قه‌شمه‌رئاوا ئازاد كه‌ن
با قه‌شمه‌رئاوا ئازاد كه‌ین
ئه‌رۆژه كه هاتم و گوتم: تا قێخا نه‌یه‌ته‌وه، نایه‌مه‌وه! بۆ به‌یانییه‌كه‌ی كارتی ئینترنێته‌كه‌مان ته‌واو بوو و تا 2 حه‌فته نه‌مانتوانی كارتی تازه بكڕینه‌وه!
دوایه كه كارتمان كڕی، میوانمان هاتوو و تا ئێستاش میوانه‌كانمان لێره‌ن و زۆر به كه‌می ده‌رفه‌تی هاتنه سه‌ر خه‌تمان هه‌یه!
كرمی ئینترنێت و قه‌شمه‌رئاوا و كونه كورد هه‌مووجارێ تا سه‌ر كانییه‌كه‌ی راده‌كێشام به‌ڵام ته‌نیا فریای قومێك ئاو خواردنه‌وه ده‌كه‌وتم، دوایه به په‌له پڕووزه هه‌ڵده‌هاتم و وه‌شوێن پینه و په‌ڕۆكانی قوونم ده‌كه‌وتمه‌وه!
له‌م ماویه‌دا وه‌ك ژنی دووگیان مه‌گیرانیم به نووسین ده‌كرد و هه‌رچیم ده‌كرد نه‌مده‌توانی شتێك بنووسم!
له‌و ماوه‌یه زۆر روودا و زۆر قسه و باسی قه‌شمه‌ری روویدا و به‌زه‌ینم گه‌یشتن و ویستم بیاننووسمه‌وه، به‌ڵام چوونكه وه‌دره‌نگی ده‌كه‌وتن دوایه لێیان سارد ده‌بوومه‌وه و تامی نه‌ده‌ما بێمه‌وه سه‌ریان.
له هاتنه‌وه‌ی نوێم بۆ قه‌شمه‌رئاوا دا پێشنیارێك ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ر یه‌ك تۆز سه‌رم سووك بوو زوو زووتر دێمه‌وه و ده‌فڵتێنم.
با قه‌شمه‌رئاوا ئازاد كه‌ین
به‌ڵام پێشنیاره‌كه:
1 ـ با قه‌شمه‌رئاوا له‌و پێناسانه‌یه‌ی كه تا ئێستا بۆمان داڕشتبوو جارێكی دیكه خۆی ده‌رباز بكات و له‌و چوارچێوه بێته‌وه ده‌رێ و ببێته‌وه به نیشتمانێكی هه‌ركی به‌هه‌ركی!
2 ـ ئاغا و ماغا و شێخ و كوێخا و یاخی و سۆفی مێستێڕ و دووشیزه و شتی وای تێدا نه‌مێنێ و هه‌ركه‌سه‌و به ناوی خۆی یان ناوێكی خوازراوی خۆیه‌وه بێته‌وه و بنووسێت!
3 ـ له خاڵی سێ‌دا هۆكاری پێشنیار كردنی خاڵی یه‌ك و دووتان بۆ باس ده‌كه‌م:
1 ـ به دانانی ئه‌و هاوشێوانه‌ی كۆمه‌ڵگای راسته‌قینه له قه‌شمه‌رئاوادا ئێمه له زۆر ئامانجه قه‌شمه‌ریه‌کانمان دوور كه‌وتینه‌وه!
2 ـ چوارچێوه‌ی گوند شار شارۆچكه وڵات و قاڕڕه، چوارچێوه‌یه‌كی به‌رته‌سكه كه ده‌ست و قاچمان ده‌به‌ستێ و ناتوانین خۆ بهاوێژینه ده‌ره‌وه‌ی جه‌و!
3 ـ به كرده‌وه ده‌ركه‌وت هیچمان له به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆڵه ده‌سكرده‌كانمان دا زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین و جگه له شه‌ڕه دندووكه وهه‌ندێک شتی تر هیچی ترمان به مێژووی قه‌شمه‌ڕئاواوه زیاد نه‌كرد!
4 ـ قه‌شمه‌ڕئاوا له پانتاییه‌كی دووسێ كه‌سی و ناسیاوی و خزمایه‌تی و دۆستایه‌تی بێنینه ده‌رێ و ڕێگه بده‌ین كه‌سانی نه‌ناسیش بوێرن بێنه ئه‌م چوارچێوه‌یه‌وه و بنووسن!
5 ـ بۆ روونتر كردنه‌وه‌ی خاڵی چاره‌م:
1 ـ هه‌ر كه‌سێكی نوێ ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ بێته قه‌شمه‌رئاواوه به‌هۆی ئه‌م هه‌موو چه‌مك و ده‌سته‌واژه تایبه‌ته‌ی بۆ قه‌شمه‌رئاوا داڕێژراوه سه‌ری لێ ده‌شێوێ و له‌ترسان ناوێرێ خۆی لێره بدات!
2 ـ كه‌سی نوێ له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كا نه‌توانی به ماوه‌یه‌كی كورت هه‌موو سڕ‌و تڕ و مێژووی قه‌شمه‌رئاوا بخوێنێته‌وه ناوێری زاری بكاته‌وه‌و قسه بكات، چوونكه له‌وانه‌یه یه‌كێكی وه‌ك قوون به‌گێچه‌ڵ هه‌ستێت و بڵێ كاكه ئه‌م رێگایه‌ی تۆ ئێستا پێدا ده‌ڕۆی ئێمه ده‌مێكه بڕیومانه!
3 ـ له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه شتی كوردت و نووسینی كورت خه‌ڵكانی ره‌هگوزه‌ر راده‌گرێ، خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان و مێژووی قه‌شمه‌رئاوا ئه‌و ره‌هگوزه‌رانه ده‌ترسێنێ و، نا‌وێرن خۆیانی لێ بده‌ن چوونكه ده‌بێ به‌ده‌یان و به‌سه‌دان لاپه‌ڕه بخوێننه‌وه و ئه‌وه‌ش زوڵمێكی گه‌وره‌یه له کات و ده‌رفه‌تی كه‌سی نوێّ!
4 ـ با قشمه‌رئاوا بكه‌ین به كاروان سه‌رایه‌كی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا و بێسه‌ره‌وبه‌ره و ده‌ركه ئاواڵه و بێ سنوور كه هه‌ركاروانێك به‌ڕێكه‌وت ڕێی كه‌وتێ تێیدا بحه‌سێته‌وه و پاتاڵه‌كانی بۆ ماوه‌یكی كورتیش بێت پشووپێبدات و دووقسه‌ی خۆش له‌گه‌ڵ كاراوانی نوێ و كاروانچییه نه‌ناسه‌كانی تر دا بكه‌ن و بڕێك بۆخۆیان پێ بكه‌نن و خۆش بن و ئه‌گه‌ر كراش دایبه‌ستن و بیكه‌ن به شه‌ره‌قسه و خۆهه‌ڵشیڕاندن و له‌وجۆره شتانه!
5 ، قسه‌ی كۆتایی: با قه‌شمه‌رئاوا له چوارچێوه و پێناسه بێنینه ده‌رێ و، وه‌ك هه‌سپی رام نه‌كراو به‌ڕه‌ڵای كه‌ین، ئاوا زۆر سه‌رنج راكێشتر ده‌بێ تا ئه‌وه‌ی هه‌وساری بكه‌ین و زین و كورتانی له‌پشتی دابه‌ستین و پێیه‌كانی ناڵ بكه‌ین و دوای ماوه‌یه‌ك له ئه‌سپی سواری و راوه‌وه بیكه‌ین به ئه‌سپی باری و له‌دوایه‌ش دا له‌سه‌رماو سۆڵه‌ی زستان له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كا خۆمان ره‌ق بینه‌وه زگی هه‌ڵدڕین و ده‌ست بخه‌ینه جه‌رگییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستمان بۆ چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك بۆ هاتنی ناجییه‌ك گه‌رم بێته‌وه و ره‌ق هه‌ڵ نه‌یه‌ین و له كۆتاییش دا دووتڕ به‌گۆڕمان بێت و وه‌ك كیيره جاشك هه‌م خۆمان و هه‌م ئه‌سپه‌كه‌مان ره‌ق هه‌ڵێین!!!!
ناله بۆقه (ن.ف)