( كات تڕێن )
( كات تڕێن )
هۆحه! شه‌وه!!! وه‌ره ئه‌ولا وه‌ر! ده‌لاچوو!!! چیرۆكی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی كاتژمێرم نووسیبوو، ده‌ی؟! ده‌ی له‌گه‌ڵ ده‌فته‌ره‌كه‌م بزرم كرد، ئێستا؟! ئێستا تاقه‌تی ئه‌وه‌م نییه به‌و شێر و رێوییه‌ی هه‌وڵێ بیگێڕمه‌وه، ئه‌یچۆن؟! ئه‌یچۆنی بۆ چییه، ئاوا:
داینێ شه‌ڕه. ئه‌وه‌ش شه‌ڕ. شه‌ڕه‌كه له‌نێوان دووسووپای به‌هێزه. با به‌هێز بن. پاڵه‌وانێك له‌مبه‌ر و پاڵه‌وانێكیش له‌وبه‌ر. چی؟ هاتنه مه‌یدان؟ ئا. ده‌هۆڵچی شه‌ڕ رمبه‌ی یه‌كه‌می له ده‌هۆڵه‌كه‌ی هه‌ستاند. ئه‌وه‌یه‌ك. گوێی له ده‌نگی ترپه‌ی دڵی هه‌ردووك پاڵه‌وانه‌كه ده‌بوو. ئه‌وه‌نده ترسابوون؟ نا ده‌هۆڵچی گوێی سووك بوو. ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ودرۆیه‌شمان كرد. رمبه‌ی دووهه‌میشی له ده‌هۆڵه‌كه هه‌ستاند. ئه‌وه‌ش دوو. ده‌هۆڵچی گوێی له ترپه‌ی چواره‌می دڵی پاڵه‌وانه‌كان بوو. باشه ئه‌م درۆیه به‌س دووباره بكه‌وه. رمبه‌ی پێنجه‌میشی له ده‌هۆڵه‌كه هه‌ستاند. ئه‌رێ ئه‌وه كه‌ی ئه‌و شه‌ڕه ده‌ست پێ ده‌كا؟ ته‌پڵچی تا گوێی له ده‌نگی زه‌ربه‌ی دڵی دووپاڵه‌وانه‌كه نه‌بوایه رمبه‌یكه‌ی نه‌ده‌كوتا. بوو به‌چه‌ند رمبه؟ شه‌ش! رمبه‌ی حه‌وته‌میشی هه‌ستاند. ده‌ی. پاڵه‌وانه‌كان چاویان له‌چاوی یه‌كتر بوو. ده‌ی با ده‌ست پێ بكه‌ن! رمبه‌ی هه‌شته‌میش به‌رزبۆوه. هه‌ی هوو! رمبه‌ی نۆهه‌میش. پفففففف! ده‌نگی هاوكاتی زه‌ربه‌ی دڵی ئه‌و دووپاڵه‌وانه و رمبه‌ی ده‌هه‌م وه‌خته‌بوو مێشكی سه‌ری ده‌هۆڵچی بته‌قێنێ. له‌و درۆیه! رمبه‌ی یازده‌هه‌م، رمبه‌ی دوازده‌هه‌م، چوارده‌هه‌م، شازده‌هه‌م، حه‌ڤده، 18، 19، 20، 21، 22، 23، 24، 25، 26، 27، هاوكات له‌گه‌ڵ رمبه‌ی بیست و هه‌شته‌م یه‌كی هه‌نگاوێكی دیكه لێك چوونه پێشێ. رمبه‌ی 29 هه‌م، 30هه‌م، 31، 32، 33، زه‌ربه‌ی دڵیان ئه‌وه‌نده خاو و ئارام بوو، ده‌تگوت هاتوون بۆ ئاشتی، رمبه‌ی 34، رمبه‌ی.. شااااااااااااااباااااااااابه!؟
رمبه‌ی 35، 36، 37، 38، 39، بێ ده‌نی و ئارامی تفی له قوڕگی هه‌مواندا وشك كردبوو. ئا..خ! كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن؟! رمبه‌ی 40، 41، 42، ورده ورده ده‌نگی هه‌ناسه‌كان كزتر و خه‌فه‌تر دێنه گوێ، 43، كه‌متر و كه‌متر، 44، ده‌كرێ ئه‌م چركه‌ساته ناوبنێین: چركه‌ساتی به‌ره‌و مه‌رگی ده‌نگ. 45، 46، 47، 48، 49، 50، 51، 52، هه‌موو ده‌نگێك مرد جگه له‌ده‌نگی رمبه‌ی ده‌هۆڵچی، 53، 54، 55، 56، 57، رمبه‌ی په‌نجاو هه‌شت و له‌لێدان راوه‌ستانی دڵی شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر له چاوه‌ڕوانی پاڵه‌وانه‌كانیان یه‌كێك بوو، ده‌هۆڵچی رمبه‌ی په‌نجا و نۆی لێدا و ده‌نگی ده‌هۆڵ و چوونه‌وه‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌ستی بۆ زه‌ربه‌ی نوێ و راوه‌ستانی دڵی یه‌كێك بوون. ئه‌وه‌م پێخۆش بوو!
له‌پڕ له دوور دووره‌وه له دواو دواوه شه‌ڕكه‌رێكی سووپای ئه‌مبه‌ر لێی به‌ربوو، لێ به‌ربوون و زه‌ربه‌ی شه‌ست و قاقای پێكه‌نینی دووپاڵه‌وانی به‌رابمه‌ریه‌ك و وه‌كار كه‌وتنه‌وه‌ی دڵی شه‌ركه‌ره‌كانی هه‌ردووك لا و له پێكه‌نینا خۆ له‌خۆڵه‌وه گه‌وزانی ته‌پڵچی و ئه‌وانی تر یه‌كێك بوو.
له‌و رۆژه‌وه مرۆگی خۆماڵی ساعه‌تی كردۆته شه‌ست چركه‌ی (زه‌ربه‌ی) دڵی پاڵه‌وانی و شه‌ست خوله‌كی (تڕی) پاڵه‌وانی و كات ژمێر ( كات تڕێن ) داهێنرا...