کونگره‌ی ژوماره12 له سه‌ر 13 و 13 له سه‌ر 14ی قه‌شمه‌رئاوای تازه..
سڵاو ناکه‌م نه‌وه‌ک فریای خوا حافیزی نه‌که‌وتین.. دوا به دوای ئه‌وه‌ی که قه‌شمه‌ر ئاوای کۆن تووشی قه‌یران و له‌ت بوون و شه‌ق بوون بوویه‌وه.. ئه‌وا به تێکڕای ده‌نگ دیکتاتۆریى قه‌شمه‌رئاوای کۆنمان جێ هێشت و ده‌ستمان کرد به ئاوه‌دان کردنه‌وه‌یی قه‌شمه‌رئاوای نوێ..
دوا به دوای کونگره‌ی 12 له سه‌ر 13 و 13 له سه‌ر 14ی قه‌شمه‌رئاوای تازه ئه‌م به‌ندانه‌ی خواره‌وه به تێکڕای ده‌نگ په‌سند کرا و بوو به پرنسیب و به‌رنامه‌کانی داهاتوو هێزی گه‌لی قه‌شمه‌رئاوای تازه.
قه‌شمه‌رئاواییه‌تازه‌کان روویان هێناوه له زمانی ته‌نز و به هیچ شێوه‌یه‌ک زمانی جوێن که که‌م و کورتی ده‌روونی مرۆڤه‌کان ده‌سه‌لمێنێت، به‌کار نایه‌نن..
یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی کونگره هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز کورده‌گیان وه‌ک قه‌یخای ئاواییه به تێکڕای ده‌نگی قه‌وم قیله‌که‌ی، که ئیراده‌ی په‌سه‌ند کراوی گه‌له..
قه‌شمه‌رئاوای تازه کومیته‌یه‌کی ناوه‌ندیى ده‌بێ بۆ هه‌ڵبژاردن و یان لا بردنی بابه‌تێک یان کامنتێک، که تێیدا تیرۆر کردنی که‌سایه‌تیى که‌سێکی دیاری کراوی تێدا بێت..
قه‌شمه‌رئاوای تازه سنووری هه‌موو شتێک وه‌ک حیزبایه‌تی، ره‌گه‌زایه‌تی، شێخایه‌تی، مه‌لایه‌تی، سۆفییایه‌تی، ده‌روێشایه‌تی، به‌گایه‌تی و عه‌یبایه‌تی و ........ ده‌به‌زێنێت.
قه‌شمه‌رئاوای تازه دروشمی سه‌ره‌کیى خۆی یه‌عنی" دونیا یانێ قسه‌ی قۆڕ، باقییه‌که‌ی تڕه‌هاته" ده‌گۆڕێ به "دونیا یانێ تڕه‌هات، باقییه‌که‌ی قسه‌ی قۆڕه". هه‌ر وه‌ها هیواداره به‌م درووشم گۆڕینه به‌ره‌و دونیای مودڕنیزم هه‌نگاو هه‌ڵێنێت..
قه‌شمه‌رئاوای تازه ریفورم و مانیفست و ره‌خنه و پێشنیار قه‌بوول ده‌کا ئه‌ڵبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی که کومیته‌ی ناوه‌ندی رای له سه‌ر بدات و قه‌یخاش په‌سندی بکات.
ئه‌گه‌ر ده‌تهه‌وێ ببیت به ئه‌ندامی قه‌شمه‌رئاوای تازه و ده‌ست بکه‌یت به نووسینی بابه‌ت، ده‌توانی ئیمه‌یله‌که‌ت به‌م مایله qeshmer2@gmail.com بنێری تاکوو نازناو و وشه‌ی تێپه‌ڕ بوونت بۆ بنێرینه‌وه... .
به سوپاسه‌وه
لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کونگره‌ی ژوماره12 له سه‌ر 13 و 13 له سه‌ر 14ی قه‌شمه‌رئاوای تازه..