بروسکه‌یه‌کی پیروزبایی له لایه‌ن....
بروسکه‌یه‌کی پیروزبایی له لایه‌ن مێش و مێشووله و مێرووله و قۆلانچه‌کانی ئاوایه‌کانی قه‌شمه‌رئاوا و قوون به تاڵ ئاواوه به بۆنه‌ی پرۆژه مه‌زنه‌که‌ی قه‌شمه‌رئاوا...
ئێمه سه‌رجه‌م و ژێر جه‌م مێش و مێشووله و مێرووله و قۆلانچه‌کانی ئاوایه‌کانی قه‌شمه‌رئاوا و قوون به تاڵ ئاوا، به بۆنه‌ی ئه‌و پرۆژه مه‌زنه‌ی که ده‌سکه‌وتی له میژینه‌ی گه‌له‌که‌مانه و ساڵه‌های ساڵه خه‌ون به‌م گووخانه پیرۆزه‌وه ده‌بینین..شادی و ویزه ویزی خۆمان ده‌رده‌بڕین ..
هه‌روه‌ها خۆمان به به‌خته‌وه‌ر و گوو خۆر ده‌زانین که به ئه‌و په‌ڕی هێز و توانامانه‌وه هه‌وڵ بده‌ین بۆ له ناو بردن و خاوێن کردنی ژینگه جوانه‌که‌تان!!! ئه‌گه‌ر خۆتان به ئه‌فکه‌ن و پیف پاف و سه‌م پاشی ئێمه له ناو نه‌به‌ن یه‌عنی ئه‌مه ته‌ڵـه نه‌بێ بۆمان..
به‌ڵام وا ده‌رده‌که‌وێ که کۆمپانیا ده‌ره‌کی و ناوه‌کیه‌کان به گرێبه‌ست و رێکه‌ت نامه ئێمه‌ش له گوو خواردن بخه‌ن و تڕمان ببڕن ..
به‌ڵام له به‌رتان ، و به‌تایبه‌ت له دواتان ده‌پاڕینه‌وه ، که منداڵمان ورده ، با لانی که‌م به‌ش کاسه لێستنه‌وه‌یه‌کمان بۆ بێڵنه‌وه .. خێرتان ده‌گا ..
به سوپاسێکی ره‌نگین و ویزه ویزێکی بێ بڕانه‌وه .. مێش و مێشووله و مێرووله و قۆلانچه‌کانی ئاوایه‌کانی قه‌شمه‌رئاوا و قوون به تاڵ ئاوا !!!