که‌ر هه‌ر که‌ره و باره‌به‌ره....
به قه‌ولی کورده گیان"سڵاو ناکه‌م نه‌وه‌ک فریای خوا حافیزی نه‌که‌وم". به‌ڵام خۆ که‌سێک نییه بڵێت سڵاو کردنه‌که‌ت که‌می تێده‌چێ تا ئه‌م پێشه‌کی و پاشه‌کیه.
هه‌موو کاتێکتان باش قه‌شمه‌رئاوایه‌کان، کوره وه‌ڵڵا باڵ به ئه‌ستۆم دونیا یانێ تڕهات، باقییه‌که‌ی قسه‌ی قۆڕه! ده بڵێ وا نیه. ئه‌ڵبه‌ت قسه‌ی قۆڕمان هه‌یه تا قسه‌ی قۆڕ. ئه‌و پیاوه‌ی که هه‌میشه جگه‌ره‌یه‌ک به لایی ده‌میه‌وه و کتێبێک له ژێر باڵیه‌وه به لای ناموباره‌کیه‌وه خه‌ریکی مافی مرۆڤ و خه‌ریکی ماف خوازییه. به‌ڵام هێشتا نازانێ که‌ر هه‌ر که‌ره و باره به‌ره و ئیتر جیاوازی نێوان نێره‌که‌ر و ماکه‌ر چیه؟ خۆ وه‌ک یه‌ک بارکێشن. ئایا له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و ماکه‌ره کیلۆیه‌ک له باره‌که‌ی که‌م ده‌که‌نه‌وه.
وه‌تیلاهی.. ئه‌و پیاوه ئیتر قسه‌ی هه‌ر ته‌واو قۆڕه. بۆمان ته‌حه‌مول ناکرێ. چوونکا له رۆشن بیری و رۆشن ته‌ڕه‌ماشی ته‌نیا جگه‌ره‌که‌ی بۆ ماوه‌ته‌وه و قسه‌ی قۆڕ و زل زل که بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت ئه‌حم.. منیش هه‌م.ئه‌م قسه قۆڕانه‌ش بۆ شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌ڵگرتووه. بۆ هه‌ڵڕشتنیان له ناو رێکخراوه‌کان، بۆ رۆژنامه‌کان، و.... خۆ لای ژنه‌که‌ی زمانیشی ببڕه قسه ناکات. نه‌وه‌ک ژنه‌که‌ی فێری شت بێت.
وه‌ک به‌سه‌رهاتی مه‌لاکه‌یه که رۆژێک له سه‌ر مینبه‌ر قسه‌ی ده‌کرد و خه‌ڵکیش له ده‌ره‌وه گۆیان لێی بوو. وتی: "منداڵێک که میز به شوێنك یان قاڵیه‌ک دا بکات به هیچ شتێک پاک نابێته‌وه مه‌گه‌ر جێگاکه‌ی ببڕی . تا دێته‌وه مه‌لا ژن قاڵیه‌که‌ی بڕیوه. مه‌لا ئه‌دا به سه‌ری خۆیدا و ده‌ڵێ من ئه‌و شته‌م بۆ خه‌ڵکی کووت نه‌ک بۆ خۆمان".
ئێستا واز له‌م قسانه بێنین، پێم خۆشه بۆمی شی بکه‌نه‌وه،،،،،،،، به‌ڵام به باشی!! هه‌ر وه‌ک په‌شمه‌که‌ی ده‌ستی پووره ته‌مین!! ئه‌رێ که‌ر هه‌ر که‌ره و باره‌به‌ره، جیاکردنه‌وه‌یان ده‌بێ له به‌ر چی بێت؟؟
دواتر ده‌ڵێم با واز له‌و که‌رانه بێنین. لاپه‌ڕه‌یه‌کی تر هه‌ڵبه‌ینه‌وه. نه‌وه‌ک ئه‌و ماکه‌ره بتۆرێ. مه‌لای پینه‌چی له کوێ بێنین ته‌ڵاقه‌که‌یان بۆ پینه کاته‌وه. خۆ له قه‌شمه‌رئاوا هه‌موو شت ده‌س ئه‌که‌وێ بێجگه له مه‌لایه‌ک. خۆ ئه‌گه‌ر مه‌لایه‌کیش بێت، خراپیش نیه بۆ به‌ینی نێره‌که‌ر و ماکه‌ر.
پێشنیارتان پێده‌که‌م به تێکڕای ده‌نگ هه‌ڵمبژێرن بۆ مه‌لای ئاوایی. قه‌یدی چیه با مه‌لایه‌کی ژنیشمان هه‌بێ.