جاڕنامه‌ی قه‌یخا کورده
به پێی سیخوڕیه‌ک که له ته‌ڕه‌ماش ئاوای ته‌نیشت قه‌شمه‌ر ئاوا بۆ رێکخراوه جیهانیه‌کان ناردراوه وا ده‌رکه‌وتووه، پیاوه‌کانی قه‌شمه‌رئاوا ماڤی ژنانییان پێشێل کردوه..
له‌م راپورته‌دا ده‌رکه‌وتووه که ته‌نانه‌ت ورده‌واڵه‌فرۆشه‌که‌ی قه‌شمه‌رئاوا نه‌وت و شقارته به ژنان ده‌فرۆشێ بۆ خۆسووتاندنیان.. هه‌ر وه‌ها ئاماژه کراوه که قه‌شمه‌رئاوا به ته‌واوی رواڵه‌تی پیاوسالارانه‌یی پێوه دیاره و ته‌نانه‌ت له ده‌ربڕین هه‌ست و سۆز بۆ توانایی که‌سێک، له وشه‌ی نێره‌که‌ر که‌ڵک وه‌رده‌گرن و ماکه‌ر هیچ جیگایه‌ک و پله و پایه‌یه‌کی نیه..
داوا له خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی قه‌شمه‌رئاوا ده‌که‌ین له‌مه زیاتر مافی مرۆڤ پێشێل نه‌که‌ن و مه‌جال بده‌نه ژنانیش که بێنه ناو قه‌شمه‌رئاواوه بۆ شت نووسین و ڕا ده‌بڕین.. ئه‌گینا ژنانیش ده‌س به مانگرتن ده‌که‌ن.. که ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یی لێ بکه‌وێته‌وه ناتوانین پیتاندیومی یورانیۆمه‌که‌مان درێژه پێ بده‌ین..
به سوپاسه قه‌یخا کورده
ڕێکه‌وتی 15ی مانگی ته‌پووتۆزه قوورسه‌که‌ی قه‌شمه‌رئاوا