گه‌وه‌رم قێخا...
ن.ف 1
سڵاو گوێخا، چۆنی؟ باشی؟ باش بی!
كاكه ئه‌مشه‌و به په‌له پڕووزه هاتبووم بۆ سه‌نته‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تێكی نوێ بۆ كونه كورد دابنێم كه قه‌شمه‌رئاوام بینی و دیتم جه‌نابی قێخا بابه‌تی داناوه ئه‌مشه‌ویش وازم لێ هێناو گوتم: چش له وێبلاگه‌كه‌ی خۆم و ئه‌وه رۆژێك و شه‌وێكی دیكه‌شم له‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه دانا.
مه‌به‌ست له‌و قسه‌یه ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی من هه‌میشه دۆخی قه‌شمه‌رئاوام له دۆخی وێبلاگه‌كه‌ی خۆم به‌لاوه گرنگتر بووه و بۆیه زیاتر بۆ قه‌شمه‌رئاوا به‌په‌رۆشم تا وێبلاگه‌كه‌ی خۆم و ئه‌وه‌شم سه‌لماندووه.
كاكه‌گیان با سه‌ره‌تا ئه‌وه روون بكه‌مه‌وه من نه‌هاتووم بۆ هێرش و دژایه‌تی كردن، به‌ڵكوو ده‌مهه‌وێ لێك حاڵی بین.
زۆر باشه، مه‌رج؟!
ده‌ی باشه، ده‌ست پێ ده‌كه‌م:
قێخاگیان، سه‌ری خۆت جۆرێك قسه مه‌كه، وه‌ك ئه‌و كابرایه‌ی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی حه‌ل كردبێ و پێی وابێ كه ئه‌و بابه‌تانه بایه‌ی ئه‌وه نین كه بورووژێندرێن!
گه‌وره‌م له‌خۆته‌وه بڕیار مه‌ده، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه ئاغا باڵاسه‌ریان ده‌وێ، من میز به ئاغاباڵاسه‌ر داده‌كه‌م و قه‌تم ناوێ.
ن.ف 2
كاكی خۆم، من ژیانی رێك خراوه‌ییم تاقی كردۆته‌وه، گه‌وه‌رترین تاوانێك كه رێكخراوه‌كان فێری ئه‌ندامه‌كانیان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه هه‌رچی وه‌به‌ر ده‌ستیان هات قولاپه‌ی بگرن و له‌وشاخ بۆ ئه‌وشاخ بكه‌ن و له‌ئاخریش دا كاتێك سه‌یر ده‌كه‌ن ده‌بینن له كاسێتێكی پڕ هه‌واڵ زیاتر هیچ نین و هه‌موو قسه‌كانیان كاوێژ كردنه‌وه‌ی قسه‌ی ئه‌م و ئه‌وه، ئه‌وه‌ی كه جه‌نابت ده‌ڵێی : باشتر وایه هه‌موو هێز و توانا‌مان له سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا کۆ بکه‌ینه‌وه..." ئه‌وه هه‌مان ئامۆژگاری رێكخراوه‌كانه به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆخۆشیان بزانن مه‌به‌ستیان له‌وقسه‌یه چییه؟
گه‌وره‌م قێخا بۆ پێت وایه ئێمه به‌ڕاده‌ی پێویست باسی ئه‌و سێ ئه‌ندامه قه‌ده‌خه‌یه ـ دیاره له‌روانگه‌ی جه‌نابته‌وه قه‌ده‌خه ـ مان كردووه؟ یانی ئێمه له‌گه‌ڵ ناوگه‌ڵ و پاشگه‌ڵ كێشه‌مان نه‌ما و وه‌لای نێین؟
ن.ف3
من كه بڕوا ناكه‌م ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تا هه‌تایه ببڕێته‌وه و هه‌میشه بابه‌تی نوێ بۆ گوتن له چوارچێوه‌ی ئه‌م چه‌ند وشه‌یه هه‌یه.
له‌یه‌ك ره‌سته دا پێت بڵێم:
قێخا ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی كه قه‌شمه‌رئاوا ئێستا گرتوویه‌تی ئه‌وه‌یه كه هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه كه كه‌سانێك یان هه‌موان له‌رێ ـ به‌بڕاوی جه‌نابت ـ لایانداوه، به‌ڵكوو ئه‌وه یانی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی لێره‌دا ده‌نووسن، جارێ له‌م چوار چێوه‌یه دا ده‌نووسن و وێبلاگه‌كه‌ش خۆی ئاراسته‌ی خۆی وه‌رگرتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی دیاریكراو هیدایتی بكات و ئه‌وه‌ش شانازییه كه خۆی رێگای خۆی دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بێ ئینسافی نه‌كه‌ی یه‌كجار واش نییه و ته‌نیا باسی پێش و پاشگه‌ڵ نه‌كراوه به‌ڵكوو زۆر شتی جیاواز گوتراوه و ئه‌وجۆره‌ی كه دیاریشه ده‌گوترێ ـ ئه‌گه‌ر لێ گه‌ڕێن ـ به‌ڵێ قێخا ئێمه له‌ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه دیتوومانه سایت و وێبلاگی تایبه‌ت به گه‌ڵ و پاشگه‌ڵیان هه‌یه و قه‌تیش نه‌هاتوون بیانكه‌ن به دادگا‌و باسی جددی لێ بنووسن، تا دنیا دنیاشه هه‌ر له‌سه‌ر گه‌ڵ و پاش گه‌ڵ ده‌نووسن.
ن.ف 4
من پێشنیارێكم هه‌یه:
بۆ ئه‌وه‌ی تاریكی نه‌كه‌وێته نێوان نووسه‌رانی قه‌شمه‌رئاو، پێوێسته هه‌ندێك كار بكه‌ین:
ـ : كۆمه‌ڵه قه‌شمه‌رئاوایه‌كی زنجیره‌یی دابنێین و هه‌ركامیان پێناسه و ناوه‌رۆكی تایبه‌ت به خۆیان تێدا بنووسرێ.
گوێخا گیان مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بابه‌تی گه‌ڵ و پاش گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆ وێبلاگێك بێ و بابه‌تی ره‌خنه له گۆمه‌ڵگا و گه‌نده‌ڵییه‌كانی با وێبلاگێك بێ و بابه‌تی ژن و منداڵیش با وێبلاگێك بێ و هه‌ركام له وێبلاگه‌كانیش ناویان قه‌شمه‌رئاوا بێ و هه‌ركامیان پێناسه‌ی خۆیان ببێ:
بۆ وێنه qeshmer2 بۆ وێبلاگێك ته‌رخان بكرێ كه باسی هه‌مووشتێكی تێدا ده‌كرێ، واته وێبلاگێكی گشتی بێ و ته‌خه‌سووسی نه‌كرێته‌وه و ببێ به پزشكی عوموومی و هه‌رچی هات تێیدا بنووسرێ.
بۆ وێنه qeshmer3 تایبه‌ت بكرێ به ره‌خنه له‌گۆمه‌ڵگا و پێناسه‌كه‌ی ئه‌وه‌بێ كه جه‌نابت ده‌ڵێى و، ته‌خه‌سووسیش بكرێته‌وه و، ببێته پزشكی ته‌خه‌سووسی قولاپه‌گرتنی گۆمه‌ڵگاو گه‌نده‌ڵییه‌كانی.
بۆ وێنه qeshmer4 ببێته وێبلاگێكی تایبه‌ت به قه‌شمه‌رژنه‌كان و فیمینیسته‌كان با به زمانی قه‌شمه‌ری به‌كه‌یفی خۆیان هه‌سپه‌كه‌یان تاوبده‌ن.
بۆ وێنه qeshmer5 تایبه‌ت بكرێ به منداڵ قه‌شمه‌كان
بۆ وێنه qeshmer6 تایبه‌ت بكرێ به...
ن.ف 5
قێخام ئیتر له‌خۆڕا هه‌ڵمه‌چوو و قۆڵی لێ هه‌ڵماڵه و ئه‌و ئه‌ركه به ئه‌ندامێكی ئاواییت بسپێره و ئه‌و وێبلاگانه‌ی پێ سازبكه و خۆشت له‌هه‌ركامیان دا حه‌زت لێ بوو بنووسه.
جه‌ماعه‌ت من قسه‌یه‌ك ده‌كه‌م ئێوه بڵێن من درۆ ده‌كه‌م:
ئه‌گه‌ر ماڵێك حه‌وت سه‌ر خێزان بێ و یه‌ك ژووریان هه‌بێ، تۆخوا ئیرادێكی هه‌یه دایك و باوكیان له‌بن سه‌ری منداڵه‌كانیان گان گانۆكێ بكه‌ن؟ ئیرادێكی هه‌یه كوڕی باڵغی ماڵێ له‌بن سه‌ری خوشك و دایك و براچووك و خوشكه بچووكه‌كه‌ی ده‌سپه‌ڕ بكات؟
ئیرادێكی هه‌یه شه‌وێ كچی ماڵێ هه‌موویان به قورسی خه‌و له‌خه‌و بكات و له‌بن سه‌ری بابی، كوره بێنێته‌وه ماڵێ و له‌گه‌ڵی تێخه‌و رێخه بكا؟
ئیرادێكی هه‌یه كوڕ گچه‌كه‌ی ماڵێ ئه‌گه‌ر شه‌وێ ترسا له‌ده‌رێ میز بكات بچێ به‌دزییه‌وه له‌بن براگه‌وره‌كه‌ی بكات و ئابڕووی به‌رێ؟
ده‌بڵێن درۆ ده‌كه‌م ده‌ی!!!
كاكه مه‌سه‌لی ئه‌و بنه‌ماڵه قه‌ره‌بالخه و ئه‌و یه‌ك ژووره، وه‌ك مه‌سه‌لی قه‌شمه‌رئاوا وایه و هیچی له‌گه‌ڵ ناكرێ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی باب و دایك شه‌ش حه‌وت ژووری دیكه چاك بكه‌ن و هه‌ركه‌س له‌ژووری خۆی خه‌ریكی كاری خۆی بێت و جار وباره‌ش له هاڵه گه‌وره‌كه به‌یه‌كه‌وه خڕ بنه‌وه، چایه‌ك شتێك بخۆن و چاو له فیلمێك بكه‌ن.
هیوادارم دڵگیر نه‌بووبی لێم، گه‌وه‌رم قێخا...