"ن.ف"
من "ن.ف" هاتمه‌وه... و ئێوه‌ش كه‌یفی خۆتانه!!!!
كاتی خۆی به‌هۆی ئه‌وه‌ی من بێته‌ربێتانه ده‌منووسی ـ دیاره بێته‌ربێتی له روانگه‌ی هه‌ندێك خوێنه‌ری قه‌شمه‌رئاوا ـ هێنده‌یان هێرش كرده سه‌رم تا ناچار بۆ ماوه‌یه‌ك به دڵڕه‌نجانه‌وه له‌ماڵی بابان "قه‌شمه‌رئاوا" رۆیشتم و، كورد گوته‌نی زیز بووم، كارم به قه‌شمه‌رئاوای كۆن نییه كه له‌وێش "من ده‌ڕشانه‌وه" و پێیان هه‌رس نه‌ده‌كرام، باسی ئه‌م قه‌شمه‌رئاوایه‌ی حازری ده‌كه‌م:
كه قۆناخی زیزیم ته‌واو بوو، له ناوی "چیكله پیاو"وه به ناوی "ن.ف" هاتمه‌وه بۆ ماڵه‌باوان ـ كارم به‌وه‌ی نییه یه‌ك ساڵی ره‌به‌ق وه‌ك چیله‌پیاو ته‌نیا خه‌مخۆری سه‌ره‌كیی قه‌شمه‌ڕئاوا بووم ـ باسی دوای چیلكه پیاویم ده‌كه‌م، واته كه بوومه‌وه به "ن.ف":
دیسان ده‌ستم پێ كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆستان هه‌ر پێیان وابوو من قسه‌ی قۆڕ ده‌نووسم، به‌ڵام من هه‌ر وازم له ـ به‌قه‌ولی برادةريَك كة لای وایه من كوسه شێعر ده‌نووسم ـ كوسه شێعره‌كانم نه‌هێنا، دوای ئه‌وه‌ی چه‌له‌حانێیه‌كی قورس له نێوان كورده گیان و كامیل و من كاروان و هه‌ندێك له خوێنه‌رانی قه‌شمه‌ڕئاوا دا ساز بوو، شه‌وێكی وه‌ك ئه‌مشه‌و كه له‌گه‌ڵ كامیل له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه قسه‌مان ده‌كرد، گوتم: كاكه باشه ئه‌وه من رۆیشتم به‌ڵام كامیل باوه‌ڕت بێ ئه‌م كه‌سانه‌ی دێن ره‌خنه‌ی بێ بنه‌ما ده‌گرن و لایان وایه به سووك كردنی كاری خه‌ڵك، خۆیان زۆر ده‌خه‌نه جانتایانه‌وه، هه‌موویان كه‌سانێكی جه‌وگیرن و له‌وه زیاتر هیچی تر نین، گوتم: كامیل ئه‌وه من ده‌ڕۆم به‌ڵام ئه‌م "ته‌ب"ی له قه‌شمه‌رئاوادا نووسینه ده‌خه‌وێ و وه‌ك تڕی بن گۆم ده‌چێ! ناڵێم به‌خۆشییه‌وه قسه‌كه‌ی من وه‌ڕاست گڕا، به‌ڵكوو ده‌ڵێم به‌خۆشییه‌وه جارێ جه‌وگیره‌كان و ئه‌وكه‌سانه‌ی لایان وابوو من قسه‌ی قۆڕ و بێ مانا ده‌نووسم هه‌موویان له‌تڕی سه‌ی چوون و به‌ته‌واوی بێ ده‌نگ بوون، پێم خۆشه، قوونی ره‌ش و سپی ده‌ركه‌وت.
ئێستا مه‌به‌ست له‌م قسانه چین:
مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه من وه‌ك ئه‌ندامێكی هه‌میشه ئه‌ندامی قه‌شمه‌ڕئاوا، دوای ماوه‌یه‌ك خۆ كڕ كردن، ده‌گه‌ڕێمه‌وه قه‌شمه‌ڕئاوا و بكوێرایی هه‌موو ئه‌و یانیگرانه‌ی قولاپه‌میان ده‌گرت ده‌ست ده‌كه‌مه‌وه به نووسین له قه‌شمه‌ڕئاوا!!! پێم وایه هه‌ركه‌س چاوه‌ڕوانی قسه‌ی شێوه ماقووڵانه‌یه و پێی وایه به ماقووڵ بازی چاكمان قوونی خۆمان پاراستووه ئیتر ده‌بێ له‌رووی هه‌ڵنه‌یه‌ت بگه‌ڕێته‌وه قه‌شمه‌ڕئاوا و بچێ تووری خۆی بخوات باشتره.
جارانیش وه‌ك خۆم ئه‌م گوویه‌م خواردووه و ئه‌مجاریش ئه‌م گووخواردنه دووپات ده‌كه‌مه‌وه:
ـ كورد به "ئه‌ندازه‌ی كافی" سایت و وێبلاگ و چوارچێوه‌ی شێوه ماقووڵی هه‌یه.
ـ ئه‌وه كورد بۆ قه‌ت ناوێرێ ئه‌گه‌ر بۆ جارێكیش بووبێ ئه‌و قسه و جنێو و ناونیتكه و فشقیاتانه‌ی خۆی له شوێنێكی وه‌ك وێبلاگ دا بڵاو بكاته‌وه؟
ـ میلله‌تانی دیكه هه‌موویان قه‌حپه‌خانه‌یان هه‌یه ـ مه‌به‌ستم ئه‌و شوێنه نییه كه به‌س ژنانی له‌ش فرۆشی لێيه ـ با كوردیش قه‌حپه‌خانه‌یه‌كی هه‌بێ، جا هه‌رچه‌شنه قاحپه گه‌رییه‌ك بێ!
ـ له‌سه‌ره‌وه له درووشمی قه‌شمه‌ڕئاوا چی نووسراوه؟ ئه‌ی بۆ ئه‌و درووشمه ره‌چاو ناكه‌ن؟
ـ گیانه دنیای زمانی ناراسته‌خۆ و كۆد و ئاماو ئیشاره و بن قه‌ڵاخ و توانج به‌سه‌ر چوو، ئه‌م سه‌ره‌ده‌مه ئه‌گه‌ر رووك و رووت و بێ په‌رده قسه نه‌كه‌ی كه‌س لێت حاڵی نابێ!!!! ئه‌سڵه‌ن كاتی ئه‌وه‌ی نییه بێت و كۆده‌كانت بخاته‌وه سه‌ر یه‌ك و خۆی تێدا بدۆزێته‌وه!!!
ـ به‌سسی كه‌ن! بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌سێك بڵێن كه سه‌گبابه، هه‌زار وشه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره به‌كار مه‌به‌ن! بۆ ئه‌وه‌ی تاریف یان زه‌می شتیك بكه‌ن پێویست ناكات هه‌زار شێر و رێوی به‌وشه بهێننه‌وه! ئێوه كه‌یفی خۆتانه به‌سسی ده‌كه‌ن یان نا، به‌ڵام من ئه‌گه‌ر كه‌سێكم پێ سه‌گباب بێ، یه‌كسه‌ر پێی ده‌ڵێم: ئه‌خه سه‌گباب تۆ چ گووخۆرێكی هاتووی له...؟
ـ سه‌ری خۆتان واز بێنن له‌م ماقووڵ بازاڕییه، وه‌ڵا دڵمان ته‌قی هێنده‌ی به نقابه‌وه ماقووڵ بووین، وه‌ڵا هیچمان به‌رگه‌ی ماقووڵ بازی ناگرین!
ـ ئه‌م ده‌ڵێ ژن دێته قه‌شمه‌ڕئاوا و نابێ شتی ناشیرنی تێدابێ، ئه‌و ده‌ڵێ فڵانه نووسه‌ری به‌ناوگا دێته قه‌شمه‌ڕئاوا و ده‌بێ نابێ گووی زیادی تێدابخورێ، ئه‌میان ده‌ڵێ قه‌شمه‌ڕئاوا شاخی وایه و باڵی وایه نابێ تێی بڕین! كوڕه ده وه‌ڵا وا نییه ده بیلا وا نییه! ئاخر بۆچی؟! بۆچی له‌خۆڕا ؟!!!؟! ده‌ی ژنه ژنه خۆ گورگ نییه! ده‌ی ماقووڵه و شاعیری چاكه با چاك بێ خۆ خود نییه!
ـ قه‌شمه‌رئاوا نابێ ته‌نیا جێگایه‌ك بێ بۆ ئه‌وه‌ی به زمانی ناراسته‌وخۆ رةخنة لة خةلَك بطيردريَ، به‌ڵكوو ده‌بێ زمانی راسته‌خۆشی هه‌بێ!
ـ براده‌رێكم هه‌یه ده‌ڵێ: مرۆی شاری ئه‌وه‌ی باشه به لۆكه سه‌ر ده‌بڕێ و به‌زمانی ناراسته‌خۆ جنێوه‌كانی خۆی ده‌دات و پلاری خۆی ده‌وه‌شێنێ و ئه‌وه‌شی پێ كارێكی چاكه، منیش پێم گوت: نه‌وه‌ڵا ئه‌وه مرۆی شاری نییه ئه‌وه هیچ و پووچی شارییه، من ئه‌گه‌ر بزانم كه‌سێك ناراسته‌خۆ جنێوم پێ ده‌دات زۆر گوندی ده‌جووڵێمه‌وه و شوورت و شووی به جنێوی راسته‌خۆ و پلاری راسته‌خۆ ده‌شۆمه‌وه!
به‌هه‌ر حاڵ مه‌به‌ست له‌م چه‌نه‌وڕیانه ئه‌وه‌یه:
من "ن.ف" هاتمه‌وه و رێچكه‌ی جارانی خۆم ده‌گرمه‌وه‌به‌ر و ئێوه‌ش كه‌یفی خۆتانه!!!!