نه‌که‌ن براله.. خوشک له.. هه‌ره‌وه‌زێک بکه‌ن..
کاتێک وڵاتێک کاول ده‌بێ، به هه‌موو چه‌شنه رووداوی زه‌وینی و ئاسمانی و ئینسانی تووش ده‌بێته‌وه.. قه‌شمه‌رئاوا یه‌ک له‌و وڵاتانه‌یه که جار و بار تووشی قه‌یران ده‌بێت..
به تێکرا کۆمپێته‌ره‌کانی خاتوو قه‌شمه‌ر و گه‌ڵاژن تووشی ڤایرۆس هات و من و باجی له‌وێریش تووشی بڕانی ته‌له‌فوون بووین و ئه‌له‌ند که هه‌ر نیه و مازووش هه‌ر دیار نیه.. ئیتر وای کرد له هاوڕێیانی قه‌شمه‌رئاوا وا بزانن که قه‌شمه‌رئاواش تووشی کوشتاره‌که‌ی بۆمه‌له‌رزه‌که‌ی چین هاتبێ و رووی له نه‌مان کردبێ..
به‌ڵام نازانم بۆ هێشتا فێر نه‌بووین که ئه‌وه‌نده وره و هێز و توانا‌مان تێدا هه‌بێ که که‌سێک نه‌ما و شتی نه‌نووسی، باقی هاوڕیان نه‌هێڵن چرای ئاوایی بکوژێته‌وه.. یان وا ده‌زانن که هه‌ر قه‌یخا نه‌ما ئیتر قه‌شمه‌رئاواش فت..
نازانم ئه‌م خه‌ڵکه‌ی ئێمه بۆ هه‌میشه پێیان خۆشه ئاغا باڵاسه‌رێکیان هه‌بێ!!! برا گیان دروسته من قه‌یخام.. ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ش دانراوم که کار و باری ئاوایی رێک بخه‌م و یوزر و پاسورده‌کان دابنێم و بازیک کاری دیکه... به‌ڵام به ده‌یان جار بینراوه که پادشای وڵاتیک مردووه به‌ڵام نه‌یان هێشتوه که‌س بزانێ و شاردوویانه‌وه له به‌ر چاو و چڵه‌ی دوژمنان!!!!! جا بۆ وا ده‌زانن قه‌شمه‌رئاوا دوژمنی که‌مه؟؟ ئه‌ویش ئا له‌م وشکه ساڵه‌ش دا.. ده‌ی خۆ برا قحط الرجال نیه..
ده‌ی ئه‌وا هاتمه‌وه با که‌متان نه‌هێنابێ له ئاغاکانتان... ئه‌ڵێی له نان و که‌ره‌ی نه‌نکیان ئه‌تۆرێن..