ئه‌وزا خراوه ئه‌رمه‌نی...
مازوو نیت که ببینی ئه‌وزا خراوه ئه‌رمه‌نی
خراوو خراوتر له جاری جاران. به جگه‌ره جگه‌ره هه‌ڵده‌گرسێنین و هێشتا بێزووکه‌ری دووکه‌ڵین. ڕه‌نجی شه‌رابمان کێشا، لێومان وشکی تکه‌یه ته‌ڕیه، شه‌رابی حه‌وت ساڵه‌شمان له خه‌زێنه نیه!
ئه‌وزا خراوه ئه‌رمه‌نی، جه‌میکه با جه‌میکه‌ین. کۆمان کرده‌وه ڕایانخست!
خه‌لیفه ژن به ته‌زبێحێک که کاتی خۆی خه‌لیفه بۆ جوێن دان که‌ڵکی لێ وه‌ر ده‌گرت و ئه‌م بۆ زیکر ده‌نکێکی داخست و وتی: ئه‌ک له‌و ماڵوێرانیه دیسان مێژوو دووپات ده‌بێته‌وه، دیسان مێژوو دووپات ده‌بێته‌وه...
هه‌موو قه‌شمه‌ر لاوه‌کان به کلیلێک سه‌رده‌می لاوێتیان بردوه‌ته سه‌ر، به ده‌سته کلیلێک که قه‌د عه‌قڵیان پێ نه‌شکا به باشی وه‌نی بکه‌ن.
ڕه‌هه‌نده‌یه‌ک هه‌ڵووژه ده‌خوات، ڕه‌هه‌نده‌یه‌ک هه‌ڵووژه ده‌دات، ڕه‌هه‌نده‌یه‌ک هه‌ڵووژه ده‌ڕوات، ڕه‌هه‌نده‌یه‌ک هه‌ڵووژه ده‌بات، ڕه‌هه‌نده‌یه‌ک هه‌ڵووژه ده‌یبات، هه‌ڵووژه‌یه‌ک ڕه‌هه‌نده بیبات، هه‌ڵووژه‌یه ڕه‌هه‌نده ده‌یکات، ئه‌و هه‌ڵووژه‌یه ڕه‌هه‌نده ده‌یخات.
ڕه‌هه‌نده‌یه‌ک ژنێ ده‌بات، ڕه‌هه‌نه‌ده‌یه‌ک ژنێ ده‌یبات، ژنێک ڕه‌هه‌نده‌یی ده‌یبات، ڕه‌هه‌نده‌یه‌ک ژنێتی نایبات، بێوه‌ژنێک ته‌له‌فوونێک ده‌یبات، بێوه‌ژنێک ته‌له‌فوونێ ده‌بات، ڕه‌هه‌نده‌یه‌ک بێوه‌ژنی ته‌له‌فوونێک ده‌بات، بێوه‌ژنێک و ته‌له‌فوونێ ده‌برێن.
مناڵێک ده‌بڕیه‌ت، مناڵێ به بڕین ده‌بڕیه، مناڵێ به برین ده‌برێ، به بڕین مناڵێ ده‌بریه.
کچێک تا دێته‌وه به باوه‌خۆنی به ژنی ده‌بیندرێ، ژنێ تا دێته‌وه به تۆرانی به بێوه‌ژنی ده‌بیندرێ، کچێک تا دێته‌وه به بێوه‌ی که‌سێک ناپیاو ده‌بیندرێ.
- خه‌یاڵ ئه‌که‌ی! هیچ هه‌ڵووژه‌یه‌ک نیه به ده‌می ژنێک "بێ‌و" نه‌بێ یان سه‌ره‌تا تۆرانه‌و بۆ باوه خۆنی، که ڕه‌هه‌نده کچی له کندایه له هه‌ڵوژه‌و بێوو بێوه‌یی چی؟ ئاخر بڵێ شووت نه‌بوو یان هه‌ڵووژه بوو؟
له نێوان باوه‌خۆنی و بێوه‌یی دا بڕینێک هه‌یه، به‌ڵام فه‌رق ئه‌کات له‌ودا زوڵم هه‌یه‌و له‌مدا خێر.
کچێک به ده‌م هه‌ڵووژه‌وه...
ڕه‌هه‌نده‌یه‌ک به ده‌م ژنه‌وه...
بێوه‌ژنێک به ده‌م په‌شیمانیه‌وه...
مناڵێ به ده‌م پرسیاری بڕینێکه‌وه...
شوویه‌کیش له په‌راوێزترین خاڵی ئه‌م هه‌ڵووژه‌یه‌دا...
بۆ؟
خراوو خراوو خراوتر له جاری جاران
ئه‌وزا خراوه ئه‌رمه‌نی!