تۆ بڵێی چاره نووسی ئێمه به‌ره‌و كوێ ب
باڕۆینه‌وه
ئه‌ی
بۆ هه‌ر باسی "ئه‌هرامی سه‌لاسه"یان ده‌كرد و ده‌یانگوت وایه و: وایان
چاك كردووه نه‌بێته‌وه؟!!
ئه‌مڕۆ
ئێمه به شه‌ش كه‌سان به قه‌ت "هه‌ره‌می خێئۆپێس"مان زیخ( چه‌و)، (خیز)،
(ماسه)، (لم) له ژێرزه‌وینێكی “پاڵێوه‌ری ئاو” خاڵی كرد و كه‌سیش
هه‌ر نه‌یگوت: تیاح!!!
باوك
و كوڕێكمان له‌گه‌ڵ بوو، زیاتر له 25 ساڵه ئاواره‌ن، له گوندێكی نزیك پارێزگای كرماشانه‌وه
هاتوون، ئه‌وانیش یه‌كێك له‌و بنه‌ماڵانه‌ی "رۆمادی"یه بوون، كه
به داخه‌وه ده‌مێك ساڵه، نه ڕێگای چوونه‌وه ئێرانیان هه‌یه، نه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
ڕێیان رێخۆشكه‌ر هه‌یه كه بچنه وڵاتێكی تر. ئه‌م وڵاته پێنه‌زانی "كه‌وڵدڕێن"ه‌ش
كه جێگای ئه‌و جۆره‌كه‌سانه‌ی تێدا نابێته‌وه، یانی جێگایان ناكاته‌وه!
كاوه
ده‌یگوت: ئاواره‌كانی كه‌مپی رۆمادییه هه‌ریه‌كه‌و به لایه‌كی ئه‌م نیشتمانه
"به‌زیادی خێرم نه‌كرد"ه دا بڵاو بوونه‌ته‌وه و وازی ژیانی زۆربه‌ی هه‌ره
زۆریان له خراپیش خرابتره!
كاوه
گوتی: ئه‌وانه‌ی ماوه‌نته‌وه به ئاشكرا له‌گه‌ڵ ئه‌لقائیده" كه‌وتوون و خۆزگه‌م
به خۆت!
ـ بۆ
كاوه‌گیان بۆ خۆزگه‌م به‌خۆم؟! ئاخر ده‌توانی به ئازادی پرچت درێژ بكه‌ی! له‌لای ئێمه
پرچ درێژگردن كارێكی دزێوه!
كاوه
ده‌یگوت: ئا.. كیوومه‌رس ده‌ڵێی؟! باشی ده‌ناسم! ئه‌وه‌ی خۆشكی گۆرانی بێژه!؟ ساڵان
خۆش بوو! به‌ڵام ئێستا وا نه‌ماوه، ئێستا ماوه‌یه‌كه، یانی چه‌ند ساڵێكه خه‌ڵكێكی
زۆری لای ئێمه روویان كردۆته ئه‌و گرووپه ئیسلامییه تۆوندره‌وانه و كه‌س ناوێرێ
گۆرانی و شت بڵێ و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌ریشیان رووت بوو، ئێستا له‌چكه له‌سه‌ر
ده‌كه‌ن!
باوكی
كاوه زۆر پیر و له‌ڕ و لاواز و په‌ك كه‌وته بوو، له هه‌موو كرێكاره‌كان زیاتر خۆی
ماندوو ده‌كرد. ده‌مگوت: خاڵه گیان! جارجاره پشوو بده! ده‌یگووت: له‌لای ئێمه ده‌غه‌ڵی
كاری خوێڕیه‌له!
مامه
پیره هه‌ر جار نا جاره‌یه‌ك خیسكێكی ره‌ش یان سپیی سه‌رنج راكێشی هه‌ڵده‌گرته‌وه
و دوای خاوێنكردنه‌وه‌ی، بڕێكی لێ ده‌ڕوانی و ئه‌گه‌ر بیزانیایه كه‌س ئاگای لێی نییه
ده‌یخسته گیرفانییه‌وه!
ئێواره‌یه،
مامه پیره گیرفانی قورس قورسه و بۆ یه‌كه‌م جار بێده‌نگی شكاند: باڕۆینه‌وه، تۆ
بڵێی چاره نووسی ئێمه به‌ره‌و كوێ بچێ؟!