كتێبی خیلقه‌ت، به‌شی یه‌ك.
كتێبی خیلقه‌ت
به‌شی یه‌ك
له سه‌ره‌تا خودایه‌ك هه‌بوو و له به‌هه‌شتێكی گه‌وره پڕ له زینه‌وه‌ری جۆراوجۆر پادشایه‌تی ده‌كرد. رۆژێك خودا دوای چاڤدێری رۆژانه‌ی به‌هه‌شت به شه‌كه‌تی گه‌ڕاوه قه‌سره‌كه‌ی، و له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی راكشاو سه‌ری نایه سه‌ر باڵنجی حه‌ریر. خودا چوار مێلوێن ساڵ نوست.
٭٭٭٭٭٭٭٭
خودا تێرخه‌و خه‌به‌ری بۆوه. ده‌ست و لاقی درێژكردوو و چاوی به كه‌فی په‌نجه‌ی ماڵی. هیچ شتێك دیار نه‌بوو. دیسان چاوی ماڵی. تاریكیه‌كی خه‌ست و ترسێنه‌ر وڵاتی داگرتبوو. خودا خۆفی كرد. به دڵته‌نگیه‌وه تماشایه‌كی ده‌ورووبه‌ری كرد و گوتی: "من چه‌ند كاتژمێره خه‌وتووم؟ "
٭٭٭٭٭٭٭٭
به‌رله‌هه‌موو كارێك پێویست به رۆشنایی هه‌بوو. كه‌وابوو خودا چه‌قه‌نه‌یه‌كی لێداو به ده‌نگی به‌رز گوتی " رووناكی بێ!". به‌ڵام رووناكی نه‌هات. دوباره چه‌قه‌نه‌یه‌كی‌تری لێدا و گوتی "رووناكی بێ!" دیسان خه‌به‌رێك نه‌بوو. چه‌ندجاری تر چه‌قه‌نه‌ی لێدا. چ قه‌وماوه؟ خودا به سه‌رسامی له خۆی پرسی. خودا زۆرتر خۆفی كرد.
٭٭٭٭٭٭٭٭
پاش ماوه‌یه‌ك تێڕامان وه‌ك ئه‌وه‌ی خودا شتێك هاتبێته یادی به ده‌ستی سه‌ری خوراند و بزه‌یه‌كی تاڵ چوه سه‌ر لێوی. پاشان به بێدڵیه‌وه له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی هه‌ستاو به‌زه‌حمه‌ت ویستی خۆی بگه‌یێنه‌ته وه‌تاغی كونتڕۆڵ به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو له‌ناكاو رووناكی بۆخۆی هات. وڵات رۆشن بوو. خودا سڵاواتێكی لێدا و خه‌یاڵی ئاسووده بوو.
٭٭٭٭٭٭٭٭
خودا له قه‌سره‌كه‌ی هاته د‌ه‌رێ. سه‌یرێكی ناو باخی به‌هه‌شتی كرد. هیچ زینه‌وه‌رێك به دیاره‌وه نه‌بوو. وڵات كپ و كڕ. ته‌نانه‌ت مێشێك له حه‌وا نه‌ده‌فڕی. ده‌تگوت به‌هه‌شت به‌ته‌واوه‌تی چوڵ كراوه ... یا ره‌نگه دانیشتووه‌كانی مردبوون؟ چۆن شتی وا ئیمكانی هه‌یه؟ خودا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر چوه ناو بیره‌وه. زۆر حه‌ولی دا تێ‌بگا چه هه‌ڵه‌یه‌ك مومكنه رووی دابێ. ئایا پێشتر ده‌ستووری داوه هه‌موویان بكووژن و بۆخۆی له‌بیری نیه؟ به‌ڵام چۆن شتی واده‌بێ؟ ... بێ فایده بوو. خودا هه‌رچی ته‌قالای كرد هۆكارێكی لۆژیكی بۆ ئه‌م رووداوه سه‌مه‌ره نه‌هاته زه‌ینی. سه‌رنجام له‌بیركردنه‌وه ده‌ستی كێشا‌و شانێكی هه‌ڵخست و گوتی " كوڕه به توون! سه‌ری خۆم سڵامه‌ت ..." ئه‌مه‌ی گوت‌و ده‌ستی خسته گیرفانی و به فیكه‌لێدان گه‌ڕاوه به‌ره‌و قه‌سره‌كه‌ی. به‌ڵام له رێگای قه‌سر خودا دیمه‌نێكی زۆر سه‌یری دی.
٭٭٭٭٭٭٭
تاقه گو‌ێدرێژێك له قوژبنێكی باخ ملی داخستبوو و به ئاسووده‌یی بۆخۆی ده‌ڵه‌وه‌ڕی
...