thank you
ئه‌م کابرایه‌ی ده‌بینن شوانی قه‌ل نیه!
به هه‌ڵه تێنه‌گه‌ن نانه‌ڕه‌قه سێنیش نیه! له ته‌ک خایه‌می مزگه‌وته‌که‌شدا تێکه‌ڵی نه‌که‌ن!
ڕیچه؟
- قوربان حه‌ر خوده‌ش ڕیچه!
ئه‌مه خوله‌ی ئه‌حه ڕه‌گه‌زه، ببورن دوکتۆر خوله‌ی ئه‌حه ڕه‌گه‌ز! ئه‌و که‌سه‌ی چاره‌نووسی ۷۰ ملیۆن مرۆڤی له ده‌ستدایه. دوای ئه‌وه‌ش دوێنێ له یه‌کێ له ڕۆژنامه‌کان ئێران‌دا گوتبووی: ئێمه له بیری گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له جیهانداین!
خوله‌ی ئه‌حه ڕه‌گه‌ز بۆمبی هه‌سته‌یی دروست ئه‌کات! له هه‌مان کاتیش‌دا ته‌ماته‌ی کردوه به کیلۆی ۲۳۰۰ تمه‌ن. له بیرم دێ ساڵان هه‌ر به‌هار ده‌هات تا نیوه‌ی پایزیش هه‌ر ته‌ماته‌مان ده‌خوارد. ئێستا ته‌ماته‌ش بوه خۆراکی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نه‌کان. جه‌نابی دوکتۆر دوێنێ شه‌و بڕیار بوو له سه‌ر گرفتی ئابووری وڵات و چاره‌سه‌ره‌کانی له تی ڤی ناخۆدا قسه بکات به‌ڵام دوای کۆڵێ پڕوپاگه‌نده کردن و هه‌راو هووریا... پرۆگرامه‌که که‌نسڵ کرایه‌وه...
کاتژمێره‌که‌ی ده‌ستی دوکتۆر له‌و خولخوله‌که‌یه‌کانه، دوکتۆر له کاتژمێری کامپیۆته‌ری نازانێت!
یه‌ک شت تر؛ ئه‌ڵین کاتێ دوکتور خواحافیزی کردوه له مه‌له‌وانه به‌ریتانیه‌کان گوتوویه‌تی: thank you.
ئه‌ڵێم پیاو دیکتاتۆریشی بێت دیکتاتۆرێ پیاوانه‌ی بێت. ستالین قیافه‌ی له دیکتاتۆر ئه‌چوو، فیدل کاسترۆو هۆگۆ چاوزیش هه‌ر وه‌ها. به‌ڵام کاکه ئه‌مه‌ی ئێمه له شوان بۆقله ئه‌چێت. ئاخر کاتی خۆی له دێ‌دا هه‌ر کوڕێ زۆر خوێری و گه‌مژه‌و گه‌وج بوایه‌ت ده‌یانکرد به شوانی قه‌ل...
ئه‌ترسم سه‌د ساڵی تر نه‌وه‌کانی داهاتوو لێمان بپرسن؛ ئه‌رێ باپیران کامه بوو ئه‌و دیکتاتۆره‌ی ئێوه‌ی ده‌چه‌و سانده‌وه؟ ده‌وه‌ره ڕووت بێ و بڵێ ئاوه بوه!