وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌ک..
وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌ک به ته‌نزه‌وه
قه‌بره‌که‌م نیو مه‌تر که‌متر بیکه‌نن تا کوو لانی که‌م په‌نجا سانتێک به خوداوه نزیکتر بم..
پاش مه‌رگم، په‌نجه‌کان و دوولاقم و دڵ و گورچیله‌کان و میزه‌ڵانه‌که‌م به خۆڕایی دانێن بۆ سه‌گه‌کانی قه‌شمه‌رئاوا.. حه‌یفن کرمه‌کان بیخۆن..
ده‌ڵێم به قابیز رۆحه‌که‌م به جوانی هه‌ڵدرێ.. هیچی لێ لانه‌دا..من لێی مه‌شکووکم!!
میرات خۆره‌کانم مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له گه‌ل قه‌رزاره‌کانم دا شه‌ڕ بکه‌ن و کوته‌ک بخۆن..
هه‌ڵدڕینی گۆڕه‌که‌م بۆ کاره‌با و ته‌له‌فۆن و ئاو و گاز به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه..
ده‌لاقه‌یه‌ک بۆ گۆڕه‌که‌م دابنێن تا کوو کاتی دڵته‌نگیم، سه‌یری رێبواران بکه‌م..
کارتی پیناسه‌که‌م و دوو وێنه بنێنه لای کفنه‌که‌م له‌وانه‌یه له‌وێش پێویستم پێی هه‌بێ..
ئاگاتان له تابووته‌که‌م بی نه‌وه‌ک ریکلامی پێدا بچسپێنن.
له سه‌ر تابووته‌که‌م بنووسن ئه‌مه ئه‌و که‌سه‌یه که له بێشکه‌وه تا کوو مردن به دویی زانین دا بوو... به‌ڵام له ئاکام دا هه‌ر هیچی نه‌یزانی..
پێم خۆش نیه خه‌ڵکی گۆڕه‌که‌م پێشێل بکه‌ن. له نێو مێرگیک دا بمنێژن..
که‌سانێک که ژێر تابووته‌که‌م ده‌چن ده‌بێ بالایان ئه‌ندازه‌ی یه‌ک بێ. با له‌نجه‌م پێ نه‌که‌ن..
ژوماره ته‌لیفون و ژوماره‌ی گۆڕه‌که‌م نه‌ده‌ن به کچه خۆڕیه‌کان..
سیم کارته‌که‌م و موبایله‌که‌م بده‌ن به کچێک، خیرتان ده‌گا..
سه‌لکه مریشکتان له بیر نه‌چی بۆ سه‌گه‌کان چوونکا گوناحن برسیان ده‌بێ..
له بریتی وێنه بۆ سه‌ر ئاگاداری مردنم قه‌شمه‌ریه‌ک بنووسن..
له پرسه‌که‌م دا گازی فرمێسک ڕێژ بڕێژن تا کوو هه‌مووان به‌خووڕ بگرین..
له‌وه‌ی که ناتووانم بێم بۆ پرسه‌که‌ی خۆم هه‌ر ئێستا داوای لێبوردنتان لێ ده‌که‌م و داواتان لی ده‌که‌م خراپه‌م نه‌ڵێن..
داواتان لی ده‌که‌م پارچه‌ی کفنه‌که‌م مارک دار بێت تاکوو لای که‌سانی تر که‌م نه‌هێنم..
بڵێن به مردوو شۆره‌که‌م به شامپۆ بمشۆرێت چوونکا رقم له سابوون و تایته..
له به‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌واوی ئاره‌زووه‌کانم ده‌به‌مه ژێر خاک، تکایه قه‌بره‌که‌م پان و به‌رین بێت با جیگای ئه‌وانیش بێته‌وه..