ڕانی
"ڕانی"
له مێژه بوو خۆم و هه‌موو کوڕانی دراوسێ هه‌ر له دووره‌وه حه‌زمان لێ ئه‌کرد. شایه‌د ئه‌وه‌نده‌ش جوان نه‌بوو که ئێمه بۆی مردبووین به‌ڵام شێوه‌ی ڕێگه ڕۆشتنه‌که‌ی ئیرۆتیک و ئێجگار تایبه‌ت بوو، به‌رز به‌رز ئه‌یڕوانی، ته‌واوی دونیا بۆی ڕوانیبا مێشێ میوانیی نه‌ده‌بوو. کاتێ له‌وێوه تێپه‌ڕ ده‌بوو هه‌موومان وه‌ک ئاماده باشی سه‌ربازی بۆی ده‌وه‌ستاین له نووکی پێیه‌وه تا ته‌و‌قی سه‌ریمان به نیگای چاوه برسیه‌کانمان ده‌شێلا.
کاتی هاتنه‌که‌ی له ده‌ورووبه‌ری 12:30 ی نیوه‌ڕۆ بوو، نزیکه‌ی نیو کاتژمێر له کاروکاسبی ده‌خستین، چونکه بڕوامان وابوو له کاتانه‌دا که ئه‌و تێپه‌ڕ ده‌بێ مامه‌ڵه کردن حه‌رامه.
ئاکامی دانیشتنی هه‌موو کاسبکارانی ئه‌و به‌ره به تێکڕای ده‌نگ، گه‌یشت به‌وه‌ی که هه‌ر که‌س یه‌که‌م جار بینی ئه‌وانی تریش ئاگادار بکاته‌وه. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر هان بدرێن بۆ ئه‌م ڕاگه‌یاندنه، "ڕانی"یه‌ک کرایه خه‌ڵاتی ئه‌و که‌سه‌ی بۆ یه‌که‌م جار ده‌یبینێ و خه‌به‌ر ده‌داته ئه‌وانی تر.
به‌ڵام نازانم چۆن بوو ئه‌و ڕۆژه که‌س حه‌زی له ڕانی نه‌ببوو.
له سه‌ر پله‌یه‌ک خه‌ریکی دامه‌زراندنی که‌لوپه‌ل بووم له سه‌ر قه‌فه‌سه‌کان،
یه‌کێ وتی: سڵام.
من نزیکه‌ی میترو نیوێک له ئه‌رز به‌رز ببوومه‌وه بۆیه یه‌کسه‌ر ناو سینگیم بینی. گه‌رم بوو، دوو سێ تکه ئاره‌ق به کوێرایی چاوی منه‌وه هێور هێور له‌مبه‌ر و له‌و به‌ر ده‌خزانه خوارۆو له ئاکامدا له درێژه‌ی هێڵێکی نادیاردا، نادیار ده‌بوون.
ببه‌خشن
ئینجا زانیم چه‌نێ قه‌ره‌تم. تومه‌س له‌وساوه بێ ئاگا له دنیا دیسانه‌وه شوێن خه‌ت که‌وتووم. که زانی من تازه به خه‌به‌ر بوومه‌ته‌وه سه‌ری داخست و هه‌وڵی دا به کۆکردنه‌وه‌ی به‌رۆکی مانتۆکه‌ی شه‌رمی سوور هه‌ڵگه‌ڕاوی بشارێته‌وه.
زه‌حمه‌ت نه‌بێ دانه‌یه ڕانیم گه‌ره‌ک
ئه‌مجا زانیم براوه‌ی ئه‌مجاره‌ی ڕانیه‌که کێ بوه.
