" تەفسیری کتێبی خیلقەت "

عەقیقەت ئەو شتەیە ئێمە دەیڵێین و ئەو شتەی ئێمە دەیڵێین لە کتێبی پیرۆز دا هاتووە ، کتێبی پیرۆزیش عەینی عەقیقەتە، جگە لەوە عەقیتێكی تر هەبوونی نیە و باقییەکەی تڕڕەهاتە !!

کتێبی خیلقەت کتێبی بە سەرهاتی کائینات و قەشمەرە ، کە چۆن پەرەوەرندەی گەورە ئەوانی لە باشترین شێوە دا وەدی هێنا ! مازووتوانای بە دەسەڵاتە ، هەر فەرمانێ مازوو بیدا ئەبێ پێک بێ...
کتبی خیلقەت بەزمانێکی کۆنی قەشمەری نووسراوە و هەڵگری هێماگەلێکی دژوارە ، رەنگە فامی ئەو کتێبە بۆ هەموو کەس بە یەک ڕادە نەبێ ، بۆیە تەفسیرێک لە سەر ئەو کتێبە مەزنە پێویستە !
سەرەتا بیڵێـم تەنیا ئەو تەفسیرەی من تەفسیرە و هەر تەفسیرێک جگە لەوە، تڕەهاتە !نەڵێن پێی نەکوتین !

1. بەشی یەکی کتێبی خیلقەت خەونێکە کە خودا ئەیبینێ ، لە بەشی دووهەم دایە کە خودا لە خەو رادەچەنێ !
ئەو هەمیشە پێیوابووە پەروەرندەی کائیناتە و هەموو گیانداران مل‏کەچی فەرمانەکانی ئەون، کەچی ئەمە جگە لە خەیاڵ و تەوەههوم شتێکی تر نیە !

2.خودا کاتێک لە خەو هەڵدەستێ بەغار دەڕوا گوێدرێژەکە لە باوەش دەگرێ و دەڵێ بمبەخشە، بمبەخشە !
بۆ؟
ئایا خودا پەشیمانە لە خوڵقاندنی ئەو گوێدرێژە بەستەزمانە؟بە بێ شک هەر وایە !

3.خودا لە نهایەت‏دا بە جووتەی ئەو گوێدرێژە دەمرێ ! مەخلوق خالقی خۆی دەکووژێ! ئەمە کۆتایی ژیانی کۆمیکی خودا و سەرەتای ژیانی تراژیکی گوێدرێژە ! بەراستی گوێدرێژ بە کوشتنی خوداکەی هەموو سەرەرۆییەک بۆخۆی فەراهەم ناکا !؟؟

4.مازوو ئەو کات لە بەر مەمکان بووە! ئەمە چ مانایەک ئەدا ؟ ئایا خودا ژنێکی بووە، کەسێکی تر جگە لە مازوو پاش مەرگی خودا لە بەهەشتی بەرین داژیاوە؟
کۆمەڵێک لە موففەسسیران دەڵێن جگە لە حەزرەتی مازوو کەسێکی تر لە بەهەشت نەبووە !
ئەدی پرسیار ئەوەیە مازوو بە چی بەڕێوە چووە و بژیوی ئەو چ بووە ؟!
کۆمەڵێکی تر لە موففەسسیران دەڵێن لە راستیدا ئەو گوێدرێژەی لە بەهەشت لە گەڵ حەزرەتی مازوو ژیاوە، ماکەر بووە و حەزرەتی مازوو بەشیری ئەو ماکەرە گەورە بووە !
پاش ئەوەش مازوو باڵغ دەبێ و وردە وردە فام دەکاتەوە ، بۆ ئەوەی ئەوپەڕی سپاس و پێزانینی خۆی بەرامبەر بە ماکەر دەرببڕێ ، لە ئێسقانی چەپی پشتی ئەو ماکەرە گۆڵەکەرێک دەخوڵقێنێ و بە هۆی جووتەیەک کە ماکەر هاویشتی هەردوکیان لە بەهەشتی بەرین وەدەر دەنێ !

5.بەڵام پرسیاری گرنگتر ئەوەیە ، مازوو بۆخۆی لە کوێوە هاتووە؟
بۆ ئەو پرسیارە لە لایەن مووفەسسیرانەوە دوو روانگەی جیاواز هەیە :
ئەلیق : مازوو لە ئەزەلەوە هەر بووە و هەر بووە!
بیق : ماکەر بە فووی خودا ئاوس بووە و مازوو بەرهەمی ئەو فوویەیە !

6.هەموو پرۆسەی خیلقەت 13رۆژی خایاند، هیچ کام لە مووفەسسیران نازانن بۆسێزدەیە و بۆ وێنە بۆ دوازدە نیە ، بەڵام 13لە فەرهەنگ و مێژووی قەشمەری دا رەقەمێکی پیرۆزە  !

7.مازوو لە حەفتەی دووهەمی خیلقەتەوە دەیکاتە فشە ! ئەوەش هەڵگری  پەیامێکی زۆر گەوەرە و تایبەتە : دنیا یانی تڕرەهات ، باقییەکەی قسەی قۆڕە یا پێچەوانەکەی !!

8.لە کتێبی خیلقەت را دیارە مازوو پیاوێکی سیگاری بووە ، چوون لە 13 رۆژ  دوو سێ رۆژی تەرخان کردووە بۆ  دروستکردنی جگەرە و دووکەڵ و شقارتە ، بۆیە ئێستاش لە قەشمەرئاوا دەڵێن جگەرەکێشان سووننەتێکی پیرۆزە و جگەرە ، سووننەتی مازووه !!

9.دیسان لە کتێبی خیلقەت را دیارە مازوو زۆری حەز لە خواردنەوە بووە و رۆژێکی تەواوی تەرخان کردووە بۆ دروست کردنی شەرابی حەوت ساڵە !کەواتە خواردنەوەش هەر سووننەتێکی پیرۆزە لای قەشمەران !

10.مازوو رۆژی سێزدەهەم و لە حاڵێکا سەرخۆش سەرخۆش بووە ، قەشمەری خوڵقاندووە ! بۆیە قەشمەری نەریتێکی پیرۆزە و قەشمەر هەمیشە سەرخۆشە !!

11.پاش خیلقەت مازوو بزەی لێوی هاتووە و بە خۆی کوتووە : هه‏ی ئافه‏ره‏م بۆخۆم که باشترین خوڵقێنه‏ره‏کانم ! ئه‏رێ‏وەڵڵا...!!
وێدەچێ مازوو زۆری کەیف بە خۆی هاتبێ !

12.ئەوانە هەمووی عەقیقەتن و ئەگەر پێت وایە فشەیە لە هەڵە دای !

13.ترسام ئاهی رەقەمی سێزدە بمگرێ ، بۆیە بە سێزدە کۆتاییم پێ هێنا !ئەرێ‏وەڵڵا...