ده‌رهێنه‌ری قه‌شمه‌ر
ده‌رهێنه‌ری قه‌شمه‌ر
ده‌ڵێن له‌م هه‌رێمه ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مایی لێیه زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه. زۆرم لێ بیستووه! ده‌ڵێن شێوازێ كاری زۆر تایبه‌ته. تا ئێستا چه‌ندین فیلمی به‌رهه‌م هێناوه. دیاره ئه‌وه نازانم كه سه‌ركه‌وتوو بوون یا نا! له هیچ كام له فستیڤاڵه‌كان هیچم لێ نه‌دیوه، له كاناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانیش_ جا چ هه‌وایی بێ و چ لۆكاڵ_ چاوم به به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كوتووه. ده‌ی خۆ به‌رهه‌م هیچ گرینگ نییه. گرینگ شێوازی كار كردنه! وانییه؟! ئه‌م كابرایه سناریۆكانی زۆر بۆ گرینگه و ده‌ڵێن زۆربه‌ی كات بۆخۆی ده‌ینووسێ و هه‌ندێك جاریش له خه‌ڵكی ده‌دزێ و هه‌ندێك جاریش لێیانی وه‌رده‌گرێ. له ره‌وتی كار كردن و به‌رهه‌م هێنانی فیلمه‌كه‌شدا ده‌ڵێن زۆر حه‌ساسه و زۆر زووش تووڕه ده‌بێ و به‌سه‌ر ئه‌كته‌ره‌كانیدا ده‌گورێنێ. له‌م رۆژانه‌دا باسیان له‌وه ده‌كرد كه خه‌ریكی به‌رهه‌م هێنانی فیلمێكی مێژوویی ئه‌كشێنه. به كورتی ده‌ڵێن كاره‌كانی به باشی رۆشتۆته پێشه‌وه و له‌وه ده‌چێ فیلمه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێ. به‌ڵام خواردنه‌وه كاره‌كه‌ی لێ شێواندووه - ئه‌مه ده‌ردی هه‌موو قه‌شمه‌رانه - . ده‌ڵێن هه‌ركات ئه‌كته‌ره‌كانی له‌سه‌ر خیابانیش ببینێ، هه‌ر واده‌زانی سه‌ر شانۆی فیلمه‌كه‌یه و لێیان تووره ده‌بێ و شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یان پێده‌ڵێ. خۆلاسه ده‌ڵێن ئێستا فیلمه‌كه‌ی گرێ كوێره‌ی تێكه‌وتووه و ئه‌وه گرووپێك خه‌ریكن رێگایه‌ك بۆ درێژه‌دانه‌كه‌ی بدۆزنه، به‌ڵام هه‌رچی ده‌كه‌ن بۆیان جێبه‌جێ نابێ. داستانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه، رۆژێك دوای ته‌واو بوونی فیلمبرداری سكانسێك، له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌ی و یه‌ك دوو براده‌ری دیكه‌ی ده‌چێ بۆ نادی و له‌وێ ده‌ست ده‌كه‌ن به خواردنه‌وه‌ی عاره‌ق. خۆلاسه سه‌ری قسه ده‌كرێته‌وه و وه‌كوو هه‌میشه براده‌ران له‌سه‌ر عاره‌ق قسه‌یان لێكده‌گیرێ. قسه‌یه‌ك له ده‌رهێنه‌ر و قسه‌یه‌ك له ئه‌كته‌ر، ترێك له‌و و ترێكی دیكه له‌ویتر ، و خۆلاسه تریان لێك ده‌گیرێ. كێشه‌كه‌شیان هیچ پێوه‌ندی به كاره‌كه‌یانه‌وه نییه. ئاغای به ماڵم، كاكێ ده‌رهێنه‌ر رقی هه‌ڵده‌ستی و ده‌ڵێ: "خۆڕی مونافسه‌ی من ده‌كه‌ی، به شه‌ڕه‌ف و وێژدانم سبه‌ی چارت ده‌كه‌م". كاكه به‌یانی سنارۆ ده‌گۆرێ و پاڵه‌وانی فیلمه‌كه‌ی به كوشتن ده‌دا و فیلمه‌كه‌شی به گان. جا ده‌ڵێ:" ئاوات لێده‌كه‌م خۆری! جارێكی دیكه مونافسه‌ی مامۆستات نه‌كه‌ی دم رووت!"
ئه‌وه‌ش له ده‌رهێنه‌ری قه‌شمه‌ر
ئه‌رێ وه‌ڵڵا