غه‌زه‌لێکی پۆست مۆدێرن
مه‌نجه‌ڵێ دۆڵمه و که‌مێ ترشیات و پیوازی سبی
بۆت ببرژێنن له‌لاوه گۆشت قه‌ل و قازی سپی
چوار لیتر عاره‌ق سه‌گی و رێواس و چیپسیش بۆ مه‌زه
بێته به‌ر ده‌ستت کچێکی لووس و ته‌ننازی سپی
کوا به‌هه‌شت وا خۆشه، بۆوه‌ی ئه‌و ره‌دیفه تێک نه‌چێ
موتریبێ بێنن که بۆمان بچڕێ ئاوازی سپی
پۆست مۆدێڕنه شیعری ئاغا جا که وای لی هات ده با
دوو کچۆڵه بێن و بۆمانی بکه‌ن نازی سپی
یاخی ئه‌مڕۆ چۆته سه‌ر رێگای ره‌شی یاخیگه‌ری
پێێ بڵێن با بێته‌وه سه‌ر ره‌وت و رێبازی سپی
با سه‌ری داخات و ببته نۆکه‌ری ئاغا ده‌نا
بۆ ئه‌به‌د ته‌مبێێ ده‌کا ئاغا به ئامرازی سپی
+ نوشته شده در بیست و یکم مرداد ۱۳۸۹ ساعت 0:28 توسط قه‌یخا کورده
|