ئاژانسی دهنگوباسی قه‌شمه‌ر پرێس...
چه‌ن هه‌واڵێک له ئاژانسی هه‌واڵی قه‌شمه‌ر پرێس...
پووتین که ساڵی ۲۰۰۰ بوو به سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا، وڵاته‌که‌ی کرد به پڵنگی ڕۆژهه‌ڵات و ئێستا له ته‌مه‌نی ۵۶ ساڵه‌یی دا ئاشقی کچه ژیمناستیک کارێکی ۲۵ ساڵان بوه.
مام جه‌لال بوو به سه‌رۆک کۆماری عه‌راق و ئیتر له‌و کاته‌وه کوردێک زیاتر له جاران له تیڤیه‌کاندا ده‌رکه‌وت.
ته‌به‌تیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن مه‌شعه‌لی ئۆلۆمپیک بگاته چین ده‌ست ده‌ده‌نه هه‌رچی کاره چونکه داوای سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن.
تورکایا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ماوه له که‌رکووک تۆپخانه دا‌نێت و خه‌ڵکی سلێمانیش له‌سه‌ر چنار بیره ده‌خۆنه‌وه‌و منیش لێره گوڵه به‌ڕۆژه ده‌ترووکێنم.
خوێندکارانی زانکۆی فه‌نی ڤیرجینیای ئه‌مریکا له ساڵهاتی کوژرانی ۲۳ که‌س له هاوپۆله‌کان و مامۆستا‌کانیاندا له هه‌ڵوێستێکی نمادیندا له سه‌وزه مه‌یدانی زانکۆکه‌یاندا ڕاکشان و بێده‌نگیان ڕاگرت.
خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه به یادی ۵۰۰۰ شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌یان تێکدا.
پاپ بێندیکێتی شانزده‌یه‌م چوه ئه‌مریکاو بووش و ژنه‌که‌ی و هه‌ر وه‌ها مه‌سیحیه‌کانی ئه‌و وڵاته پێشوازیه‌کی بێ وێنه‌یان لێ کرد.
مامۆستا ئه‌یوبی گه‌نجی بۆ جاری دوم بێ سه‌روشوێن کرا.
خاتوو "کارمه چاشێن" وه‌زیری به‌رگری ئسپانیا دووگیانه‌و تا دوو مانگی تر منداڵی ده‌بێت.
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک ده‌ڵێن وێنه گرێکی باشه!