مردن زۆر خۆشه، قه‌ت ته‌واو نابێ
ھه‌روا ئاگادارن بهینیکه ئه‌م په‌تا پیسه به ناوی سواین فلوو که‌تۆته وڵاته‌وە (نازانم له‌و بهقوڕە گیراوە ئێوە چی پێدەڵین، ھه‌ڵامه‌تی به‌راز؟ ئانفلۆئانزای خووکی؟) ئێستا یه‌ک دوو رۆژە دەنگی نیه به‌ڵام چاکیان جه‌ماعه‌ت تۆقاندبوو. من بۆخۆم تا دەپشمیم زەندەقم دەچوو، دەمگوت ئه‌ھا! بەغەوس خۆیه‌تی! ناحه‌قیشم نیه، رۆژبه‌رۆژ ژماری گرتووەکانی دەچێته سه‌ری و گه‌رچی تا ئێستا لێرە که‌سی نهتۆپاندوە به‌ڵام من خۆم دەناسم، شانسم نایکیڵێ، بمگرێ دەمکووژێ. جا بیرم له‌وە دەکردەوە له‌م وڵاته کافرستانه بمرم ھه‌ر دڵیشم دەتۆقێ. ھه‌ر ئه‌وەی له کوێ بمنێژن مه‌سه‌له‌یه‌کی گهورەیه. رێگایه‌ک ئه‌ویه بمسووتێنن و خۆڵه‌مێشه‌که‌م پۆست که‌ن بۆ قه‌شمه‌رئاوا به‌ڵام ده‌ترسم یه‌و ھه‌تیوه نه‌گبه‌تانه‌ی قه‌شمه‌رئاوا پێش ناشتن میزی پێدا که‌ن (له یه‌کێک وه‌ک قوون به گیچه‌ڵ و چیلکه‌پیاو ھیچ به‌عید نیه.) ناوه‌ڵا کاکه! منیش وه‌ک موسوڵمانان بنێژن. ھیمهتێک بکه‌ن جه‌نازه‌که‌م بیهێنه‌وه بۆ قه‌شمه‌رئاوا و وه‌ک موسوڵمانان ده خاکی بنێن. با مه‌لا ناڵبه‌ندیش ته‌ڵقینم بکا و پارەیهکیشی ده‌سکه‌وێ. به‌لام وه‌ک کولکه مه‌لا له‌گه‌ڵی حیساب که‌ن. نه‌چن زۆری بده‌نێ. جا ئه‌وسا له سه‌ر به‌ردی قه‌بره‌که‌م چی بنووسن؟ ئه‌وه بۆخۆی زۆر گرینگه. له جێگایه‌ک خوێندمه‌وه (گراچوا مارکس) کۆمیدیه‌نی ئامریکایی گوتبووی له سه‌ر به‌ردی قه‌برم بنووسن "خه‌جاڵه‌ت خۆم، ناتوانم ھه‌ستم". شه‌وگاری ئه‌مشه‌و من به‌وه پێکه‌نیوم. فیکرم کردەوه گوتم ده‌بێ ھه‌موو قهشمهریک له سه‌ر قه‌بره‌که‌ی قسه‌یه‌کی قۆر بنووسن تا قه‌برستان ببێته به‌زم و پێکه‌نین. نازانم شایه‌دیش بتانخاته گریان. به ھه‌ر حاڵ خۆدا نه‌کا ھاتوو مردم، له‌سه‌ر کێله‌که بنووسن " لای بهغهڵ ده‌ستیم. پێنج دهقهیکه دیمه‌وه" ، جا بمبه‌ن له‌لای قهشمهرژنێک بمنێژن! پیتان چۆنه؟ ھا؟ ئه‌گه‌ریش بۆتان پێک نه‌ھات، له جێه‌کی چۆڵ بمنێژن و ته‌نیا له سه‌ر کێله‌که بنووسن "مردن زۆر خۆشه، قه‌ت ته‌واو نابێ". ھه‌ر ئه‌وه‌نده و ھیچی تر.

جا ھه‌ر ئێستا بۆخۆشتان بیری لێ بکه‌نه‌وه له سه‌ر کێلی قه‌برتان چی بنووسن چاکه ده‌نا ره‌نگه تاوێکی تر دره‌نگ بێ.
+ نوشته شده در چهاردهم اردیبهشت ۱۳۸۸ ساعت 3:16 توسط دژهــۆنـی
|