دۆندرمه‌ی دووقلی!
گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌زانی خوا نییه بۆ جنێوی پێ ده‌ده‌ی؟! جوابی ئه‌و پرسیاره‌م نه‌داوه، چوونكه پێشتر باسم بۆ كردبوو. له وه‌ڵامدا گوتم: باشه ئه‌ی تۆ چۆنی ده‌بینی؟ تۆ پێت وایه خوا هه‌یه؟! گوتی: ئا! گوتم: ده‌كرێ به‌منیشی بسه‌لمێنی، تا منیش بێمه سه‌ر دینی تۆ! گوتی: سه‌لماندنی ناوێ، خوا زۆرینه‌یه و ئێمه كه‌مینه، مه‌جبوورین له‌م سه‌رده‌می دێمۆقه‌شمه‌رییه دا گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چی دێمۆقه‌شمه‌ری بین! خواش زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌نگیان پێ داوه و ئێستا هه‌ر خۆی هه‌مه‌كاره‌ی گۆڕه‌پانه، ئێمه‌ش مه‌جبوورین دانی پیا بنێن، جا هه‌بێت و نه‌بێت، هه‌ر ئه‌وه‌یه!
گوتم: ئاخر ئه‌وه كه‌ی دێموقه‌شمه‌رایه‌تییه؟! ئه‌ی مافی كه‌مینه به گونی كێ؟! خۆ...
ئیتر زۆری له‌سه‌ر رۆیشین و وه‌ك هه‌میشه به هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆ نه‌گه‌یشتین، هه‌ر بۆیه باسه‌كه‌م گۆڕی:
ده‌زانی وشه‌ی "دوقلو"كه فارسه‌كان كاوێژی ده‌كه‌نه‌وه، له ڕاستییا وشه‌یه‌كی كوردییه و لێیان دزیوین؟! نا؟! به‌یچۆن! له باشووری قه‌شمه‌رستان هه‌ندێك شار و ناوچه هه‌نه كه به ژماره ده‌ڵێن:"قل"، واته كاتێك ده‌ڵێن: ئاده‌ی بیست دانه دۆشاوم ده‌یه، ده‌ڵێن:"بیست قل"م دۆشاو ده‌یه! ئه‌ی ئه‌وه پێوه‌ندی نییه چییه؟! قل هه‌ر هه‌مان "قه‌ڵه‌م"یشه كه عه‌ره‌به‌كان لێیان دزیوین و حه‌مه‌ش له قۆرحاندا كه‌ڵكی لێ وه‌رگرتووه! چۆن تێ ناگه‌ی؟! راوه‌سته با زیاترت بۆ روون بكه‌مه‌وه: زه‌مانی زوو، باپیره قه‌شمه‌ره‌كانمان، بۆ ئه‌وه‌ی پاتاڵه‌كانیان لێ تیك نه‌چێ، ده‌هاتن و هه‌ر كه‌سه‌و پاتاڵه‌كه‌ی خۆی به خه‌تێك(قه‌ڵه‌م)ێكی ره‌نگی دیاری ده‌كرد، یانی باپیره گه‌وره‌ی من هه‌میشه به ره‌نگی زه‌رد پاتاڵه‌كانی دیاری ده‌كرد، باپیره گه‌وره‌ی قێخا به ره‌نگی سوور و هی بنار به سه‌وز و هی ئه‌له‌ندیش به ره‌نگی سپی ئاژه‌ڵ و پاتاڵه‌كانیان دیاری ده‌كرد! دوایه هه‌ركه‌س كه بیهه‌ویستبایه باسی ژماره‌ی پاتاڵه‌كانی بكات، ده‌یگوت: من بیست قه‌ڵه‌م بزنم هه‌یه، په‌نجا قه‌ڵه‌م مه‌ڕم هه‌یه و ...
دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌و خه‌ته ره‌نگیانه بوون به یه‌كه‌م بیرۆكه‌ی رێنووسی قه‌شمه‌ری و باپیره گه‌وه‌ره‌كانمان بیریان له‌وه كرده‌وه كه مادام ده‌توانن به‌م قه‌ڵه‌مانه ژماره‌ی پاتاڵه‌كانیان دیاری بكه‌ن، ده‌توانن كاری دیكه‌شی پێ بكه‌ن، بۆیه له ئه‌شكه‌وته‌كانی قه‌شمه‌ركۆ ڕا ده‌سیان پێ كرد و به‌ر له هه‌موو شتێك پاتاڵه‌كانیان كێشایه‌وه و دواتر به تێپه‌ڕ بوونی كات، توانیان به‌و قه‌ڵه‌مانه له‌سه‌ر كوچكه‌كان به خه‌تی بزمارقه‌شمه‌ری شت بنووسن و... هتد!
ئیتر قه‌ڵه‌م ورده ورده سواو بوو به "قل"، جا ئه‌گه‌ر قه‌شمه‌ری باش بن و جوان لێی ورد بنه‌وه وشه‌ی قه‌شمه‌ریش له قه‌ڵه‌مه‌وه‌دێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یه‌كم به درووستی و نادرووستی قسه‌كه‌م كردبێ، ئاماژه به وشه‌ی "قه‌ڵه‌م قامیش" ده‌كه‌م، ئیتر خۆتان لێكی بده‌نه‌وه كه چۆناوچۆن ئه‌م وشه‌یه سواوه و بووه به قه‌شمه‌ر!
خه‌ڵكی به‌شه‌رفی قه‌شمه‌رئاو، ئێمه به‌م مێژووه دوور و درێژه‌ی خۆمانه‌وه كه بۆم باس كردن، به‌ڕاستی جێگه‌ی داخ و كه‌سه‌ره كه خه‌ڵكه‌كه‌مان هێشتا به پێوه گوو ده‌كه‌ن!
ئه‌م ئێوارێیه، له بازاڕی شێخه‌ڵقه‌شمه‌ڕڵای پێته‌ختی قه‌شمه‌رئاوای تازه، قه‌شمه‌رێكی پاش كه‌وتووم ئاوا بینی: قوونی رووت كردبوو، له ناوه‌ندی بازاڕی شێخه‌ڵڵاوه، جگه‌ره‌یه‌كی" قه‌شمه‌رگ"ی به لا لێوه‌وه گرتبوو و هه‌ر ده‌ڕۆیشت و به پێوه گووی ده‌كرد و ئاوڕیشی نه‌ده‌دایه‌وه كه بزانێ چی كردووه، خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌نه‌هوو ته‌رسیشیان بۆ كرابێ و شتێكی نا ئاساییان بینی بێت! كه‌س نه‌بوو بڵێ ئه‌رێ ناقه‌شمه‌ر ئه‌وه بۆ به‌پێوه گوو ده‌كه‌ی؟! له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه، وه‌ك باس ده‌كه‌ن ئه‌و براده‌ره حه‌وتوویه‌ك زیاتره گوویه‌كه‌ی له قوونی دا "Save As.. " كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له ناوه‌ندی بازاڕی شێخه‌ڵقه‌شمه‌رڵادا "Paste "ی بكات، گشت كاناڵه ماهواره‌ییه‌كانی گه‌ڕه‌كی خوارێ و سه‌رێ و ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری قه‌شمه‌رئاوای تازه‌ی بانگهێشت كردووه!
تێبنی: له سلێمانییاوای قه‌شمه‌رئاوا، به به‌سته‌نیی" دوقلو" ده‌ڵێن: دۆندرمه‌ی دووقلی!