دنیا یانی تره‌هات باقییه‌كه‌ی قسه‌ی قۆڕه
پێراره‌كه نزیك به نۆ مانگ بێكار بووم، زۆر جار له قه‌شمه‌رئاوای ئه‌وكات بۆ گله‌یی و گازنده باسم ده‌كرد، بێكارییه‌كه چی بوو؟ بێكاری بێكار نه‌بووم، من و ئاغا و یه‌ك دوو هاوڕێی دیكه سایتێكمان به‌ڕێوه‌ده‌برد كه من به‌ڕاستی پێیه‌وه قه‌ڵس بووم، ئاخر سایته‌كه ته‌واو سیاسی بوو و هه‌مووهه‌وڵی من ئه‌وه‌بوو لینكی منداڵانه‌كه‌ی وه‌گه‌ڕ بخرێته‌وه و له‌و لینكه دا كار بكه‌م، به‌ڵام ئاغا ئێستا و ئێستاش هه‌ر ئه‌و لینكه‌ی بۆ جێ به‌جێ نه‌كردمه‌وه، ده‌ی له‌وه گه‌ڕێین هۆكاری زۆر بوو! به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا كاك هه‌ژار دووته‌لیس برنجی كۆپین و دووته‌لیس نۆك و لووبیای كۆپینی له وه‌زاره‌تێك بۆ به‌خێر هێنابووین، له‌ماوه‌ی ئه‌م نزیك نۆ مانگه ئێمه هه‌مووژه‌مێ برنج و لووبیامان خواردووه، ئاخر هیچمان داهاتێكی وامان نه‌بوو، ئه‌وه‌ی داهاتی هه‌بوو فیرووز بوو كه ئه‌ویش ژنی هێنا و جار وباره رێی ده‌كه‌وته لای ئێمه، كارم به فیرووز نییه چوونكه فیرووز نه‌بوایه جل و به‌رگیشمان نه‌ده‌بوو، یه‌كێكی تر هه‌بوو ناوی عه‌بدوول ره‌حمان بوو، وه‌ختی ژه‌مه‌كان ده‌چووه ده‌رێ و خۆی داوه‌تی ئه‌م و ئه‌و ده‌كرد و به تێری ده‌هاته‌وه و له‌سه‌ر سفره‌ی برنج و لووبیاكه‌ی ئێمه‌ش تێر و پڕی ده‌خوارد! ئاغاش كه وه‌ك هه‌میشه رفیق و براده‌ری زۆر بوو، شه‌وێك بانگهێشتی ئه‌م بوو ژه‌مێك بانگهێشتی ئه‌و بوو! ئه‌ویش جار و باره له‌و برنج و لووبیایه‌ی ده‌خوارد! له‌و نێوه‌دا من وازم له‌هه‌موویان شڕتر بوو، دۆست و براده‌رایه‌تیم نه‌بوو و هه‌میشه له ماڵه‌وه بووم و جار و باره وه‌رگێڕانه‌كانی فه‌رهادم تایپ ده‌كرد و هه‌ندێك هه‌واڵم له‌و سایت و له‌م سایت وه‌رده‌گرت و وه‌رم ده‌گێڕاو له‌سه‌ر سایته‌كه‌مان داده‌نا! كاكه وازم زۆر شڕ بوو! هێنده‌م برنج و لووبیا و نۆك خواردبوو هه‌ر تڕم ده‌كه‌ند به‌تایبه‌تی نۆكه‌كه هه‌ر زۆر قه‌باحه‌ت بوو، باوه‌ڕ ناكه‌ن ئه‌گه‌ر دووژه‌م له‌سه‌ر یه‌ك نۆك بخۆن دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه له مسابه‌قاتی تڕكه‌ندنی جیهانی دا یه‌كه‌م دێنه‌وه! جا فایده‌ی چی كه‌س له‌ماڵ نه‌بوو به تڕه‌كانم پێ بكه‌نێ! هه‌ر بۆخۆم پێ ده‌كه‌نیم! دوای ماوه‌یه‌ك خۆشم به تڕه‌كانی خۆم پێكه‌نینم نه‌ده‌هات! هه‌ندێك جار لێیان ده‌ترسام! یانی لێیان ده‌سڵه‌مامه‌وه! به‌شه‌ره‌ف جاری وا بووه ده‌نگی ئه‌وه‌نده سه‌یر و سه‌مه‌ره له قوونم هاتۆته ده‌رێ كه وام زانیوه جندۆكه و شتی وای لێیه، جا به‌تایبه‌ت ئه‌و شه‌وانه‌ی كه‌س له‌ماڵ نه‌ده‌بوو! ده‌ی كاكه دوای ماوه‌یه‌ك كارێكیان بۆ دۆزیمه‌وه، كاری نووسینی ته‌نز بۆ رادیۆیه‌كی گه‌نجان، دوای ئه‌وه‌ی له‌و دۆخه قۆڕه هاتمه ده‌رێ دووسێ چیرۆكی ته‌نزی ئه‌وه‌ڵم ئه‌وه‌نده به‌تامه‌زرۆییه‌وه نووسی گوێگری به‌رنامه‌كه‌م فڕی، به‌ڵام دوایه ورده ورده ئه‌وه‌نده‌م فشار بۆخۆم ده‌هێنا له‌و دۆخه قۆڕه دا بنووسم نووسینه‌كانم هیچ بۆن و به‌رامه‌یه‌كیان نه‌مابوو! ئیتر دوای به‌ڕێوه‌بردنی یه‌ك مانگ به‌رنامه‌كه نه‌متوانی درێژه‌ی پێ بده‌م و به‌خۆمم گوت به‌شه‌ره‌ف خۆشم بدڕێنم كه‌س پێ وه‌پێكه‌نین ناخرێ با كۆی بكه‌مه‌وه داشقه و توورم و، سه‌رتان نه‌هێشێنم وازم هێنا!
ئێستا به‌پێی ئه‌و بابه‌ته‌ی دژهۆنی ئه‌و به‌سه‌رهاته چڕ و پڕه‌م بۆ هات، دیاره ئه‌گه‌ر بچمه سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی هۆڕ هۆڕ ده‌بێ بگرین و پێ بكه‌نن یانی واتان لێ دێ نه‌زانن بگرین یان پێبكه‌نن! دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه‌بم كه بتوانم وه‌های بگێڕمه‌وه كه ئێوه‌ی پێ سه‌رسام بكه‌م، ئه‌گه‌ریش نا ئه‌وه به‌حیسابی قسه‌یه‌كی قۆڕی دابنێن كه كردم!
كاكه له قه‌شمه‌رئاوا دا نووسراوه" دنیا یانی تڕه‌هات باقییه‌كه‌ی قسه‌ی قۆڕه" خۆ نه‌نووسراوه دنیا یانی پێكه‌نین باقییه‌كه‌ی قسه‌ی قۆڕه! نا كاكه من هه‌میشه له‌گه‌ڵ براده‌رانی دیكه‌ش تووشی دمه‌ته‌قه بووم له‌سه‌ر ئه‌وه، قه‌شمه‌رئاوا له راستی دا وێبلاگێكه بۆ قسه‌ی قۆڕ ئه‌و قسه قۆڕه‌ش مه‌رج نییه كه پێكه‌نیناوی بێت نا، ده‌كرێ ته‌نیا قسه‌ی قۆڕ یان قه‌شمه‌ری بێت و بڕایه‌وه و خلاس!
راسته له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێكه‌نین و وه پێكه‌نین خستن كارێكی زۆر قورسه، به‌ڕاستی ده‌ڵێم من خۆم ته‌نیا پێكه‌نینم به جموجۆڵی خه‌ڵك دێ تا ئێستا قسه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده خۆش و ته‌نزم نه‌بیستووه له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی دا كه پڕ به دڵی منداڵی پێكه‌نیبێتم و پێكه‌نینم هاتبێ! ده‌كرێ پێكه‌نین به‌ڵام به‌هه‌مووشتێك ده‌كرێ بگرین و گاڵته بكه‌ین به هه‌مووشتێك! ده‌كرێ هه‌رچی به‌سه‌ر زارمان دا هات له قه‌شمه‌رئاوادا هه‌ڵی رێژین به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان له‌یه‌كتر هه‌بێ كه یه‌كتر وه‌پێكه‌نین بخه‌ین! كه‌واته" دنیا یانی تره‌هات باقییه‌كه‌ی قسه‌ی قۆڕه" با ئه‌و درووشمه‌مان له‌بیر نه‌چێ.
