ئۆ وه‌ی! ئه‌گه‌ر وایه هه‌مووتان خیچان!!!
شێخ ساڵه‌ی كه‌س نه‌هێڵ
ـ له كوێوه ده‌ست پێ ده‌كا؟
فڕی فڕی شێخ ساڵه‌ی كه‌س نه‌هێڵ فڕی! نا.. لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كا: با شێخ ساڵه‌ی كه‌س نه‌هێڵ پیاوێكی پیاو بێ!
ـ هه‌چه.. به‌ولای دا!
ده‌ی باشه، با شێخ ساڵه‌ی كه‌س نه‌هێڵ حه‌زی له قووندان بێ! با شێخ ساڵه‌ی كه‌س نه‌هێڵ دایكی ئه‌و گه‌واده‌ی...
ـ هۆش! جنێو به دایكی نه‌ده‌ی!
ده‌ی باشه، با شێخ ساڵه‌ی كه‌س نه‌هێڵ، زۆڵی بنی زۆڵ بێ! خۆ ئه‌ویان ده‌بێ؟!
ـ ئه‌رێ ئه‌وه كه‌ره‌كه‌ره‌ی چیته؟! چیرۆكه‌كه بوو به‌چی؟!
لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كا: شێخ ساڵه‌ی كه‌س نه‌هێل، هیچ هه‌ورێكی ره‌ش و چڵكنی به ئاسمانه‌وه نه‌ده‌دیت. شێخ ساڵه‌ی كه‌س نه‌هێڵ، گوێی له گرمه‌گرم و شریخ و هۆڕی هه‌وره برووسكه نه‌ده‌بوو. با هێشتا باران خۆڵه‌مڕه‌كه‌ی زه‌وینی نه‌مراندبێ. با له داوێنی شاخی ئه‌و گونده‌ی شێخ ساڵه‌ی كه‌س نه‌هێڵ ده‌یهه‌وێ بیچێتێ، گوندی لێ نه‌بێ. با خه‌ڵكی ئه‌و گونده مزگه‌وتیان نه‌بێ. با مزگه‌وته‌كه‌یان مه‌لای نه‌بێ، با مه‌لا ـ ژنی نه‌بێ، با وای دابنێین شێخ ساڵه‌ی كه‌س نه‌هێڵ، ره‌زگێی ملاژنیشی نه‌نابێ.
***
"با"یه‌كی تووند هه‌ڵی كرد، شێخ ساڵه‌ی كه‌س نه‌هێڵ شه‌وی پێشوو شه‌یتانی ببوو، هێشتا خوسڵی له خۆی ده‌ر نه‌كردووه. به tinypic گۆرانییه‌كی عه‌ینه‌دینی ئاپلۆد كرد. Yahoo! Messenger ه‌كه‌ی كرده‌وه. چووه ناو " چه‌ت رووم" ی گشتییه‌وه. به ره‌نگی سوور و به فۆنتی13، لینكی گۆرانییه‌كه‌ی بۆ هه‌موان نارد.
ئه‌گه هه‌ر له‌سه‌ر هه‌وای ساڵانی پێشوو، ئه‌م چیرۆكه‌م بگێڕابایه‌وه، ئاوام ده‌گێڕاوه: لووره لووری "با"یه‌كه ترس و خۆفێكی وای خستبۆ ناو دڵی شێخ ساڵه‌ی كه‌س نه‌هێڵه‌وه، كه وه‌ختابوو میز به خۆی دا بكات.
***
گوتیان: یا شێخ! بابمان به قوربانی جه‌د و ئابادت بێ! كوڕه مه‌ردی خودابه، ژنه‌كانمان هیچ لێ نه‌كه‌ی! منداڵمان ورده! هه‌روه‌ها گوتیان: یا شێخ ساڵه‌ی كه‌س نه‌هێڵ! ئه‌رێ كه‌ره‌پیاو بۆ خانه‌قاكه‌ت (دووكانه‌كه‌ت) ناهێنییه‌وه ناو گوندێ؟! سه‌ری خۆت له "گرده كڵاو" چه‌نێ كڵاوت بۆ دووریوین؟!
***
با وای دابنێین شێخ ساڵه‌ی كه‌س نه‌هێڵ، یه‌ك ژنی ئاواییشی به فه‌ته‌ڕات نه‌دابێ! یانی مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه...
ـ نابێ كاكه، نابێ، خوا ماڵتاواكا، ئه‌وه كه‌ی چیرۆكه تۆ ده‌یگێڕیه‌وه؟! ئه‌وه چییه، هه‌رچی فڵقت ده‌كه‌یه‌وه و ده‌تڕی، به ناوی چیرۆك ده‌رخواردی ئێمه‌ی قوڕ به‌سه‌ری ده‌ده‌ی!؟
***
ده‌ی باشه با فڕی فڕییه‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین: فڕی فڕی خوا فڕی!
ـ كه‌س نه‌خیچا.
فڕی فڕی دیسان خوا فڕی!
ـ دیسان كه‌س نه‌خیچا.
فڕی فڕی ئه‌وجاره‌شیان هه‌ر خوا فڕی!
ـ ئه‌مجاره‌شیان كه‌س نه‌خیچا.
فڕی فڕی جارێكی دیكه‌ش خوا فڕی!
ـ دیسانیش كه‌س نه‌خیچا.
فڕی فڕی شێخ ساڵه‌ی كه‌س نه‌هێڵ فڕی!
ـ هه‌موومان ده‌ستمان هه‌ڵێناوه.
ئۆ وه‌ی! ئه‌گه‌ر وایه هه‌مووتان خیچان!!!
تێبینی: منداڵانی به‌شێك له ناوچه‌ی موكریان، كایه(یاری)یه‌كیان به ناوی"فڕی فڕی" هه‌یه، كه له‌و یارییه دا، نه‌فه‌رێك ده‌بێته مه‌لا و، یارییه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات، دیاره زۆر جار گه‌وره‌كانیش بۆ بێ تاقه‌تی ئه‌و یارییه ده‌كه‌ن.
یارییه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه: منداڵه‌كان له ده‌وری یه‌ك كۆده‌بنه‌وه و بازنه(دایره)یه‌ك پێك ده‌هێنن و نووكی په‌نجه‌ی قامكی ئاماژه‌یان، له‌سه‌ر زه‌وین، به نووكی په‌نجه‌ی یه‌كتره‌وه ده‌نووسێنن(ده‌چه‌سپێنن) و چاوه‌ڕوانی بڕیار(فه‌رمان)ی مه‌لا ده‌بن.
له‌و یارییه‌دا، مه‌لای یاری، ناوی هه‌ر په‌له‌وه‌رێكی باڵدار ـ كه ده‌توانێ هه‌ڵفڕێ ـ ی هێنا، ده‌بێ منداڵه‌كان به‌زوویی قامكیان به‌رز بكه‌نه‌وه(هه‌ڵ بهێنن). ئه‌گه‌ر یه‌كێك لێی تێك بچێ و قامكی به‌رز نه‌كاته‌وه، ئه‌وه یانی خیچاوه(پڕووزاوه، سووتاوه، لادراوه، دۆڕاوه).
بۆ وێنه، مه‌لا فه‌رمان(بڕیار)ده‌دا و ده‌ڵێ: فڕی فڕی چۆله‌كه فڕی! هه‌ركه‌س زوو قامكی به‌رز نه‌كاته‌وه و وه‌دوا بكه‌وێ، له یاری لاده‌درێ و ده‌خیچێ.
هه‌ڵ بژاردنی ناوی په‌له‌وه‌ر(باڵنده)كان، به فێڵه‌زانیی مه‌لای یاری كه‌وتووه. ئه‌گه‌ر مه‌لا گوتی: فڕی فڕی قه‌ل فڕی! نابێ هیچكه‌س قامیكی هه‌ڵ بهێنێ. چوونكه قه‌ل(بۆقله، قه‌له‌موون) راسته باڵی هه‌یه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه قه‌ڵ باڵدرێكه كه ناتوانێ هه‌ڵ فڕێ. هه‌ر بۆیه هه‌ركه‌س فریو بخوات و قامكی هه‌ڵ بهێنێ ده‌خیچێ! به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌لانه‌ی كه ده‌توانن هه‌ڵ فڕن ده‌بێ هه‌موویان قه‌مكیان هه‌ڵ بهێنن.
جاری وایه ملا، به فێڵ ناوی ئاژه‌ڵێك ده‌با، كه ناوه‌كه‌ی له باڵنده‌كان نزیكه‌و، به‌م شێوه‌یه یاریكه‌ره‌كان تووشی سه‌ر لێ شێواوی كات و قامكیان پێ به‌رزده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی خیچانیان. جا بۆیه ده‌بێ یاریكه‌ره‌كان زۆر وریا بن.
بۆ وێنه ده‌ڵێ: فڕی فڕی كه‌ر فڕی! هه‌موومان ده‌زانین كه كه‌ر ناتوانێ بفڕێ، به‌ڵام چونكه ناوه‌كه‌ی له "كه‌و" و "پۆڕ" و شتی وا ده‌چێ، ده‌بێته هۆی فریو خواردنی یاریكه‌ری لاواز و یارییه‌كه‌ی پێ داده‌نێ.
یان جاری وایه مه‌لا ده‌یداته باری قه‌شمه‌ری و له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێ: فڕی فڕی قه‌ل فڕی، ده‌ڵێ: فڕی فڕی قه‌ل تڕێ! منداڵه‌كان وا ده‌زانن كه مه‌لا له دوای وشه‌ی "قه‌ل" ده‌ڵێ: فڕی! به‌ڵام ناڵێ فڕی، به‌ڵكوو ده‌ڵێ: تڕی و، به‌م شێوه‌یه منداڵه‌كان قامكیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و ده‌پڕووزێن.
له كۆتایی یارییه‌كه‌دا، یه‌ك نه‌فه‌ر كه نه‌خیچاوه، ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته مه‌لای نوێ، و یارییه‌كه درێژه پێده‌دات.
مه‌لای سه‌ركه‌وتوو، ئه‌وه مه‌لایه‌یه كه هه‌مووجارێ، هه‌موان فریو بدات و گشت یاریكه‌ره‌كان بخیچێنێ و، به‌م شێوه‌یه بتوانێ خۆی زیاترین كات وه‌ك مه‌لا بهێڵێته‌وه.
قه‌شمه‌ری به‌ڕێز! ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌م تێ بینییه‌ت خوێندۆته‌وه، پێشنیارت پێ ده‌كه‌م جارێكی دیكه بابه‌ته‌كه بخوێنییه‌وه، تا چاكتری لێ حاڵی بی!