پش پش باران ده‌بارێ
پش پش باران ده‌بارێ!
له باشووری قه‌شمه‌رئاوا، جگه له كاناڵه ئاسمانییه‌كان، له چه‌ند ساڵی رابردوودا، به‌سه‌ریه‌كه‌وه زیاتر له 50 كاناڵی ته‌له‌فزیۆنیی ناوخۆیی دامه‌زراون و په‌خش یان وه‌شانیان هه‌یه ـ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی ده‌مهه‌وێ لێره‌دا باسی بكه‌م كورد گوته‌نی جۆرێك نانوودۆبڕیی خۆشمی به‌دواوه‌یه، به‌ڵام سه‌رباقی ئه‌وه‌ش ناتوانم چاوی قه‌شمه‌رییانه‌می لێ گێل بكه‌م و به‌خۆم بڵێم چوونكه خۆشم له‌م رێگه‌یه‌وه نانێكم ده‌ست ده‌كه‌وێ خه‌ڵك چاوی ده‌رێ چه‌ند نانی لێ ده‌سووتێ!!! هه‌ربۆیه ده‌یڵێم چش له‌و نانه‌ش ـ به‌رنامه‌كانی ئه‌م كاناڵانه به گشتی پێك هاتوون له: په‌خشی سه‌رله‌به‌یانیی قوڕئان، گۆرانی كوردی و ناكوردی، بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی ژێرنووس كراوی عه‌ه‌ره‌بی و كوردی، دوبلاژی عه‌ڵقه یان سڕیاڵه فارسی و توركی و عه‌ره‌بییه‌كان، هه‌روه‌ها تاق و لۆقه ته‌له‌فزۆنیش هه‌ڵده‌كه‌وێ كه یه‌ك تۆز زیاتر له‌وانه‌ی ئێمه باسمان كردن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه! به‌ڵام به‌گشتی ئه‌وانه به‌رنامه‌كانیانن.
له‌م 50 ته‌له‌فزۆنه‌ش رێك 50 دانه‌یان به‌شێكیان هه‌یه به‌ناوی "SMS " كه نه‌وارێكی باریكه كه یان له‌سه‌ره‌وه یان له خواره‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان SMS " ی هاووڵاتیانی تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه كه كه‌مترین SMS "ێك كه رۆژانه بۆ ئه‌م ته‌له‌فزیۆنانه ده‌چێ هه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌ی 5 هه‌زاردانه‌یه، هه‌ر SMS "ێكیش 20 سێنت واته نزیك 250 دینار و نزیك 200 تمه‌نی تێده‌چێ! به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، واته ئه‌گه‌ر ئامارێكی گۆتره‌ی نزیك به راستی بۆ دابنێین ده‌بێ بڵێین هه‌ر بینه‌رێكی ئه‌م كاناڵانه رۆژانه 20 "SMS " ده‌نێرێت بۆ كاناڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی و هه‌ندێكیان نزیكه‌ی رۆژی 50 "SMS "یش ده‌نێرن، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی SMS "ده‌نێرن كوڕ و كچی گه‌نجن، هه‌ندێك جار بینراوه كه كه‌سانی به‌ساڵاچووش SMS " ده‌نێرن، ئێوه بێننه پێش چاوی خۆتان باوكێك له كن كوڕ و كچه گه‌نجه‌كه‌ی خه‌ریكه SMS " ده‌نێرێ بۆ ته‌له‌فزیۆنێك و كچ و كوڕه‌كه‌شی هه‌ر ده‌ینێرن بۆ ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه و له‌وانه‌شه شه‌ڕه SMS " له‌گه‌ڵ یه‌كتریش بكه‌ن و هیچیان به‌وی دیكه‌شیان نه‌زانن! زۆر سه‌یره وانییه؟ جا له‌هه‌مووی سه‌یرتر سه‌یری ئه‌م SMS "سانه بكه‌ن بزانن به‌گشتی ناوه‌رۆكیان چین و چی‌یان تێدا باس ده‌كرێ، ئه‌و چه‌ند SMS "ه‌ی خواره‌وه جوانترین و رێك و پێك ترین SMS "ه‌كان بوون كه پێم هه‌ڵبژێردراوه و پێم وابێ رووی مه‌جلیسیان هه‌یه كه بڵاویان بكه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ش SMS "ه‌كان:
$ من كوڕێكی باڵابه‌رزی قسه‌خۆشم بۆ كچێكی به‌وه‌فا ده‌گه‌ڕێم# چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام$ من كچێكی دڵشكاوم بۆ كوڕێكی قۆزی شیك پۆشی لووت به‌رز ده‌گه‌ڕێم# چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام$ من بێزار شادان ته‌مه‌ن 17 ساڵ حه‌زم له كچێكی چاوشینی ده‌وڵه‌مه‌نده# چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام$ من گۆڤه‌ند كافكا ته‌مه‌ن 19 ساڵ حه‌زم له كوڕێكی ده‌نگ خۆشه# چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام$ من رامبۆ ماملێ حه‌زم له كچێكی مه‌حه‌جه‌به‌ی سپی و سۆڵ و ناسكۆكه‌یه# چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام$ من ژینۆ ده‌مهه‌راش حه‌زم له كوڕێكی بێ ده‌نگی گێلی گوناحی فه‌حه‌یه# چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام$ من وه‌ردی بارشێلۆنا داوای گۆرانی " وه‌ی وه‌ی" خوله سمێل ده‌كه‌م# تكایه چاوه‌ڕوانم$ من هه‌ناسه ریاڵی حه‌زم له گۆرانی " پش پش باران ده‌بارێ" ی فاته داییره‌یه# تكایه چاوه‌ڕوانم!