ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی نێره‌كه‌ران
ئه‌نجومه‌نی نێره‌كه‌ران له راگه‌یاندنێكدا ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رانبه‌ر به چه‌واشه‌كاری له قه‌شمه‌رئاوا ده‌رده‌بڕێت
[دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك له ده‌ست به‌كار كردنی قه‌شمه‌ر تیڤی، كاناڵی ئاسمانی حیزبی ماف و یه‌كسانی قه‌شمه‌رئاوا (ح م ی ق)، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نێره‌كه‌رانه‌وه راگه‌یاندنێكمان پێگه‌یشت. قه‌شمه‌ر تیڤی كه خۆی به كاناڵێكی گشتی و به ده‌نگی هه‌موان ده‌زانێت، به ئه‌مانه‌تداریه‌وه ئه‌و ڕاگه‌یاندنه بڵاو ده‌كاته‌وه.]
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نێره‌كه‌ران:
هه‌روا كه ئاگادارن، ماوه‌یه‌كه له قه‌شمه‌رئاوا باس له باپیره گه‌و‌ره‌مان، نێره‌كه‌ری گه‌وره ده‌كرێت وه قه‌شمه‌ران هه‌ركام به شێوه‌یه‌ك خۆیان ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی نه‌ته‌وه‌ی نێره‌كه‌ران كه گوایه قه‌شمه‌رانیش له نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ون، یان له په‌راسووی ئه‌و خوڵقێنراون یان كوڕی ئه‌و و مازوون و ئه‌م جۆڕه قسه‌ر قۆڕانه. قه‌شمه‌رێكیتر ده‌ڵێت كه خودا به جووته‌ی باپیره‌گه‌وره‌ی ئێمه كوژراوه. یان باپیره گه‌و‌ره‌ی ئێمه وڵامی خودای خۆی نه‌داوه‌ته‌وه...
دوای ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه كه به ئێمه كرا، چه‌ند نێره‌كه‌رێك بڕیاریاندا كه هێرش به‌رنه سه‌ر قه‌شمه‌رئاوا و قه‌شمه‌ران ئه‌نفال بكه‌ن، به‌ڵام كه‌رماقووڵان پێشیان به‌و هێرشه گرت و بڕیاریاندا یه‌كه‌مجار له ڕێگه‌ی دیموكراسیانه‌وه وڵامی ئه‌و بێڕێزیه بده‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر داوای لێبوردن له لایه‌ن قه‌شمه‌رانه‌وه نه‌كرا، ئه‌وجار قه‌شمه‌رئاوا به قه‌پ و جووته وێران بكه‌ن. بۆیه ئه‌نجومه‌نی نێره‌كه‌ران به قه‌شمه‌رئاغا كه خۆی به سه‌رۆكی قه‌شمه‌رئاوا ده‌زانێت، ڕاده‌گه‌ینێت كه به شێوه‌ی ڕه‌سمی داوای لێبوردن له نێره‌كه‌ران بكات وه ڕابگه‌ینێت كه نێره‌كه‌ران و قه‌شمه‌ران هیچ خاڵێكی مێژوویی هاوبه‌شیان نیه.
بۆ ئاگاداری ئه‌و قه‌شمه‌رانه‌یش كه له ڕابردووی كۆنی خۆیان ئاگایان نیه ئه‌م چه‌ند خاڵه‌یش بۆ ڕوونكردنه‌وه باس ده‌كه‌ین:
١. باپیره‌مان، نێره‌كه‌ری گه‌وره، هیچكات گووی وای نه‌خواردوه كه وڵامی خوڵقێنه‌ری خۆی نه‌داته‌وه یان له‌قه و جووته‌ی لێ بدات. ئه‌و كه‌سایه‌تیه، هه‌مووكات له خزمه‌تی خودای خۆیدا بوه و به ڕێزی زۆره‌وه وڵامی داوه‌ته‌وه و وه‌ك كه‌رێكی باش سواری خۆیشی كردوه و بۆ هه‌ركوێ ویستبێتی بردوویه‌تی و كاتێكیش خه‌وته‌وه نه‌یسه‌ڕاندوه.
٢. قه‌شمه‌ران له نه‌ته‌وه‌ی بوونه‌ورێكن به ناوی مه‌یموون كه ئه‌وكات له به‌هه‌شت به‌ر غه‌زه‌ب كه‌تبوو و له ته‌وێڵه‌ی باپیره‌گه‌وره‌مان له به‌ند كرابوو. كاتێك ئه‌و مه‌یموونه زۆڵێكی ده‌بێت (كه داروینقه‌شمه‌ر به جهشی ژێنتیكی ناوی لێبرد)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له لایه‌ن خوڵقێنه‌ره‌وه سزای زۆرتر نه‌درێت به درۆ راده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و منداڵه هین ئه‌و نێره‌كه‌ره‌یه. دوای ئه‌و بوختانه كه بۆ باپیره‌مان كرا، ئه‌و مه‌یموونه و منداڵه‌كه‌ی كه به قه‌شمه‌ر ناوبانگی ده‌ركرد، وه هه‌ر وه‌ها نێره‌كه‌ری به‌هه‌شت، باپیره‌مان ده‌رده‌كرێن و ده‌نێردرێنه سه‌ر زه‌وی. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناعه‌داڵه‌تیه، ئێمه هیچ كات له ژێر ئه‌مری خودای خۆمان ده‌رنه‌چووین
٣. مازوو هیچ پێوه‌ندیه‌كی به خوڵقێنه‌ره‌وه نیه و خودایه‌كی ده‌سكردی قه‌شمه‌رئاوایه و ته‌نیا و ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌كاری و ناوخراپ كردنی ئێمه دروستكراوه وه قه‌یه‌ته‌رقوویش قسه‌ی قۆری قه‌شمه‌رانه.
بۆیه داوا له قه‌شمه‌ران ده‌كه‌ین كه له‌وه زیاتر ناوخراپمان نه‌كه‌ن وه خۆیان به نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌وه نه‌لكێنن. ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن، ئه‌وه ئه‌و كاره‌تان پێده‌كه‌ین كه باپیره‌مان دوای ده‌ركران، به نه‌نێ مه‌یموونی كرد!!
نێره‌كه‌رئاغا
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نێره‌كه‌ران
[بڵاو كرایه‌وه له لایه‌ن كاناڵی ئاسمانی قه‌شمه‌رتیڤی.]
[ qeshmer tv ده‌نگی هه‌مووانه.]