براده‌رێکی ناسیاوی خۆم که ئێوه تازه‌گی به ناوی «قون توکاوی» ده‌یناسن پێشتریش گوتبووم که بێچووی خۆمه و تازه خۆی کردوه به قه‌شمه‌رئاوادا و سه‌ره‌تاتکه‌یه‌تی به‌شکه‌م به شێوه‌یه‌ک به ئه‌ندام وه‌ربگێری قونی ده‌خورێ بۆ ئه‌وه‌ی بێته جه‌رگه‌ی باس و خواسه‌کانه‌وه به‌ڵام هێشتا زۆر زۆر زووه که ئه‌ندامه‌تی بدرێتێ یان به واتایه‌کی دیکه یۆزێر و په‌سڤۆرد وه‌رگرێ، له سه‌ر قون‌نامه‌که‌ی من بابه‌تێکی نوسیوه و بۆ منی ڕه‌وانه کردوه که منیش لێره‌دا ده‌قی بابه‌ته‌که بێ ده‌ست لێدان بڵاو ده‌که‌مه‌وه. (قون به گێچه‌ڵ)
=-=-=-=-=-=-=--=-=--=
گه‌ر ته‌مه‌نت له خوار 22 ساڵه‌وه‌یه ، گه‌ر ئافره‌تی و یا ئافره‌ت مه‌زاجی ، گه‌ر ده‌تهه‌وێ برینی منداڵیت نه‌کۆلێته‌وه ئه‌وا مه‌خوێنه‌وه.
=-=-=-=-=-=-=-=-==-=-=
وه‌ک بینیتان و خوێنتانه‌وه قون به گێچه‌ڵی به‌رێز ئه‌رکی کۆ کردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی جۆره‌کانی وشه‌ی (( قون)) ی کێشابوو به‌ڵام من ده‌مه‌وێ به شێوازێکی تر ئه‌و کاره بکه‌م ...
تێـڕوانینێک له سه‌ر وشه‌ی قون :
لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر وشه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی بنیچه‌ی وشه ره‌سه‌نه‌کان ئه‌رکی سه‌ر شانی زمان ناسان و زمانه‌وانی کوردیه ، به‌ڵام هه‌ندێک وشه‌ی ره‌سه‌ن هه‌یه که تێکرا شێوازی به کار هێنانی خۆیان هه‌یه ، یا هه‌ندێك جار به چه‌ند جۆری تایبه‌ت به زمان دا دێن ، له شوێنانی جیاش به چه‌ن شێوه ئه‌وترێنه‌وه .
ئه‌م جاره بۆ ده‌سپێک ده‌مانه‌وێ باس له وشه‌ی پیرۆزی (( قون )) بکه‌ین . له کوردستاندا چه‌ندین زاراوه‌ی جیاواز هه‌یه که هه‌مویان ده‌وڵه‌مه‌ندن و جوانی خۆیان هه‌یه ، له کرمانجی ژورو تا کرمانجی خوارو ، بۆتان ، زازا ، هه‌ورامی و... به‌ڵام له موکریان که به راستی خه‌نی ترین و باشترین خه‌زێنه‌ی وشه‌ی قۆڕ و لابه‌له‌ی تێدایه گه‌ران به دوای بنچینه‌ی وشه‌ی (( قون )) زۆر تایبه‌تمه‌ندتره .
لێره‌دا ده‌مانه‌وێ چه‌ند پرسیار ئاراسته‌ی ئێوه بكه‌ین :
- چه‌ن وشه‌مان هه‌یه که به مانای (( قون )) له زمانی کوردی دا به کار دێن ؟
- چه‌ن وشه‌مان هه‌یه که له جیاتی وشه‌ی (( قون )) که‌ڵکیان لێ وه‌ر ده‌گیرێ ؟
- له نێوان چینه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵ گادا( کۆمه‌ڵێ گا ) وشه‌ی (( قون )) چلۆن هه‌ڵسوکه‌وتی له گه‌ڵ داکرێت ، چۆن به زمان دا دێن ؟
- ئه‌ده‌بیات و کلتور چلۆن ناوی لێ ده‌بات ؟
- مه‌زهه‌ب و پیاوانی دینی ( پیاو ماقۆلان ) چۆن باسی ده‌که‌ن ؟
- چۆن باسی قون بۆ مناڵان بکه‌ین ؟
هه‌ندێک له‌م پرسیارانه جواب ده‌ده‌ینه‌وه و هه‌ندێکیانیش دا ئه‌نێین بۆ ئێوه ...
چه‌ن وشه‌مان هه‌یه که به مانای (( قون )) له زمانی کوردی دا به کار دێن ؟
1- قونگ ( لاپه‌ڕه‌ی 572 ، هه‌نبانه‌بۆرینه )
2- قنگ ( لاپه‌ڕه‌ی 558 ، هه‌نبانه‌بۆرینه )
3- قن ( قننن) وه‌ک لادێکانی ده‌شتی سوورێنی بانه
4- قۆن ( لاپه‌ڕه‌ی 571 ، هه‌نبانه‌بۆرینه )
5- قوین ( لاپه‌ڕه‌ی 572 ، هه‌نبانه‌بۆرینه )
6- کونگ ( لاپه‌ڕه‌ی 646 ، هه‌نبانه‌بۆرینه )
7- کنگ ( لاپه‌ڕه‌ی 622 ، هه‌نبانه‌بۆرینه )
8- کن ( لاپه‌ڕه‌ی 645 ، هه‌نبانه‌بۆرینه )
9- کۆم ( لاپه‌ڕه‌ی 643 ، هه‌نبانه‌بۆرینه )
10- کۆماخ ( لاپه‌ڕه‌ی 644 ، هه‌نبانه‌بۆرینه )
11- مۆت ( ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی – جوانرۆ )
12- دما ( هه‌ورامی، لاپه‌ڕه‌ی 297 ، هه‌نبانه‌بۆرینه )
- چه‌ن وشه‌مان هه‌یه که له جیاتی وشه‌ی (( قون )) که‌ڵکیان لێ وه‌ر ده‌گیرێ ؟
1. کونه ره‌ش 2. کون 3. ره‌شایی 4. شووتی 5. نه‌رمه 6. قه‌ڵیشت 7. که‌له‌م
8. شیوه‌ڵک 9. پاش 10. بن کلک 11. بن گون
ئه‌ده‌بیات و کلتور چلۆن ناوی لێ ده‌بات ؟
له ئه‌ده‌بیات دا وه‌کو هه‌جوه‌کانی شێخی ئه‌عزه‌م (( شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی )) و هه‌روه ها خۆم ، (( قون )) به شێوه‌ی ئه‌سیل و ره‌سه‌نه‌که‌ی ناوی لێ هاتوه‌و جاری واشه به شێوه‌ی (( ئه‌یهام )) که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه .
چه‌ند نمونه :
قنگ :
وام ده‌زانی له‌م جیهانه من یه‌که‌م که‌س تۆم ده‌گا
وا بزانم کوڕ نه‌ماوه کیری قنگت ماچ نه‌کا ( شێعری خۆم )
***
ئه‌و به تڕ گوێز ئه‌شکێنێت و ئه‌میش قنگ ئه‌دڕێ
هه‌ر دو عاسین له خودا کێری من و ئه‌م کوێره ( شێخ ره‌زا )
***
ماری ره‌شه خنکاوه له گێژاوی خه‌لادا
کێرمه له قنگی کاکه حه‌مه‌ی حاجی مه‌لا دا ( شێخ ره‌زا )
***
پاش :
کێر که هه‌ستا نه له بێگانه ده‌پرسێ نه له خوێش
گورزی خۆی هه‌ر ده‌وه‌شێنێ ، چ له پاش و چ له پێش ( شێخ ره‌زا )
***
کون :
هه‌مه کێرێکی قه‌وی ، هێند به کونی ته‌نگا چوو
سه‌روچاوی هه‌موم زامدار ، پاراسوی هه‌موو رێش
***
کێر ئه‌گه‌ر مه‌یلی کونی کرد سه‌ره‌که‌ی بگره له مشت
همه جا خانه عشق است چه مسجد چه کنشت ( شێخ ره‌زا )
***
ته‌رکیبی کون + قنگ :
هێنده به ته‌عریف و کینایه‌ت له بنی سینگت به‌م
به‌گ ئه‌فه‌ندی به سه‌راحه‌ت له کونی قنگت به‌م ( شێخ ره‌زا )
***
ره‌شه ره‌شاشی که‌ری ره‌ش به ره‌شت
تا ره‌شت ماوه ره‌ش و سور به ره‌شت
چڵ و چێوی چه‌می ره‌شنه‌ش به ره‌شت
به به‌شت هه‌م به له‌شت هه‌م به ره‌شت ( شێخ ره‌زا )
***
بن گون :
میرم ئایه چلۆنه عیلله‌ته‌که‌ت ؟
باز به خارشته بن گونت عه‌جه‌با
***
مه‌زهه‌ب و پیاوانی دینی وه‌کو مه‌لاکان ، پیاو ماقوڵان ( به تایبه‌ت مه‌ڵا ناڵبه‌ند ) به‌م جۆره باس له (( قون )) ده‌که‌ن :
۱ـ دواوه ۲ـ مه‌عقه‌د ۳ـ کۆم ۴ـ پاشه‌وه
چۆن باسی قون بۆ مناڵان بکه‌ین :
ئاگامان لێ بێ که به مناڵان بڵه‌ین (( قون )) ته‌نیا بۆ کاری گو کردن به کار دێت . به‌ڵام که گه‌وره‌تر بو جۆره‌کانی تری به کار هێنانی قونیان پێ بناسێنین .
به‌ڵام من وشه‌ی (( کنه‌کی )) بۆ مناڵان پێشنیار ئه‌که‌م .
له کۆتایی دا به هیوای توکن بونی قونگی هه‌موتان
قون توکاوی 12/7/2709