ههههههههه
یۆنیفۆڕم
ئێره زانكۆخی هۆنه‌ره گواوییه‌كانی قه‌شمه‌ڕلێره، كۆبوونه‌وه‌یه:
ناقه‌شمه‌رێكی ریش دووبستی پرچ چواربست، دوای چه‌نه وڕییه‌كانی شه‌ش گوێره‌كه‌ی به‌ناو مامۆستا، هه‌ڵده‌ستێ و ئه‌م پێشنیاره ده‌دات: زه‌حمه‌ت نه‌بێ یۆنی فۆڕم بگه‌ڕێننه‌وه بۆ زانكۆخه‌كه‌مان، ههههههههه گۆمه نیست و گۆلاویستیش نییه، سه‌ری بچێ چۆك دادانی ناچێ!
نا قه‌شمه‌رێكی تر هه‌ستا: ئێمه پێویستمان به كتیبه، كتێبمان بده‌نێ با بتواننی ده‌زه‌كانمان باش حازر بكه‌ین، هههههههههه سه‌گباب پێی بوایه ئه‌ڤه‌ڵی ئیڤتیداییه!
ناقه‌شمه‌رێكی تر: ره‌خنه‌م هه‌یه: ئه‌وه كه‌ی زانكۆخه ئێمه هه‌مانه، به‌شی زه‌ق زه‌قه ( سینما ) ده‌چنه سه‌ر پۆل پێڵاوه‌كانیان ( كه‌وشه‌كانیان ) داده‌كه‌نن، ئه‌ی بۆ به‌شی زیكه زیك ( مۆسیقا ) و شه‌قی په‌قلی ( شێوه‌كاری) پێڵاوه‌كانیان داناكه‌نن نایكه‌م!!! ههههههههه
نا قه‌شمه‌رێكی دیكه: مامۆستا سه‌ره‌تا به‌ناوی خۆم و ئاماده‌بووان، زۆر به‌خێرهاتنی ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستی و جێی شانازی ده‌كه‌م و زۆر زۆر به‌خێرهاتنان ده‌كه‌م و ده‌ستتان خۆش بێ بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌تان و زۆر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌نرخ و جێی شانازی و فه‌خر و دڵگه‌رمی ئێمه بوو، زۆر سپاس هیوادارم پێشنیاره‌كه‌م جێ به‌جێ بكه‌ن! سه‌گباب له‌به‌ر ماستاو له‌بیری چۆوه پێشنیاره‌كه‌ی بكات، وای زانی كردوویه‌تی.
ناقه‌شمه‌رێكی دیكه هه‌ستا: به‌ڕێزان راسته ئه‌م زانكۆخه‌ی ئێمه پێشتر زیندان بووه، راسته جێگه‌مان نییه كاره عه‌مه‌لییه‌كانمان بكه‌ین و بۆیان كردووین به تێئۆری، راسته هیچ ئیمكاناتێكمان پێ ناده‌ن و زۆر دڵخۆشین به‌و به‌ڵێنانه‌ی تا ئێستا داوتانه و ره‌خنه‌ی من ئه‌وه‌یه: هه‌ندێك له‌و قه‌شمه‌ری خوێنانه‌ی ئێمه به‌یانیان نه‌فت له‌گه‌ڵ خۆیان ناهێنن و له نۆبه‌ی خۆیاندا كووره‌كه پڕ ناكه‌ن له نه‌فت ئه‌خه ئه‌وه چۆن وا ده‌بێ؟ پیاو ده‌بێ تۆزێك ویژدانی هه‌بێ ویژان! سه‌ركۆنه‌یان بكه‌ن!
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆبوونه‌وه‌كه: زۆرسپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆش بوو، ههههههههه سه‌گباب گۆشت قازی خۆواردووه! خۆش بوو!