌شمه‌رئاوا کۆنه‌که نیه ، که ببوه گۆڕه‌پانی تێهه‌ڵچوونی جه‌نابت و قه‌یخای کۆن و چه‌ن که‌سێکی دیکه.. به‌ڵام باش بزانه نه من ئه‌و قه‌یخاکه‌ی کۆنم و نه ئیجازه به تۆش ده‌ده‌م رۆڵی گێره‌شێوێن بگێڕیت ، و ئه‌م سکۆیه بکه‌یته ده‌ب ده‌به و که‌ب که‌په‌ی خۆت .. دیسانه‌وه باش بزانه (ئه‌مه ئیتر ناوی ئه‌و چاوترسینانه نیه که ده‌تویست منی پێ چاوترسێن بکه‌یت ) ئه‌گه‌ر له‌م کارانه واز نه‌یه‌نیت و نه‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر رێچکه‌ی پێرۆزی قه‌شمه‌ریسم ، و ئه‌و مه‌ڵپه‌ره‌ی داتناوه تا ماوه‌ی 24 کاتژمێری داهاتوو نه‌یسڕیته‌وه ، ئه‌وا ئه‌م جاره جه‌نابت چه‌ک ده‌که‌م ، چوونکا یان ده‌بێ له‌و قه‌شمه‌رسیتیه‌که‌ت دا شت بنووسی یان له قه‌شمه‌رئاوای نوێ دا.. و ئیجازه‌ت پی ناده‌م ئێرا بکه‌یته شوێنی پڕووپاگه‌نده‌چیه‌تی بۆ خۆت و ئینشعاب و شتی وا هه‌ر وه‌ک زۆر شوینی دیکه‌شتان هه‌ر وه‌ها کاول کرد..
کامیل ، کاری من به قه‌باحه‌ت ده‌زانێ!!!! ده‌ڵێ:" ئه‌وه‌ڵه‌ن جه‌نابت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بڕیارانه‌ت پێ نه‌دراوه. تۆ ته‌نیا به‌رپرسی قووه‌ی موجرییه‌ی و نابێ هه‌قت به‌سه‌ر قانوون و شتی واوه بێ و له خۆته‌وه یاسا دابڕێژی. تۆ ته‌نیا ئه‌و بڕیارانه به‌ڕێَوه ده‌به‌ی كه كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌سندی ده‌كا و چاوه‌دێری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی"
کام کومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ر ئه‌وانه‌ی دوای یه‌ک سال به سه‌ر تێپه‌ربوونی قه‌شمه‌رئاوای نوێ دا ، نه‌یانتوانی ته‌نانه‌ت یه‌ک کۆبوونه‌وه به ته‌واوی به‌ڕیوه به‌رن ، جا بۆیه منیش ئه‌م کاره‌م کرد...
ده‌سه‌ڵات ، ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵام بریا بفرمووی ده‌سه‌ڵات کێ ده‌یدا ، با منیش وه‌ک جه‌نابت ببم به خاونی ده‌سه‌ڵاتی گیره‌شیوێنی و ئینشعاب که له حیزبه‌کانتانه‌وه فێر بوون و ده‌تانهه‌وێ ئێمه‌ش وه‌ک ئێوه بیر بکه‌ینه‌وه .. تا پێمان بکرێ جاشیه‌تی بۆ حیزبه‌کان بکه‌ین و ئه‌گه‌ر پێمان نه‌کرا ئه‌وا ده‌س ده‌که‌ین به ئینشعاب ، یه‌عنی خه‌بات گێڕڕڕڕڕڕڕڕین ...
له شوێنێکی دیکه‌ی بابه‌ته‌که‌ت دا نووسێوته " له‌و بڕیاره‌ت پاشگه‌ز به‌وه و جارێكی تر بڕیاری وا مه‌ده و بۆچوونه‌كانیش ئازاد كه‌با خه‌ڵك به كه‌یفی خۆی چی ده‌ڵێ بیڵێ ده‌نا وه‌ك بۆخۆت ده‌زانی من لێره له سای سه‌ری حیزبه‌كانمانه‌وه ته‌واو فێری ته‌كنیكه‌كانی ئینشعاب بووم و به‌شه‌ره‌فم ئینشعاب ده‌كه‌م و جه‌ماعه‌تیش ده‌به‌م له‌گه‌ڵ خۆم". ئه‌مه ئیتر لووتکه‌ی ئه‌وه‌یه که حه‌ز به بشێونه‌ی قه‌شمه‌رئاوا کردن و بێ ئه‌وی داوای روون کردنه‌وه‌ی هۆی ئه‌م کاره بکات ، دێت مالپه‌ڕێک ده‌کاته‌وه ، هه‌ر خیرا ده‌ڵی "به‌ته‌مام بچین و ئاماده‌کاریشم بۆ کردوه"
جا من هیچ شک نابه‌م که هیچ هه‌ڵویستێکی تاکه که‌سیم به‌رانبه‌ر به هیچ که‌سیک (چ له قه‌شمه‌رئاوای کۆن یا قه‌شمه‌رئاوای نوێ) دا گرتبێ ، حه‌زره‌تی کامیل دێت و هه‌ڵویست ده‌گری دژ به من و ده‌ڵێ "جا وا مه‌كه با وا نه‌كه‌م".
جا که وای لێهات تۆ وا بکه با منیش وانه‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ت جی به جێ کرد تا 24 کاتژمێری داهاتوو ، ئه‌وا ده‌مێنیته‌وه ، ئه‌گینا ده‌سڕیته‌وه ........
+ نوشته شده در بیست و چهارم فروردین ۱۳۸۸ ساعت 21:31 توسط قه‌یخا کورده
|
کورە کاکە ناوی خودای لێبێنن و شادەوئیمان بێنن به پێچه‌وانه ( مه‌لا مه‌لا نوێژ ده‌کا و 3 خاڵ )
به شه‌ره‌فی پێغمبه‌ر له جه‌هه‌نمدا شه‌پ شه‌پێنیان پێده‌که‌ن و هه‌ر شه‌په و ده‌ستی قوونتان ماچ ده‌کا ... من له ئێستاوه گوێم لێیه که وه‌ک گا ده‌هۆڕێنن و ده‌ستان به هینیشم ناگا ... .
.
.
.
من لێره‌وه راده‌گه‌یه‌نم له‌وه بدوا هیچ زه‌عیفه‌یێک مافی زمان درێژی نیه. ئه‌گیریش زه‌عیفه یێک
نا برای دینی ئاوا نییه ... خۆتان باشتر ده‌زانن دنیا به ده‌ستی مه‌لایه و مه‌لاژن ...جا که‌واته ئه‌وه منم رێ و شوێنتان بۆ دیاری ده‌که‌م ، نه ئێوە ... ئه‌دی کوو !؟
برایانی دینی ئیمه بۆوه نه‌هاتووین راوه‌ترس بکه‌ین و ژن و من و شتی وا ماره‌که‌ین و بانگ و مانگ بخوێنین ... هین بۆخۆتی ... .
با له ئێستاوه ئه‌وه‌ش روون که‌مه‌وه ناڵکردن و ناڵکران ته‌نیا لوتفی حه‌ق ته‌عالایه و من ته‌نیا به‌نده‌ی موخلیسی ئه‌و ... له‌وه به دواش ئه‌و ئاواییه ئاوا نامێنێ که هه‌ر پیاوێ هه‌ستێ و به ئیشتیای خۆی حه‌یران و بالۆره‌مان بۆ بخوێنێ ...
جا کاکه به ئیزنی زاتی ئیلاهی له سه‌ره‌خۆ و یه‌که به یه‌که عیلاجی هه‌مووتان ده‌که‌م تا ئه‌و کاته‌ی هه‌مووتان ئه‌و گۆرانییه ناشه‌رعییه‌تان له بیر بچێته که باسی نه‌مان و بزر بوونی له‌نجه و ده‌ست و حوکمی مه‌لا و له‌و قسه لارێیانه ده‌کات ...
ئه‌وه‌شتان له بیر نه‌چێ ئاوایێک مه‌لای نه‌بێ وه‌زعی له‌وه خاوێنتر نابێ ...
جا مامۆستا گیان ! وه‌ک ده‌ڵێن برامان برای و ناڵمان جیایی ؛ جه‌نابت چۆناو چۆن ناڵبه‌نیمان بۆ ده‌که‌یت ؟؟؟ ترسه‌که‌ی من به چه‌ند ده‌بڕی.. ئه‌گه‌ر به قه‌رزیش کار ده‌که‌یت ، منداڵێکیش که دایک و باوکی هیشتا له یه‌ک ماره نه‌کراون زۆر ده‌س کوورتن پێویستیان به جه‌نابت هه‌یه که بانگێکیش به گوێ منداڵه‌که‌شیان دا بده‌یت.. ئاوێکیش به گوێ دایک و باوکیان دا بده و هه‌ر چی کاری چاکه‌یه‌ن هه‌یه نیواونیو . نیوه‌ی بۆ من و نیوه‌ی بۆ تۆش بۆ سه‌ر پرده‌که‌ی سیرات پێویستمان ده‌بێ...
خه‌ڵکی به شه‌ره‌ف و قاره‌مان په‌روه‌ری قه‌شمه‌رئاوا
له ناو بردنی سته‌می جینسی هه‌میشه ئامانجێک بووه بۆ گه‌ییشتن به قهشمهرئاوایهکی ئازاد به دوور له نابه‌رابه‌ری و نایه‌کسانی ژن و پیاو. زاڵ بوونی هزر و بیری پیاوسالارانه له قه‌شمه‌رئاوا به درێژایی مێژوو له ناو فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیات و ئایینی ئه‌م وڵاته ره‌نگدانه‌وه‌ی بووه و عه‌قڵانییه‌تی نێرینه باڵی به سه‌ر هه‌موو پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابورییه‌کان داکێشاوه و ده‌ره‌نجامی ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی مێیینه وه‌کوو جنسێکی خوارتر له پیاو سه‌یر بکرێ.
قهشمهرئاوایهکی ئازاد که له‌و دا ژن و پیاو به دوور له کلیشه جنسییهتیهکان سه‌یر ئه‌کرێن و مافی یه‌کسانیان هه‌یه ، ئاواتی هه‌موو قه‌شمه‌رێکی به شه‌ره‌ف و رزگاریخوازه . حه‌زره‌تی کامیل له ناو بابه‌تی له پێشدا هێلکه هه‌بوو یا مریشک ؟ به ئاماژه به به‌ڵگه مێژوویی و سه‌رچاوه ئایینیه‌کان به تایبه‌تی که‌لامی قه‌یته‌ر قوو ، گه‌ییشتووه به‌و ئه‌نجامه‌ی له پێشدا که‌ڵه‌شێر هه‌بووه !!
دیاره ئێمه ئه‌م حه‌ره‌که‌یه وه‌کوو پیلانێکی تری ده‌سه‌ڵاتی نه‌گریسی پیاو سالارانه سه‌یر ئه‌که‌ین و هه‌ر لێره‌وه رایئهگهیێنین باوه‌ڕی توورێکمان به کتێبی قه‌یته‌رقوو نیه ، چون له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین ئایین ، ئایینێکی پیاو سالارهو و قهیتهرقووش له له ژێر کاریگه‌ریی فه‌رهه‌نگی پیاوسالا نووسراوه . ئێمه وه‌کوو کومیته‌ی پشتیوانی له ژنانی قه‌شمه‌رئاوا به گشتی ئه‌م نووسراوه‌یه‌ی حه‌زره‌تی کامیل مه‌حکووم ئه‌که‌ین و به هه‌موو قه‌شمه‌رانی قه‌شمه‌رئاوا ئه‌ڵێین ئه‌گه‌ر له قه‌شمه‌رئاوا دا ناقه‌شمه‌رییه‌ك پرسیاری لێ كردن له پێشدا هێلكه هه‌بوو یا مریشك هه‌موو قه‌شمه‌ران به یه‌كده‌نگ بڵێن له پێشدا مریشک هه‌بوو، مریشک هێلکه‌ی کرد و هیلکهش که‌ڵه‌بابێکی تێدا بوو.
+ نوشته شده در دوم فروردین ۱۳۸۸ ساعت 15:50 توسط قه‌یخا کورده
|
سڵاو ناکه‌م نه‌وه‌ک فریایی خوا حافیزی نه‌که‌وتین.. دوا به دوای ئه‌وه‌ی که قه‌شمه‌ر ئاوایی کۆن تووشی قه‌یران و له‌ت بوون و شه‌ق بوون بوویه‌وه.. ئه‌وا به تێکڕای ده‌نگ دیکتاتۆری قه‌شمه‌رئاوای کۆنمان جێ هێشت و ده‌ستمان کرد به ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی قه‌شمه‌رئاوای نوێ.. دوا به دوایی کونگره‌ی 12 له سه‌ر 13 و 13 له سه‌ر 14ی قه‌شمه‌رئاوای تازه ئه‌م به‌ندانه‌ی خوا‌ره‌وه به تێکڕای ده‌نگ په‌سند کرا و بوو به پرنسیب و به‌رنامه‌کانی داهاتوو هێزی گه‌لی قه‌شمه‌رئاوای تازه.
قه‌شمه‌رئاواییه‌تازه‌کان روویان هێناوه له زمانی ته‌نز و به هیچ شێوه‌یه‌ک زمانی جوێن که نیشانه‌ی که‌م و کورتی ده‌روونی مرۆڤه‌کان ده‌سه‌لمێنێت، به‌کار نایه‌نن..