قه‌شمه‌ر قه‌ت بیر له ئاشتی ناكاته‌وه
گوتم: ئازاد ئه‌رێ خۆ له‌م ماوه‌یه‌ی كه به‌یه‌كه‌وه هاوڕێ بووین، هێشتا لێم نه‌پرسیبووی: رۆژی چه‌نده‌ت پاره ده‌ست ده‌كه‌وێ؟
ـ سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دینار، كاك ناسر!
ئه‌من و ئازاد ئاواڵین، له‌سه‌ر په‌ین و پاڵین!
ئازاد بنێشت ده‌فرۆشێ، هه‌موو جارێك كه تووشم ئه‌بێ، ئه‌ڵێ: فه‌رموو كاك ناسر میوانی منی! منیش بنێشتێك هه‌ڵده‌گرم.
كاتێك پاره‌ی بۆ ده‌ردێنم، ئه‌ڵێ: حه‌یفت نه‌كرد! شه‌رم ناكه‌ی؟ ئێمه كه‌ی ئه‌و شتانه‌مان پێكه‌وه هه‌بووه؟! ماڵی منیش ماڵی تۆیه، كاك ناسر!
ـ شه‌هید بوون ئاوایه: هه‌ركه‌س زیاترین جنێو به جه‌د و ئابادی ده‌سه‌ڵاتداره گه‌مژه‌كان بدات، ئه‌وه شه‌هیدی قه‌شمه‌راوایه!
شه‌هیده‌كانی قه‌شمه‌رئاوا، ده‌كرێ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به پله‌ی شه‌هاده‌ت ده‌گه‌ن، زیندووش بن!
ـ چۆن ..كێ دووژمنی قه‌شمه‌رئاوایه؟! بۆ ئاگاداریت هه‌ركه‌س جوانتر بێ، ناحه‌زی زیاتره! ئه‌مه مه‌رجی رۆژگاره كه له‌گه‌ڵ نه‌یارانی جوانی به‌ستوویه‌تی!
ـ بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر: هه‌ركه‌س قه‌شمه‌ر نه‌بێ، دوژمنی قه‌شمه‌ره!
ـ قه‌راره هه‌موومان شه‌هید بین!
ـ قه‌شمه‌ر قه‌ت دژی شه‌ڕ نه‌بووه، قه‌شمه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌مووشتێك به‌شه‌ڕ دێ، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ناوی ئاشتی خواز بوون و به‌رگریكار هه‌مووشتێكیان دۆڕاندووه، به‌شه‌ڕ دێت!
قه‌شمه‌ر قه‌ت ئاشتی خواز نبووه، قه‌تیش نابێت، قه‌شمه‌ر مافه‌كانی خوراون، قه‌شمه‌ر قه‌ت قسه‌ی قۆڕ ناكات و ناڵێ: ئێمه شه‌ڕ كه‌ر نین!
ئه‌گه‌ر ئازاد بیهه‌وێ هه‌موو رۆژێ، مه‌ودای پاركی مناره تا ماڵی خۆیان ـ كه 10 كیلۆمیتره ـ به تاكسی بچێته‌وه، ده‌بێ هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له ئێواره سه‌عات پێنجه‌وه تا 11ی شه‌و په‌یدای كردووه، بیدات به كرێی سه‌رێكی تاكسی و ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر زگی برسی دابنێت!
بۆیه ده‌ڵێم قه‌شمه‌ر قه‌ت بیر له ئاشتی ناكاته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌موو ناقه‌شمه‌رێك شه‌ڕیه‌تی!