گێره شێوێنیهوکانی حه‌زره‌تی کامیل و هه‌نگاوێک به‌ره‌و ئینشعابێكی تر
تا راده‌یه‌ک، وای بۆ ده‌چم که جه‌نابی حه‌زره‌تی کامیل به ته‌واوی بابه‌ته‌کان ناخوینێته‌وه یان له‌وانه‌یه له بابه‌ته‌کان به باشی تینه‌گات!!! ئه‌گینا من ئاماژه‌م پێ دابوو له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندی قه‌شمه‌رئاوا به هانای ده‌نگمه‌وه نه‌هاتن ، منیش به شێوه‌یه‌کی تاکه‌که‌سی ئه‌م ته‌مایانه‌م گرتوه.. چوونکا هه‌ستم به دڵیه‌شانی ئه‌ندامان ده‌کرد له یه‌کتر . بۆیه من ئه‌م ته‌مایه‌م به شێوه‌یه‌کی یه‌ک لایه‌نه گرتووه.. به‌ڵام قه‌د به مێشکم دا نه‌ده‌هات که‌سێکی وه‌ک کامیل ، لایه‌نی دیکه‌ی که‌سایه‌تی خۆی بخاته روو و له‌م ناوه دا من به دیکتاتۆر بزانێت و له‌وه‌ش خراپتر ماڵپه‌ڕێکی دیکه بکاته‌وه!!؟؟ زۆر به داخه‌وه...
خه‌ڵکی لای ئێمه ئه‌گه‌ر ئازادی بکه‌وێته ده‌ستیان و له ژیر گزنگی ئازادی و بیر و ڕا ده‌ربڕین وچانێکی کورتیان دا ، ئه‌م جاره ده‌که‌ون به شه‌واره‌وه وئیتر به‌رپێ خۆیان نابینن.. جا منیش نه‌ک وه‌ک دیکتاتۆر به‌ڵکوو وه‌ک که‌سێک که هه‌ستی به رووخانی قه‌شمه‌رئاوا کرد ئه‌م ته‌مایانه‌م گرت.. کامێنته‌کانم داخست له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندی نه‌هاتن به دنگمه‌وه که ئه‌و ته‌مایانه‌ی که پێشتر گرتبوومان په‌سندی بکه‌ین .. پێویسته هه‌مووان بزانن که ته‌نیا که‌سێک ئه‌و ته‌مایانه‌ی منی په‌سه‌ند کرد که یه‌کێکیان ده‌رکردنی قوون به گێچه‌ڵ وه‌ک که‌سێک که زمانی جوێن که نیشانه‌ی لاوازبوونی ده‌روونی ئینسانه‌کانه ، له‌م شوینه پیرۆزه‌دا به‌کاردێنی ؛ جه‌نابی حه‌زره‌تی کامیل بوو.. به‌ڵام چوونکا باقی ئه‌ندامان نه‌هاتن به هانای ده‌نگمه‌وه من له ده‌رکردنی قوون به‌گێچه‌ڵ خۆم پاراست و به داخستنی کامێنته‌کان بۆ ماوه‌یه‌ک قه‌ناعه‌تم هێنا.. به‌ڵام و به‌ڵام و به‌ڵام.....!!!؟؟؟ ئه‌وه‌ش پشتیوانی کامیل و هه‌ڵاتن به ده‌ستی کێشه‌کان و کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێکی دیکه و هان دانی میرزای برای بۆ یارمه‌تی دانی له‌م پرۆسه‌ی گێره‌شیونیه دا ...
کامیل به‌م کاره‌ی نیشانی دا ناراسته‌وخۆ حه‌ز له به‌کارهێنانی زمانی جوین ده‌کا ، ئه‌گینا چه‌ک کردنی جه‌نابی قوون به گێچه‌ڵ به هۆی به‌کارهێنانی زمانی جوێن یان دانانی یه‌که‌م کامینتی ناشیرین ، ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌یه که‌سانی وه‌ک قوون به گێچه‌ڵ ئیجازه به خۆیان نه‌ده‌ن که ئه‌م سکۆیه بکه‌ن به جێگایه‌ک بۆ خاڵی کردنه‌وه‌ی قسه‌کانی ناو زگیان ... بۆ ئه‌وه‌ی قه‌شمه‌رئاوا هی یه‌ک که‌س نیه و هه‌ر که‌سیش ئیجازه‌ی نیه مافی که‌سانی دیکه پێشێل بکات، ئه‌گه‌ر ده‌زانن زمانی جوین شتێکی باشه بۆ له ماڵپه‌ره‌کانی خۆیان دا جۆێنێک ناده‌ن ، یان قه‌شمه‌رئاوا به شوێنی خوێڕی و جێگای قسه‌ی ناشیرین ده‌زانن ..
ده‌س درێژی بۆ سه‌ر بابه‌ته‌کانی چیلکه پیاو یان قوون به گێچه‌ڵ (له مه به‌دوا) که تێیدا هه‌ڵوێستی تاکه که‌سی به‌رانبه‌ر به یه‌کتر بوو ، بۆ ئه‌وه‌یه که هزر و بیر و بۆچوونی خۆمان له سه‌ر کێشه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان زه‌ق بکه‌ینه‌وه ، نه‌ک راوه‌ستان دژ به یه‌کتر.. (یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی که قه‌شمه‌رئاوای کۆنی تووشی فه‌وتان کرد)
به‌ڵام جه‌نابی کامیل ! باش بزانه خه‌ریکی گێره‌شیوێنت . و به‌ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و خه‌ریکی مار ده‌گریت .. به‌ڵام باش بزانه ئیتر ئه‌م قه‌شمه‌رئاوا ، ئه‌و قه‌شمه‌رئاوا کۆنه‌که نیه ، که ببوه گۆڕه‌پانی تێهه‌ڵچوونی جه‌نابت و قه‌یخای کۆن و چه‌ن که‌سێکی دیکه.. به‌ڵام باش بزانه نه من ئه‌و قه‌یخاکه‌ی کۆنم و نه ئیجازه به تۆش ده‌ده‌م رۆڵی گێره‌شێوێن بگێڕیت ، و ئه‌م سکۆیه بکه‌یته ده‌ب ده‌به و که‌ب که‌په‌ی خۆت .. دیسانه‌وه باش بزانه (ئه‌مه ئیتر ناوی ئه‌و چاوترسینانه نیه که ده‌تویست منی پێ چاوترسێن بکه‌یت ) ئه‌گه‌ر له‌م کارانه واز نه‌یه‌نیت و نه‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر رێچکه‌ی پێرۆزی قه‌شمه‌ریسم ، و ئه‌و مه‌ڵپه‌ره‌ی داتناوه تا ماوه‌ی 24 کاتژمێری داهاتوو نه‌یسڕیته‌وه ، ئه‌وا ئه‌م جاره جه‌نابت چه‌ک ده‌که‌م ، چوونکا یان ده‌بێ له‌و قه‌شمه‌رسیتیه‌که‌ت دا شت بنووسی یان له قه‌شمه‌رئاوای نوێ دا.. و ئیجازه‌ت پی ناده‌م ئێرا بکه‌یته شوێنی پڕووپاگه‌نده‌چیه‌تی بۆ خۆت و ئینشعاب و شتی وا هه‌ر وه‌ک زۆر شوینی دیکه‌شتان هه‌ر وه‌ها کاول کرد..
کامیل ، کاری من به قه‌باحه‌ت ده‌زانێ!!!! ده‌ڵێ:" ئه‌وه‌ڵه‌ن جه‌نابت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بڕیارانه‌ت پێ نه‌دراوه. تۆ ته‌نیا به‌رپرسی قووه‌ی موجرییه‌ی و نابێ هه‌قت به‌سه‌ر قانوون و شتی واوه بێ و له خۆته‌وه یاسا دابڕێژی. تۆ ته‌نیا ئه‌و بڕیارانه به‌ڕێَوه ده‌به‌ی كه كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌سندی ده‌كا و چاوه‌دێری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی"
کام کومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ر ئه‌وانه‌ی دوای یه‌ک سال به سه‌ر تێپه‌ربوونی قه‌شمه‌رئاوای نوێ دا ، نه‌یانتوانی ته‌نانه‌ت یه‌ک کۆبوونه‌وه به ته‌واوی به‌ڕیوه به‌رن ، جا بۆیه منیش ئه‌م کاره‌م کرد...
ده‌سه‌ڵات ، ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵام بریا بفرمووی ده‌سه‌ڵات کێ ده‌یدا ، با منیش وه‌ک جه‌نابت ببم به خاونی ده‌سه‌ڵاتی گیره‌شیوێنی و ئینشعاب که له حیزبه‌کانتانه‌وه فێر بوون و ده‌تانهه‌وێ ئێمه‌ش وه‌ک ئێوه بیر بکه‌ینه‌وه .. تا پێمان بکرێ جاشیه‌تی بۆ حیزبه‌کان بکه‌ین و ئه‌گه‌ر پێمان نه‌کرا ئه‌وا ده‌س ده‌که‌ین به ئینشعاب ، یه‌عنی خه‌بات گێڕڕڕڕڕڕڕڕین ...
له شوێنێکی دیکه‌ی بابه‌ته‌که‌ت دا نووسێوته " له‌و بڕیاره‌ت پاشگه‌ز به‌وه و جارێكی تر بڕیاری وا مه‌ده و بۆچوونه‌كانیش ئازاد كه با خه‌ڵك به كه‌یفی خۆی چی ده‌ڵێ بیڵێ ده‌نا وه‌ك بۆخۆت ده‌زانی من لێره له سای سه‌ری حیزبه‌كانمانه‌وه ته‌واو فێری ته‌كنیكه‌كانی ئینشعاب بووم و به‌شه‌ره‌فم ئینشعاب ده‌كه‌م و جه‌ماعه‌تیش ده‌به‌م له‌گه‌ڵ خۆم". ئه‌مه ئیتر لووتکه‌ی ئه‌وه‌یه که حه‌ز به بشێونه‌ی قه‌شمه‌رئاوا کردن و بێ ئه‌وی داوای روون کردنه‌وه‌ی هۆی ئه‌م کاره بکات ، دێت مالپه‌ڕێک ده‌کاته‌وه ، هه‌ر خیرا ده‌ڵی "به‌ته‌مام بچین و ئاماده‌کاریشم بۆ کردوه"
جا من هیچ شک نابه‌م که هیچ هه‌ڵویستێکی تاکه که‌سیم به‌رانبه‌ر به هیچ که‌سیک (چ له قه‌شمه‌رئاوای کۆن یا قه‌شمه‌رئاوای نوێ) دا گرتبێ ، حه‌زره‌تی کامیل دێت و هه‌ڵویست ده‌گری دژ به من و ده‌ڵێ "جا وا مه‌كه با وا نه‌كه‌م".
جا که وای لێهات تۆ وا بکه با منیش وانه‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ت جی به جێ کرد تا 24 کاتژمێری داهاتوو ، ئه‌وا ده‌مێنیته‌وه ، ئه‌گینا ده‌سڕیته‌وه ........