پێرێ شه‌و، دره‌نگان ئه‌و کاته‌ی قه‌شمه‌رئاوا بوونه‌وه‌ری به‌خه‌به‌ری لێ نه‌مابوو و ته‌نانه‌ت مریشک و که‌ڵه‌شێریش بۆخۆیان تێخزابوون و له‌ غوڕابی شیرین خه‌و دا بوون، رێم که‌وته وێبلاگی پێشه‌نگ، واتا‌ وێبلاگه‌ پڕ پێت و به‌رهه‌مه‌که‌ی شاعیری خۆشه‌ویست و داهێنه‌ری شیعری شێت، کاک یۆنس ره‌زایی. ده‌مێک بوو سه‌ردانم نه‌کردبوو و گه‌لێک بابه‌تی جوانم تێدا خوێنده‌وه‌. هه‌ر وا که‌ به‌ بابه‌تان دا ده‌هاتمه‌ خوار چاوم به‌ ته‌نزێکی مه‌ولانادا جه‌ماڵه‌دینی مهابادی که‌وت که‌ پێشتر خوێندبوومه‌وه‌. تاقه‌ کامێنتێکی بۆ نووسرابوو که‌ ئه‌ویش وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا هی جه‌نابی میرزای خۆمان بوو. کامێنته‌که‌ی میرزا ئه‌گه‌رچی تاکه‌ به‌یتێک بوو به‌ڵام هه‌ستی قه‌شمه‌رایه‌تیمی بزواند و بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی وڵامێکی قه‌شمه‌رییانه‌ بۆ قه‌شمه‌رییاته‌که‌ی مه‌ولانا بنووسمه‌وه‌. ئه‌مشه‌و بیرم لێ کرده‌وه‌ حه‌یفه‌ قه‌شمه‌رانیش له‌و شتانه‌ بێبه‌ش بن. جا چونکه‌ بۆخۆشمان قه‌شمه‌رئاغاین ئیزنمان نه‌ له‌ کاک یۆنس وه‌رگرت و نه‌ له‌ جه‌نابی مه‌ولانا. رێک کۆپیمان کرد و لێره‌ دا هه‌ڵمانڕشتن. جا بیخوێننه‌وه‌ و ئافه‌رین بۆ ئاغاتان بنێرن.

 

لێم ببووره‌ گه‌ر که‌مێکیش ناحه‌زم!

 

مه‌ولانا جه‌ماڵه‌ددین-مه‌هاباد

 

رۆژ و شه‌و هه‌رچی ده‌که‌م ناڕواته‌ پێش

هه‌ر ده‌ڵێم با له‌و جیهانه‌ی دابه‌زم

حه‌یفه‌ با بیبا و ته‌ڕ ماڵی غه‌زه‌ل

چه‌تری چاوت بێنه‌ پێش تا کا‌غه‌زم

 

]ئه‌و خه‌باته‌ش سه‌رکه‌وت،شادی و به‌زم

تا هه‌موو ئه‌ندامی له‌ش بێنه‌ نه‌زم[

 

دێن ده‌ڵێن:بۆچی سپیکاری ده‌که‌ی

روو ره‌شی باوی نه‌ما تێک چوه‌ نه‌زم

قامکه‌کانت با زمانیان بێته‌ ده‌ر

من که‌ ناخونگیر نه‌بم بۆ ده‌یگه‌زم؟

 

نه‌فره‌تی بن ئه‌شقی سه‌ر نیم وه‌ک ره‌قیب

چرکه‌ چرکه‌ی رووح و له‌ش خولیا و حه‌زم

وه‌ک ئه‌وان ئه‌نگه‌ل نه‌بم ئه‌ی پارچه‌ گۆشت

زۆر غوروره‌ پێته‌وه‌ چه‌قڵ و به‌زم

 

--------:

لات به‌ جێماون سه‌ری ئه‌من و ئه‌زه‌ل

لێم ببووره‌ گه‌ر که‌مێکیش ناحه‌زم!

 

 

تاک به‌یته‌که‌ی میرزا

 

حالەمێ وەک دایرە و تۆ مەرکەزی


لێت دەبوورم گەر کەمێکیش ناحەزی!

 

 

 

کێ ده‌ڵێ تۆ ناحه‌زی؟ ناحه‌ز ئه‌زم

 

شه‌مسه‌دین قه‌شمه‌رئاغا – قه‌شمه‌رئاوا

 

کێ ده‌ڵێ تۆ ناحه‌زی؟ ناحه‌ز ئه‌زم

وه‌ک مه‌لایان سوار ده‌بم دانابه‌زم

 

ئاوه‌دانمان کرده‌وه‌ کۆڕی خه‌بات

ئێمه‌ کوردین نابه‌زین و نابه‌زم

 

خاڵه‌ مه‌ولانا له‌ مه‌ولا ناعیلاج

قه‌شمه‌رم بۆت دێمه‌ مه‌یدانی ره‌زم

 

بوو به‌ سووتمان ئاگریان به‌ردا له‌ که‌ژ

خه‌ڵکی دارستانی سووتا من ڕه‌زم

 

مه‌ی نه‌مێنێ من به‌ چی سه‌رخۆش ده‌بم؟

قافییه‌ش تۆزێ بله‌نگێ ده‌یدزم

 

خه‌ڵکی خوشکی شوو ده‌کا من دۆسته‌که‌م

خه‌ڵکی تر بارگینی ده‌مرێ من په‌زم

 

شیعری تۆ ده‌رزی و ده‌زوو بێ من خه‌یات

بیکه‌یه‌ چێشتی مجێور، ئاشپه‌زم

 

تۆ ئه‌گه‌ر لێم ببیه‌ مازوو من گه‌زۆم

تۆ ئه‌گه‌ر سه‌وهانی قوم بی من گه‌زم

 

ببیه‌ مه‌ولانا منیش ده‌بمه‌ هه‌تاو

تۆ ئه‌گه‌ر سانتی میتر بی من گه‌زم

 

 

بێتو‌ میزا گیر نه‌دا عه‌رزت ده‌که‌م

شیعری تۆ وه‌ک دایره‌ و من مه‌رکه‌زم

 

- قه‌شمه‌رئاوا!!!

 - کاکی رانه‌نده‌ هه‌یه‌

رایگره‌ لێره‌‌ ده‌خوازم دابه‌زم



 

کاری خۆته‌ قافیه‌ و نه‌سر و نه‌زم

 

قه‌شمه‌ر بانوو

 

چون به‌ باڵا رێکم و چه‌ندین گه‌زم
قافیه‌م په‌ک ناکه‌وێ له‌سه‌ر (ه‌زم(

شۆخ و شه‌نگ و چاو خوماریش گه‌ر نه‌بم
باوه‌ڕم پێ بکه‌ن که‌ من زۆر بێ به‌زم

رێک و پێکه‌ شێعره‌که‌ت تا خوا ده‌ڵی
کاری خۆته‌ قافیه‌ و نه‌سر و نه‌زم

هێنده‌ خۆشه‌ شێعره‌که‌ت ئاغا ده‌ڵێم
تا به‌یانی من له‌ خۆشیان هه‌ڵبه‌زم

شه‌و دره‌نگه‌ و خه‌و له‌ چاوم ناکه‌وێ
کیبورد قه‌ڵه‌م ، مانیتۆریشه‌ قاقه‌زم

هه‌م نه‌خۆشم هه‌م خه‌موشم ئێسته‌که‌
چش له‌ وه‌زن و قافیه‌ ، زۆر وه‌ڕه‌زم

قژ بژ و ماندوو له‌ دیوه‌خان ده‌ڵیم
کێ ده‌ڵێ تۆ ناحه‌زی ؟ ناحه‌ز ئه‌زم



هه‏ر وەکی بیستوومه خه‏تتی قیرمزی!

میرزای قه‌شمه‌رئاوا


قافیه ئه‏مشه‏و هه‏موو لێم بوونه زی !
خۆزگه زێ با جا له په‏ستا دەمگه‏زی !

تۆ "اناالحق"ی ، دەبا من شه‏ق بخۆم !
هه‏ر دەڵێم "الحمد لله الذی" ...

بۆ یه‏که‏مجار هاته ئامێزی کزم !
تاشه‏و و رۆژێک له گه‏ڵما هه‏ڵبه‏زی !

تۆ ژنی رووتی ؟ دەنا سێدارە نی؟
وا له حاندت هه‏ر تک ئه‏ژنۆکه‏م ته‏زی؟؟

مه‏مکه‏کانت جه‏غزی کۆتایی منن!
حاله‏مێ وەک دایرە و تۆ مه‏رکه‏زی!

بیبڕەوە دەی به‏س بڵێ من ناحه‏زم !
گوو دەخوا هه‏ر که‏س دەڵێ تۆ ناحه‏زی !

کاکه ، کاکه ! یه‏ک نه‏فه‏ر دەربه‏ست دەڕۆی؟
ته‏خته گازی که به‏رەو ماڵی عه‏زی ...

...
زم که ئێستا چاوەرێیه من بچم !
قافیه‏ش با هه‏ر بله‏نگێ بۆ ... وزی !

باسی تۆ قوربان دەڵێن باسی سه‏رە !
هه‏ر وەکی بیستوومه خه‏تتی قیرمزی!

پارچه گۆشتێکه دڵی من وەک ئه‏وێت !
به‏سسه میرزا به‏سسه بۆ داناڕزی ؟!

کاکه دەی ماڵت نه‏شێوێ توند بڕۆ !
تێی‏تڕم بۆ گاز و دەندە و تورمزی !!

یاغه‏وس ... ئه‏ڵلا... ته‏رەق ته‏ق ته‏ق ته‏ته‏ق !!
ــــ\/\/ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مه‏رگی مه‏غزی مه‏رگی مه‏غزی ... چی خزی؟؟

...

هه‏سته دەی میرزا گه‏ییشتین زووبه دەی !
مه‏رحه‏مه‏ت که‏ی لێی نه‏ڵێی زوو دابه‏زی !!