ماڵه بابم قه‌شمه‌ره
به بۆنه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی قه‌شمه‌رئاوا
ماڵه بابم قه‌شمه‌ره ده‌ڕوا ده‌ڵێی سوپه‌ره
چه‌وره ده‌ڵێی كه‌بابه ناسكه وه‌كوو كه‌وه‌ره
قیمه‌تی قسه‌ی قه‌شمه‌ر به‌قه‌د زێڕ و گه‌وهه‌ره
ئاگاداری قه‌شمه‌ر بێ ئه‌و پیر و پێغه‌مبه‌ره
هه‌ر به‌شادی كورده گیان چون قه‌یخایه و سه‌ره‌وه‌ره
ده‌یڵێم به خۆشی بنار له بۆ من تاجی سه‌ره
یادی باجی له‌وێره له بۆ ژنان نوێنه‌ره
ده‌یڵێم بۆ خاتوو فشۆ دیار نێ له‌و ده‌وروبه‌ره
هه‌ربه‌شادی ناسره له رادیۆیه نووسه‌ره
بۆ حه‌زره‌تی كامیله به راستی نێره‌كه‌ره
شادی حه‌زره‌تی مازوو بۆ گشت ده‌ردێك دوكته‌ره
هه‌سته به شان ره‌شه گیان (ره‌ش نێ تۆزێك ئه‌سمه‌ره)
بۆ وسێنی دژهۆنی لای تور‌كان موسته‌قه‌ره
ئه‌گه‌ر چووی بۆ كانادا مازووش له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره
كاروانی قوون به‌گێچه‌ڵ رامه‌وه‌سته تۆش وه‌ره
هه‌موو به یه‌كده‌نگ ده‌ڵێین بژی ئه‌وه‌ی قه‌شمه‌ره
هاتم له لای بۆكانی، گه‌یشتمه مه‌ریوانی
له سنوورێ تێپه‌ڕیم گه‌یشتمه سلێمانی
سلێمانیم به‌جێ هێشت به ساز و به گۆرانی
تا گه‌یشتمه هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانی
رۆژێكیان هه‌ستام و چووم یه‌كسه‌ر بۆ پارلمانی
داوای خودموختاریم كرد له بۆ قه‌شمه‌رستانی
خۆیان زۆر پێ ماقووڵ بوو قه‌شمه‌ریان نه‌ده‌زانی
وه‌ختا بوو قۆڵبه‌ستم كه‌ن بمخه‌نه ناو زیندانی
هه‌ر به‌شادی بنار و بۆ قه‌یخا كورده‌گیانی
شادی باجی له‌وێره خۆی و ره‌فیقه‌كانی
هه‌ربۆ خاتوو فشۆیه بۆی ده‌ڵێم به ڕه‌وانی
بۆ ن.ف ی كونه كورد و ره‌شه‌ی هه‌سته به شانی
یادی قوون به گێچه‌ڵی خۆشی كاكه كاروانی
بۆ حسێنی دژهۆنی، ئێستا له توركستانی
بۆ حه‌زره‌تی مازوویه و یادی قۆڕینه‌كانی
شادی حه‌زره‌تی كامیل مهه‌ندیسی عومڕانی
قه‌شمه‌رئاوا ئاوا بێ ده‌یكه‌ینه ئاوه‌دانی