چه‌ند کورته هه‌واڵی قۆڕ
۱. پیاوێک دوایی دوو ساڵ هه‌ڵاتن، شانی و ملی گیرا.
۲. به پێی راپۆرتی سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌ناسراو، که‌س له‌م دنیایه‌دا نازانێ چ قۆڕێک به‌سه‌ری دا‌کا.
۳. سه‌رۆکی حیزبێک له کوردستان ئه‌مرۆ له وت و وێژێک دا ئاخری دانی به جاش بوونی خۆی دانا. ئه‌م سه‌رۆکه گوتی ساڵیانی ساڵه ئه‌م رازه‌ی شاردۆته‌وه و ئێستا به درکاندی هه‌ست به سووکی و ئازادی ده‌کا.
۴. سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌ناسراو، راپۆرتی سه‌رچاوه‌ی نه‌ناسراوی پێشووی ره‌تکرده‌وه. ئاشکرا نیه ئه‌م سه‌رچاوه‌یه نه‌ناسراوه کام سه‌رچاوه نه‌ناسراوه.
۵. کۆمپانی ئینتێرنێتی قه‌شمه‌رئاوا به هۆی که‌سادی بازار، خۆی بۆ فرۆشتن داناوه. تا ئێستا کۆمپیانیه گه‌وره‌کان هیچ پێشنیارێکیان ئاراسته نه‌کردوه به‌ڵام وه‌ده‌چێ که‌س به خۆڕاییش نه‌یه‌وێ.
۶. دوو مامۆستای کۆلیجی ماتماتیکی هاروارد به‌و ده‌سکه‌وته گه‌ێشتوون که ماتماتیک زۆر سه‌خته و بۆ شۆخی نابێ. ده‌ڵێن قوتابیانی ئه‌م دوو مامۆستایه له کلاس دا سکاڵایان کردوه که ئێستا ته‌کلیفی ئێمه چیه؟
۷. گۆرانی بێژێکی کورد رایگه‌یاندوویه که له‌وه زیاتر بۆی نایه و له‌مه به‌ولاوه هه‌ر گۆرانی قه‌دیمه‌کانی ده‌ڵێته‌وه.
۷. گۆرانی بێژێکی کورد رایگه‌یاندوویه که له‌وه زیاتر بۆی نایه و له‌مه به‌ولاوه هه‌ر گۆرانی قه‌دیمه‌کانی ده‌ڵێته‌وه.
۸. ده‌ڵێن منداڵێکی ساوا دایکی و باوکی خۆی خواردوه.
+ نوشته شده در نهم خرداد ۱۳۸۷ ساعت 8:35 توسط دژهــۆنـی
|