هه‌بوو نه‌بوو
هه‌بوو نه‌بوو، بێجگه له قه‌شمه‌ری و قه‌شمه‌رئاوا هیچ وڵاتێک نه‌بوو.. له قه‌شمه‌رئاوا دا مریشک هه‌بوو سه‌رخڕ و سه‌ره‌خه‌ر، به ده‌یان جار له‌م لا و لا هێلکه‌ی ده‌ڵه کردبوو و نه‌ئه‌هاته‌وه بۆ کولانه‌که‌ی خۆی هێلکه‌که‌ی هه‌ڵترووشکێنێ!!!
به‌رده‌وام خه‌ریکی چاک کردنی په‌ڕ و پۆی که‌ڵه‌شێر و کولانه‌کانی دیکه بوو.. تازه به شانازیشی ده‌زانی.. ده‌یگووت ئه‌و که‌ڵه‌بابانه‌ی که به زمانه‌کانی تر ده‌قووقێنن من ده‌توانم ئێوه‌ی لێ تێبگه‌یه‌نم ئاخر خۆ ئێوه زمانی مه‌ل و مراویه‌کانی تر نازانن.. که وایه ده‌بێ بڕۆم و له کن ئه‌م مریشک و ئه‌و که‌ڵه‌شێر بنووم تا کوو شتیان لێ فێر بم ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت هێلکه‌یه‌ک یان....کیشم دانێ ئه‌ویش هه‌ر مه‌جبوورم.. لێم زیز مه‌بن..
ئه‌وه‌ش له نه‌قڵیاتی مریشکی سه‌رخڕ و سه‌ره‌خه‌ر
+ نوشته شده در چهاردهم خرداد ۱۳۸۷ ساعت 13:47 توسط قه‌یخا کورده
|