كاتێك قه‌شمه‌رێ دڵی ته‌نگ ئه‌بێ...
كاتێك قه‌شمه‌رێ دڵی ته‌نگ ئه‌بێ، گشت بوونه‌وه‌رێ دڵی چێو ئه‌بێ!
دڵمان زۆر پێی خۆشه، ئه‌م خۆشییه‌مان لێ مه‌ستێنه، ئه‌ی خێوی گشت قه‌شمه‌ران! مازووت لێ ساندینه‌وه، دڵت كردین به پارچه كوچكێك، كه مه‌گه‌ر هه‌ر خۆت بزانی چه‌نده ره‌ق و ته‌قه! تكایه لێمان مه‌كه به نه‌قڵه‌كه‌ی "عه‌ده" دیلقه‌شمه‌ر! ئه‌م قه‌شمه‌راوایه‌شمان لێ مه‌كه به پرسه‌خانه‌كه‌ی ئه‌وێ ده‌مێ و مازوومان لۆ بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌ی قه‌شمه‌ری گه‌وره، قه‌شمه‌ری گشت قه‌شمه‌ران!
ده‌ڵێم: دژهۆنی گیان! كاكی ده‌خۆم، تۆش قه‌شمه‌ری! باوه‌ڕ ناكات! ده‌ڵێم: ئه‌وه‌نێ براله‌ی خۆم، تۆش بێزاری! ئه‌دی بۆ نازانی یه‌كه‌م ناسنامه‌ی گشت قه‌شمه‌رانی جیهان، بێزارییه؟! ئێژێ: چ بوشم؟! ئه‌وشم: بێژه و بڕۆ! كوتم: ره‌شه گیان، ره‌شه‌ی خۆم، تۆ لۆ هیچمان لۆ ناقه‌شمه‌رێنی؟ به لۆلی ئه‌و وانێكه ره‌شه‌ت به‌م!؟ ئێژێ: له‌وێ نه‌ماوم، هیچم له‌به‌ر ده‌ست دا نییه، قه‌راره ئینتره‌ماشمان بۆ بكێشن، ئه‌وكات تێمه‌و! ئێژم: ناحه‌زره‌تی نا كامیل! سه‌ری خۆت واز بێنه له‌و كه‌ڵه‌گاگه‌له‌ت و تۆزێ ئاگات له قه‌شمه‌راوابێ! بوشن چی ئێژێ به من؟! ده‌ڵێ: (( ناوێرم له زمانی ئه‌وه‌وه هیچ بنووسم، ئاخر زۆر ده‌م هه‌راشه و منیش زۆر دڵكه‌رم و ده‌زانم شتێكم پێ بڵێ، وازوو وه‌ك خۆم لێ نایه‌ته‌وه!))
ئه‌ڵێم كورده گیان، كاكه، ئه‌م خه‌ڵكه هه‌مووی سڕ بوون و هیچ كه‌س دڵ و ده‌ماخی جارانی نه‌ماوه، هه‌ر خۆزگه‌م ئه‌وێ ده‌مێ مردباین و قه‌شمه‌راوای كۆنمان له‌گه‌ڵ خۆمان ناشتبایه! ئێژێ: ده‌ست پێ ئه‌كه‌ینه‌وه، دنیا یانی تڕه‌هات، باقییه‌كه‌ی قسه‌ی قۆڕه!
ئه‌ڵێم، باجی له‌وێر، لۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی منت نه‌داوه‌سه‌و؟! چووزانم چی ئێژێ! ئه‌ڵێ: ئیستیعمار نه‌یتڵی!
ئه‌ڵێم: براله، ئاوا نابێ، نه "گه‌ڵا ژن" خۆمان لێ ده‌دا و نه "خاتوو فشۆ"! ئه‌گه‌ر ئاواسه بچێته به‌ره‌و، ئه‌بێ ئه‌م قه‌شمه‌راوایه‌ش مووروومووروو بكه‌ین!
ئێژم: قوونبه‌گێچه‌ڵی زمان پیسی له خۆم زمانپیس تر! تكایه، باوه‌ڕ به قسه‌كانم بكه، من دانه‌ری "فه‌لسه‌فه‌ی ناخ"م، یان ئیمان بێره، یان بێرۆ بۆلای گه‌ڕه‌كی قه‌شمه‌راوا، شتێك بفڵتێنه! ئێژێ: های له بن كلكت ب....م!
ئێژم: بنار كاكی خۆم سه‌ری خۆت واز له‌م قسه گه‌له بێرانه! چیرۆكی چی، و شاره‌زایی له توخمه‌كانی تڕه‌ماشی چی!؟ ئه‌من جار جاره سه‌ر پێوه ئه‌نێم و تڕه‌هاتێكی وه‌ك ئه‌م تڕه‌هاته حازرییه‌ی ئێستا ئه‌شیڕێنم، تكایه ناوی بۆ مه‌دۆزه‌ره‌وه كه حازر نیم هیچ ناوێكیان لێ بنێم! ئه‌وشێ: ئێمه جارێ پێویستیمان به "پۆست" هه‌یه!
ئه‌ڵێم: سه‌ری خۆت فیرووز، ئه‌وه‌نده سه‌ركۆنه‌م مه‌كه، من ئه‌گه‌ر رۆژی سه‌ت جار سه‌ردانی قه‌شمه‌راوا نه‌كه‌م دڵم ده‌ته‌قێ! ده‌ڵێ: (( عه‌یبه نایڵێم))!
ئه‌ڵێم: میلله‌ت، به‌سه‌ری مازوو، به 17 په‌ڕی قه‌یته‌ر قوو، ئه‌م قه‌شمه‌رستانه‌ی ئێمه تێیا ئه‌تلێینه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی چه‌رمه‌سه‌ری و سه‌گ مه‌رگی هه‌یه، قه‌شمه‌ر وه‌فریای ئه‌وه ناكه‌وێ قنیشی بخورێنێ! كه‌س باوه‌ڕم پێ ناكات! ئاخر میلله‌تی قه‌شمه‌ر! بۆ باوه‌ڕ ناكه‌ن؟! بۆ؟! بۆ؟! بۆ؟...