نه‌فه‌رێك كه‌باب
چایه‌كیش
نزیك ئه‌و ماڵه‌ی تێیداین، یه‌ك دوو كه‌باب خانه‌ی لێیه ، یه‌كیان ناوی " چاوی چاوم" ه و ، ئه‌وی تریشیان ناوی " جه‌رگی جه‌رگم"ه، جا ئێمه چووینه جه‌رگی جه‌رگم، به قه‌ولی خۆیان داوای "نه‌فه‌رێك كه‌باب"مان كرد! دوای ئه‌وه‌ی كه‌بابه‌كه‌یان بۆهێناین و نۆشی ئه‌و گیانه‌مان كرد، دیاره بێ ئێوه ناخۆش، خواردمان و ده‌نگم هه‌ڵێنا و گوتم: خاڵه یه‌كجاری چایه‌كیشمان بۆ بێنه! رۆیشت و هاته‌وه چایه‌كی له‌به‌ر ده‌می من دانا، گوتم: ئه‌ی بۆ ئه‌و؟ گوتی ئاخر تۆ نه‌تگوت چایه‌ك؟!
گوتم خاڵه‌گیان من گوتم چایه‌كیش، نه‌مگوت یه‌ك چا! گوتی ئاخر چایه‌كیش یانی یه‌ك چا، گوتم ده‌زانم به‌ڵام خۆ ئێمه دوونه‌فه‌رین و دیاره بۆ دوونه‌فه‌رمان داوا كردووه! واده‌كا: ده‌ی بتگوتبایه دووچامان بۆ بێنه! گوتم ده‌ی باشه خاڵه‌گیان ئه‌مجاره یه‌ك چای دیكه‌مان بۆ بێنه به‌ساقه‌وبم!!!
تێبینی: له هه‌ولێر " نه‌فه‌رێك كه‌باب" یانی خواردنی 3 كه‌س! جارێكی دوای دوونه‌فه‌ر كه‌بابمان كرد 3 ساعه‌تی پێوه‌بووین ئاخرییه‌كه‌ی هه‌ر بۆمان ته‌واو نه‌بوو! نه‌فه‌رێك كه‌باب له هه‌ولێر یانی " كه‌باب به‌شی یه‌ك نه‌فه‌ر"! !!!
ئه‌گه‌ر رێتان كه‌وته هه‌ولێر بۆ خۆت و هاوسه‌رت و منداڵه‌كه‌ت داوای نه‌فه‌رێك كه‌باب بكه! دڵنیابه به‌شی گه‌ڕه‌كه پشیله‌یه‌كیشت به‌رما لێ به‌جێ ده‌مێنێ!

+ نوشته شده در چهارم آبان ۱۳۸۹ ساعت 20:36 توسط ن.ف
|