ماڵه‌ بابه‌كه‌م زێنێ

مامزێ ده‌شتی بیتوێنێ

باڵام به‌ باڵای گرتۆ

سێ قامك كورتی دێنێ

رۆژێك ده‌ڵێ پێبكه‌نه‌

رۆژێكیش ده‌مگرێنێ

رۆژێك ئه‌حواڵ ده‌پرسێ

سێ رۆژانیش نامدوێنێ

ره‌نجی زۆری پێ ده‌وێ

هه‌تا دارێك به‌ر دێنێ

په‌نا ده‌به‌م بۆ خودا

بڵێ چیم به‌ سه‌ر بێنێ

كوێر بم سمایل سه‌رده‌شتی

خامۆش بووه‌ و ناخوێنێ

دنیا بۆ سمایلی نه‌ما

بۆ من و تۆ چۆن ده‌مێنێ