میرزا:
وەرزی گەرمایە سهر ئەستوور ئەبێ بەم هاوینه!
قەشمەر ئاوا هەرەسی بردووە زۆر بێ تینە !
هەڕەتی قەشمەرییە و گەر حەمە با دەیفەرموو :
...ێری ئەو عالەمە بەو وەزعییەتە و بەو ژینە !!
سەرەتا حەزرەتی کامیل کە دروودی لێ بێ
جەددی ئەعلایە نەجیبزادەیەکی دێرینە !
گەرچی ئێستاکە لە هەولێرە دڵی وا لێرە !
هەر خەریک تەرجەمەیە و عاشقی رامووسینە !
قوون بە گێچەڵ لە کتێبخانەیەکی دوور لە کەرەج !
کاری هەر مێعر و قسەی قۆڕ و شێعر نووسینە !!
دەرسی دین ئێژێ بە خەڵکی کورە خۆ کوردەگیان
لاییکی موتڵەقە ، بێ باوەرە ئەو بێدینە !
ئەوەتا باجی لەوێریش بە شەرەف رۆژ و شەو
هەر خەریکی فێمێنیسم ، مافی ژن و مێینە !!
کاکە ناسریش لەوەتا دەستی براژنی گرتووە !
کاری هەر باوەش و هەر باوەش و ماچ ماچینە!
باسی دژهۆنی نەکەم باشترە کەس نازانێ !
جا لە کوێیە ؟! وەبزانم لە نزیک بێرڵینە !
خۆ بناریش بە غەوس خوێری وەکو خۆی هەر نیە !
وردەواڵەیشی هەیە و عاشقی کاف و سینە !
سێزدەیەک بوو لە قسان حەزرەتی سێزدەی ناو بو!
ئەویش ئێستاکە لە مەزرایە لە سەر ماشینە !!
بۆ زبێد هەرچی بڵێم هەر کەمە بەو قورعانە !
هەڕەتی لاوییەتی و مەمکی دەڵێی هەنگوینە!
کۆنە قەشمەر وەڕەزی قەشمەریە و تەنیایە !
کچە کوردیش گلەیی زۆرە لە دەس نێرینە !
حەزرەتی مازوو بە رەحمەت بێ بە جێی هێشت بۆمان
ئەو کتێبە مەزنە و دوو سێ دەنک قۆڕینە !
منی میرزاش کە لە تارانم و قەیراناویم !
هێند قەرزدارم و چارەم سەفەری ماچینە !
قەشمەرینە دە وەرن پێکەوە دەس پێبکەنەوە!
ژینی بێ قەشمەری وەک ژەهرە لە کوێ شیرینە !
قافیەی تەنگە نەزیرەی مەکە میرزا زینهار !
ئەوی لەو قافیە بۆت ماوەتەوە هەر هینە !!!
![]()