"نامه‏یه‏کی سه‏ر ئاوه‏ڵه بۆ ئاغا"

ئاغای خۆم
عەرزی با سەعادەتی بەنده‏گیت بکه‏م
یەکێک لە بینەرانی قەشمەرئاوا،یان باشتر بڵێـم یەکێک لە لایەنگرانی قەشمەرئاوا و رێبازی قەشمەریسم ،بۆ درۆت حەزر بکەم خۆشی پێموا لە حێل و حەشیرەی قەشمەرانە بەڵام لە سایەی سەری فارسی وان تووشی پەلاماری فەرهەنگی بووە ، بەڵام ئاغای خۆم بۆ کوێ دەچێ؟ ئەوەنی شاعیر دەڵێ:
هەر کەسی کوو دوور ماند ئەز عەسڵی خیش
بازجوویەد رووزیگاری وەسڵی خیش!

دەی ئاغا حەرزم دەکردی ، حافرەتێکە بە ناوی کچە کوردی بە گلەیی، کە گوایە گلەیی زۆرە لە دەست رەفتار و کرداری پیاوانی ناوخۆ و بە منی راسپاردووە پیاوێکی لە دەرەوەی وڵات بۆ وەدۆزم ، یانی لە خاریجیستان !دەڵێن گوایە نەماوە بۆ پیاوانی خاریجی !
جا ئاغای خۆم ، کوتم جەنابت دۆست و ناسیاوت لە خاریج و ماریجەی زۆرە ، بەشکم یەکی بۆ وەدۆزی و بەرۆکی من بەردا !
کوتم پرسێکیش بە جەنابت بکەم ئەرێ دژهۆنیت پێ چۆنە؟!

ئەرێ وەڵڵا...