موختار
موختار: كوڕه ئه‌رێ وه‌ڵا كورد سه‌ك و سه‌گباب و قاحپه‌بابه!!!
موختار خه‌ڵكی به‌نگلادێشه، كورته باڵایه، زۆریش كورت نییه، 19 ساڵ ده‌بێ و نابێ، به‌ناو چایی چییه، به‌ڵام هه‌موو كارێكی پێ ده‌كه‌ن.
دياره ئێمه ى خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی ئه‌ودیو له یه‌كه‌م رۆژه‌وه قه‌ت پێمان نه‌گوتووه چایه‌كیشمان بۆ تێكات، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌مدیو ئه‌گه‌ر گووشیان له قوونی بگیرێ به‌موختار ده‌ڵێن بۆیان ده‌ربێنێته‌وه، یانی جگه له چایی چێتی، جگه‌ره‌ی له‌سه‌ری كۆڵان پێ ده‌كڕن، گوڵه‌به‌رۆژه‌ی پێ ده‌كڕن، نانی پێ ده‌به‌نه‌وه ماڵێ، نیگابانی كۆمپانیای پێ ده‌ده‌ن، حه‌مباڵی پێ ده‌كه‌ن، قاپی سێ ژمی پێ ده‌شۆن، وڵاتی پێ خاوێن ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی تۆ به‌خه‌یاڵـتا دێـت و نایه‌ت پێی ده‌كه‌ن.
ئێمه خه‌ڵكی ئه‌ودیو سێچوارێكین، یه‌ك كاری پێ ناكه‌ین، نازانم بۆ، به‌ڵام پێ ده‌چێ ئه‌گه‌ر ژێستی مرۆڤ دۆستیشمان نه‌گرتبێ، چوونكه خۆمان به‌هاوده‌ردی ده‌زانین و پێمان وایه ئه‌ویش وه‌ك ئێمه غه‌ریبه‌یه هیچ كارێكی پێ ناسپێرین.
واته: بۆخۆمان چایی تێ ده‌كه‌ین، بۆخۆمان قاپه‌كانمان ده‌شۆین، بۆخۆمان به‌رپێی خۆمان ده‌ماڵین، بۆخۆمان گوو له قوونێی خۆمان دێنینه‌ده‌رێ و...
موختار ئێمه‌ی زۆر خۆش ده‌وێ، به‌تایبه‌ت زۆر زۆری من خۆش ده‌وێ، هه‌میشه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌حه‌به‌تی خۆی به‌من نیشان بدات دێت ده‌ست له‌سه‌ر قنگم داده‌نێ و بۆ ماوه‌یه‌كی كورت شان به‌شانی یه‌كتر و ده‌ست له‌سه‌ر قنگی یه‌كتر به‌بێ ده‌نگی راده‌وه‌ستین و، دوایی من ده‌ست پێ ده‌كه‌م و ده‌ڵێم: ئه‌رێ موختار له به‌نگلادێش به نینۆك ده‌ڵێن چی؟
موتار ده‌ڵێ: نوك!
موختار به سێبه‌ر ده‌ڵێن چی؟
ـ موختار: سایه
موختار به برۆ ده‌ڵێن چی؟
ـ برۆ
موختار به تووكی سه‌ر ده‌ڵێن چی؟
ـ تووك
موختار به ترێ ده‌ڵێن چی؟
ـ ئه‌نگوور
موختار به ده‌رگا ده‌ڵێن چی؟
ـ ده‌روازه
موختار به نان ده‌ڵێن چی؟
ـ برشتی ( بێرێشته )
موختار به منداڵ ده‌ڵێن چی؟
ـ به‌چه
موختار به پیر ده‌ڵێن چی؟
ـ بووره
موختار به پێستی به‌ده‌ن ده‌ڵێن چی؟
ـ چه‌رم
موختار به ددان ده‌ڵێن چی؟
ـ دان
موختار دایه‌ی تا ده بژمێره!
ـ ئێك ـ دوو ، سێی ، شوار، پێچ، شووش، عه‌و، هه‌ش، نۆ ، ده‌ی.
موختار به قوڕگ ده‌ڵێن چی؟
ـ هوڵقووم
موختار به بابه‌گه‌وره ده‌ڵێن چی؟
ـ ده‌دی
موختار ئه‌ی به دایه گه‌وره؟
ـ نه‌نی
موختار ئه‌ی كۆتر؟
ـ كۆتر
ئه‌ی به كه‌وش؟
ـ چووت
ئه‌ی به ...
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر جار وشه‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردی یان فارسی كۆن له زمانه‌كه‌یان ده‌دۆزمه‌وه قاقایه‌ك تێ ده‌كه‌م و ئه‌ویش وێڕای من قاقایه‌ك تێده‌كات و ده‌ڕوات به‌ره‌و كاره‌كانی.
ئه‌گه‌ر بڵێم له‌و ماوه‌یه دا زیاتر له سه‌ت وشه‌ی هاوبه‌شی كوردی و سه‌ت وشه‌ی هاوبه‌شی فارسیم له ناو زمانی به‌نگلادێش دا دۆزیوه‌ته‌وه پێم وایه كه‌مم گوتووه، ئه‌وه جیایه له‌و وشه عه‌ره‌بیانه‌ی كه هه‌م له زمانی فارسی و هه‌م له زمانی كوردی دا بوونیان هه‌یه و به‌نگلادێشیش هه‌ر وه‌ك ئێمه‌ی ده‌رده‌بڕن.
جا ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌و وشانه‌ن كه ریشه‌كه‌یان بۆ زۆر كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه، يانى به بڕێك پاش و پێش كردن، رێك ده‌بنه‌وه به كوردی یان ئه‌وه‌ی ئێمه پێی ده‌ڵێین فارسی، به‌تایبه‌ت ئه‌و وشانه‌ی كه پێوه‌ندی به سرووشت و ئاژه‌ڵ و ئه‌و جۆره شته كۆنانه‌وه‌یه، بڕێك سه‌روگوێلاكیان شكاوه...
ده‌زانن ئه‌وه یانی چی؟
ئه‌وه یانی زۆر شت!
هه‌مووجارێ به موختار ده‌ڵێم: وه‌ڵا قوربه‌سه‌ر تۆش به‌جۆرێك له جۆره‌كان كوردی، یان ئێمه به جۆرێك له جۆره‌كان به‌نگلادێشین، بۆیه هه‌ركه‌س راسته‌وه ده‌بێ تا بن نێوكمان ره‌زگقوونێ ده‌نێ! موختار پێ ده‌كه‌نێ و...
كه دێینه سه‌ر ده‌ردی دڵ كردن و شتی وا و ره‌خنه گرتن له خه‌ڵكی ئه‌م به‌قوڕێ گیراوه و جنێودان به خاوه‌ن كۆمپانیامان، من هه‌میشه بۆ كۆتایی پێ هێنان به قسه‌كانمان گوتوومه: كوڕه موختا وه‌ڵا كورد قاحپه‌بابه! قاحپه‌باب!!!
موختاریش هه‌میشه پێ ده‌كه‌نی و هیچی نه‌ده‌گوت.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ موختار كاره‌كه‌یان بۆ گۆڕیبوو و، گوتبوویان ئه‌وه بۆ تۆ باشتره، بردبوویان بۆ عه‌مبارێكی بارخاڵی كردن و باركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی شامپۆ و شتی وا و پێیان گوتبوو له‌وه به‌ولاوه تۆ لێره كار بكه و له‌وقسانه.
ئه‌ویش رازی ببوو و وای زانیبوو ده‌حه‌سێته‌وه و كاره‌كه قورس نییه، كه‌چی به‌یانی به كه‌لاكی هاتبوو بۆ كۆمپانیا و، یه‌كه‌م كه‌س منی دۆزییه‌وه و، به‌سرته و به‌ترسه‌وه گوتی: كوڕه وه‌ڵا كورد قاحپه‌بابه!!!
قاقایه‌كم كێشا و به‌سه‌ر سووڕماوی له‌وه‌ی موختار بۆیه‌كه‌م جار ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌كرد گوتم: موختار گیان بۆ؟ بۆ؟!
گوتی: كوڕه ناسر نه‌مزانی بوو كورد ئه‌وه‌نده قاحپه‌بابه! ئه‌مشه‌و له ساعه‌ت یازده‌ی شه‌وه‌وه تا به‌یانی چوار تڕانزیتیان بار پێ خاڵی كردووین و، دووسێ سه‌یاره‌ی دوو تۆنی و سێ تۆنیان پێ بار كردووین و، پێشیان گوتین ده‌بێ بچین به‌سه‌ر دووكانه‌كاندا دابه‌شی بكه‌ین، ئه‌ی نه‌خه‌وین؟ ئه‌ی ئیسراحه‌ت نه‌كه‌ین؟ باشه چۆن وا ده‌بێ هه‌ی بابه‌كه‌ی خاوه‌ن كۆمپانیا ده‌گێم!!!
ئه‌مجاره‌یان كزه‌یه‌كم له جه‌رگی هه‌ستاو قاقایه‌كى تالم تێ كرد و به‌دڵپڕییه‌وه گوتم: كوڕه نه‌وه‌ڵا كورد نه‌ك هه‌ر قاحه‌په‌بابه به‌ڵكوو سه‌ك و سه‌گباب و هیچ و پووچ و دایك به‌ڕه‌ڵایه!!!
كوڕه میلله‌ت دیتووتانه چیمان لێ به‌سه‌ر هاتووه؟ كوردیش فێری كۆیله‌داری بووه! كورد و كۆیله‌داری؟! ئاخر بڵێ رۆڵه تا دوێنێ به‌ده‌ست فارس و عه‌ره‌ب و تووركه‌وه قوز و قوونت ببوو به‌یه‌كێك، ئه‌وه بۆ وا له‌خۆت گۆڕای و ده‌ستت به چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵك كرد؟ تۆ پێم ناڵێی به‌كوێدا خۆت له‌بیر چۆوه؟ ئه‌گه‌ر تاماشاشیان ده‌كه‌ی رۆژی له‌جیاتی پێنج ره‌كه‌عه‌ت نوێژ په‌نجا جار قوون بۆ خودا له‌عاسمان ده‌كه‌ن، ئه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌چی له‌سه‌ر به‌رماڵكه هه‌ر ئه‌و كاته‌ی قوونیان له‌عاسمانه تا ناوكیان ره‌زگ قوونێ ده‌نێی كێ ده‌ڵێ خه‌تاته؟!
موختار: كوڕه ئه‌رێ وه‌ڵا كورد سه‌ك و سه‌گباب و قاحپه‌بابه!!!